خانه / ماڵتی میدیا / وتووێژی تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ دوکتۆر سالار عوسمان

وتووێژی تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ دوکتۆر سالار عوسمان

?وتووێژی تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ دوکتۆر سالار عوسمان، بریکاری وەزارتی ڕۆشنبیری و لاوان

?ئێمە بە شاندێک لە وەزارتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتیە لە ۱۳ نووسەر و ئەدیب و وەرگێڕ لە گەڵ چەن بەڕێوبەریێکی گشتی،بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن،بەڕێوبەری گشتی لاوان و بەڕێوبەری گشتی کتێبخانەکان هاتووین و بەشدارین لە پێشانگای حەوتەمینی کتێب لە سنە.

?لە ڕێگای چەن ناونیشانێکەوە کتێبەکانی هەرێمی کوردستانمان هێناوە لە چوار بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی هەولێر، سلیمانی، دهۆک، هەڵەبجە.

?مە بستمان لەم بەشداریە ئەویە کە پێوەندی کلتووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران پتەوتر کەین، ئەم پێوەندیە لە مێژوودا قوڵایی هەیە لە ئێستادا پێویستە پەرەی پێ بدرێ.
ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان جیهانبینێکی فراوانمان هەیە بۆ بواری کولتوور بۆ پیوەندیە کولتووریەکان وە تەنانەت بۆ کتێب و کولتووری کتێب ئەوەی ئێستا ئێمە لە بەردستمانە بەردەوام قووڵ کردنی ئەو پێوەندییە کولتووریەیە.

?ئێمە بە نیازین لە داهاتوودا پێشانگای هاو بەش بکەینەوە لە هولێر و سلیمانی لە گەڵ سنە.

?سنە بۆ ئێمە شارێکی گرینگە لە ڕووی مێژووییەوە. مەڵبەندی ئەردەڵانیەکان بووە. شاری سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، هادی زیائەددینی، عباس کەمەندی، فەتانە وەلیدی، شاری بناری ئاویەر و کومەڵێک لە سیمبولە گەورەکانی مێژووی کوردە. بۆیە لای ئێمە گرینگە لە سنەین، لای ئێمە گرینگە لە نێو ڕۆشنبیرانی سنەین، لای ئێمە گرینگە لە نێو بۆن و بەرامەی کتێبی کوردین لە سنە.

?بە دڵنیایەوە ئێمە لەوە تێ دەگەین کتێب دتوانێ سنوور ببڕێ، کتێب دەتوانێ بپەڕێتەوە، کتێب دەتوانێ دۆستایەتی درووست کا، کتێب دەتوانێ دەنگی دڵی مڕۆڤ و جوگرافیاکان لە یەکتر ئاشکرا کات.

⚡لێرە بە باشی ئەزانم باسی ئەوە کەم زۆر جار سیاسیەکان سنوورەکان، جوگرافیەکان گرفتیان هەیە بەڵام ئەوەی گرفتی نییە یا خود دەتوانێ گرفت چارەسەر کات ئەوەیە کە کلتوور گرفت چارەسەر دەکات.

کلتوور دەتوانێ سیاسی و جوگرافیای ناکۆک لە یەکتر نزیک کاتەوە. کلتوور دەتوانێ هەموو جیاوازیەکان بە کۆکی دا لە دەوڵەمندی دا بە یەکەوە کۆکاتەوە.
▪کلتوور دەتوانێ باوەڕ بەوە بێنێ بەرامبەر بوونەوەرێکە کە هەمیشە جێگای ڕێزە!

?سپاستان دەکەین و سپاسی ماڵی کتێبی کوردی دەکەین کە بەردەوام کار دەکا و لە ڕووی میدیایشەوە هەنگاوی گەورەی ناوە.

? #دوکتۆر_سالار_عوسمان

#تایبەت_بۆ_ماڵی_کتێبی_کوردی

■ هاوڕێمان بن لە “ماڵی کتێبی کوردی” دا:

▪ @kurdishbookhouse

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

“باڵندەکانی دەم با” و فرەگوتاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *