خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێبی سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا

ناساندنی کتێبی سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا

زمان لە نێوان سێکوچکەی: سیاسەت، تیۆری و ئایدۆلۆژیدا

? بە یادی مامۆستای پایەبەرز دوکتۆر #ئەمیر_حەسەن_پوور کە تا دواساتەکانی ژیانی لە خەباتی زمانەوانی بەردەوام بوو.

? هەڵسەنگاندنی کتێبی “سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا: تیۆری، سیاسەت و ئیدەئۆلۆژی” نووسینی دوکتۆر #ئەمیر_حەسەن_پوور

? “سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا…” کتێبێکی ٢٥٥ لاپەڕەییە، کە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە #چوار بەش لە خۆ دەگرێت. چوار بەش کە لە ڕوانینی یەکەم دا و بە پێی سەردێڕ و کاتی نووسین بابەتی لێک دابڕاو دێنە بەرچاو و تەنیا دوای ئاوڕدانەوە و پیاچوونەوەی بابەتیانە هێڵی پەیوەندی و پێکەوە بەستراوەییان دەردەخەن.

۱⃣ بەشێ یەکەم بە ناوی: “سەرەتا: زمانی کوردی وەک گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و ئیدەئۆلۆژی” تیشک دەخاتە سەر چارەنووسی زمانی #کوردی لە پانتایی گۆڕانکارییەکانی #مێژووی سیاسی کورد لە سەدە ڕابردوودا.

? نووسەر لەم بەشەدا تێکڕای هەڵسەنگاندنی ئەو فەزا مێژووییە سیاسی و ئایدۆلۆژیکیە کە بە سەر بەشەکانی #کوردستاندا زاڵ بووە، شێوازی کاردانەوە و کرداری ڕۆشنبیران و #نووسەران و تێکۆشەرانی بواری زمان و #وێژەی کوردیش دەخاتە بەر باس.

۲⃣ بەشی دووهەم، واتا “پێشەکی: تەقەللا بێسوودەکانی دوێنێ و ئەوڕۆ” کە بریتیە لەو پێشەکییە بە چاپ نەگەیشتووەی نووسەر کە پێشتر بۆ کتێبی “گوتوبێژێکی دەگمەنی #تۆفیق_وەهبی و خوێندنەوەیێکی ڕەخنەگرانە” نووسرابوو، #کۆمەڵێک بابەت لە خۆ دەگرێت کە گرنگترینیان بریتین لە: دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی و بابەتە جۆراوجۆرەکانی، باسێک لە سەر لێکۆڵینەوەکانی نووسەرە لەمەر ستانداردکردنی زمانی کوردی، هەوڵ و تەقەلا پێشەنگەکانی مێژووی خەباتی زمانی کوردی لە باشووردا.

۳⃣ بەشی سێهەمی کتێبەکەش لە ژێر ناوی: “وتووێژێک لە گەڵ تۆفیق وەهبی، لەندەن، ٢٨ی تەمموزی ١٩٧٦” بریتیە لەکۆی ئەو وتوویژەی #تۆفیق_وەهبی لە سەر باروودۆخی زمانی کوردی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق و تێکۆشانەکانی خۆی لە پێناو #ستانداردکردن و گەشەی زمانی کوردی، کە بە گشتی کۆمەڵیک چالاکیی زانستی و زمانەوانی و سیاسی لە خۆ دەگرێت.

۴⃣ “دوو تەقەلای بێسوود” وەکوو بەشی چوارەم و کۆتایی کتێبەکە بریتیە لە نامیلکەیەکی پێکهاتوو لە دوو عەریزەی محەممەد ئەمین زەکی #کەنساڵانی ١٩٣٠-١٩٣١ز بۆ مەلیک #فەیسەڵ و #مەندووبی سامی نووسراون و تێیدا ڕەخنە لە لایحەی لوغاتی محەللی لە عێراقدا دەگرێت.

? کتێبی “سەدیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا…” لە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە هەم لە ڕووی داڕشتن و هەم لە باری #مێتود و تیۆرییەوە بە تایبەت هەڵگرتنی سەردێڕیکی #پوخت و گرنگ و نەپەرژانە سەری لە ناوەڕۆکدا، جێی چەندین خاڵی ڕەخنەییە….

✍ ناساندن و ڕەخنە: دەستەی نووسەرانی ماڵی کتێبی کوردی

?ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە «کەناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی/ @kurdishbookhouse» ڕێگە پێدراوە.

داگرتنی ته‌واوی ڕه‌خنه‌که‌

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *