خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / گێلاسی خوێن: شەڕی نێوان خود و خود لە ئاوێنەی پیتەکاندا

گێلاسی خوێن: شەڕی نێوان خود و خود لە ئاوێنەی پیتەکاندا

گێلاسی خوێن: شەڕی نێوان خود و خود لە ئاوێنەی پیتەکاندا

عادل قادری

✍ عادڵ قادری

? ناسنامەی کتێب: “گێلاسی خوێن”، عەتا محەمەد، دەزگای چاپەمەنی یاد، ۲۰۰۷.

? هەزارتوێکانی عەتا  محەمەد و ناشوێنەکانی پیت لە نێوان مێژوو و دیرۆکدا؛ پێکهاتەشکێنی رۆمان و شکاندنی بازنەیی

? گێلاسی خوێن ئەگەرچی ناوی رۆمانێکی عەتا محەمەدە کە ساڵی ۲۰۰۷ لە لایەن چاپخانەی یادەوە چاپ کراوە، بەڵام لە راستی دا ناوی چیرۆکێکیشە لەناو رۆمانەکە دا کە لە رێگەی کارئەکتەری سەرەکی رۆمانەکە واتە کوڕە گەنجەکەوە نووسراوە.

? هەرچەند من پێم وایە لەم چیرۆکە دا کارئەکتەر بوونی نییە، ئەوەندەی ئارەزوو و #خەیاڵ هەیە بۆ گەڕان و دۆزینەوە و سەفەرکردنی هەمیشەیی بەناو جیهانی “پیت”، ئەوەندە کارئەکتەری بەرهەست و بەرچاو و دیارمان نییە لەم رۆمانە دا.

? تەنانەت ئێمە ناوێکی تایبەت نابینین لەم رۆمانە دا کە ئاماژەیەکی راستەوخۆ بێت بۆ کەسێکی تایبەت یان کەسایەتییەکی تایبەت.

گێلاسی خوێن

▪وەکوو کوڕە گەنجەکە، هاوڕێی کوڕە گەنجەکە، مردن و قوتابییەکەی، ئەستێرەناس و ناسیخ، حەڵواچییەکە، شارسازەکە، پاسەوانە نەمرەکان و… ناو لە گێڕانەوەکان(چ مێژوویی و چ چیرۆکی) ئاماژەیە بۆ بوونێکی بەرهەست و هەستپێکراوی ناو واقیع بەڵام لە #گێلاسی_خوێن دا ئەوەندە پارێز و هەڵهاتن هەیە لە ناونان و ناوهێنان ئەوەندە هەوڵ نییە بۆ ناوبڕان و ناولەسەرنان و تیۆریزە کردنی “بوون”ەکانی پانتای چیرۆکەکە، ئەمەش ئاماژەی راستەوخۆیە بۆ پێکهاتی پیتیانەی چیرۆک بە ئاقاری بزۆزیی #شوناسخوازیی دا.

?واتە ئەوەی هەیە ئارەزووە بۆ گەڕان و نەخوێندنەوە و لەبەرچاونەگرتنی هیچ تابلۆ و ناوێکی سەپاو و پێناسەکراوە، گەڕانە بۆ تەفسیری نوێ و ناو و وشەی نوێ کە لە سەر رەسالەت و شانی پیت دەکەوێتەوە.

تەنانەت ئێمە ناوێکی تایبەت نابینین لەم رۆمانە دا کە ئاماژەیەکی راستەوخۆ بێت بۆ کەسێکی تایبەت یان کەسایەتییەکی تایبەت.

? کۆی ئەم زڕەناوانە کە هەر کامەیان خوازە یان مەجازێکن بۆ کەسێک یان تاقمێک یان خەونێک و ئارەزوویەک نیشانەن بۆ ئامادەیی رەگەز و توخمگەلی بانسرووشتی و جادووگەرانە لە گێڕانەوەکە دا، کە بە ناو رۆمانەکە دا و بە پیتەکان دا سەفەر دەکەین دەڵێی لە خەونێک داین کە سەر و بنی دیار نییە، دەڵێی لە گێژەنی #ئارەزوو و مەیل و تەمەنایەکی بێ بن داین…گێژەنێک کە بە هەزار بازنە و توێ رۆشتووە بە ناوی یەکدا…هەبوونی ئەم رەگەزە بانسرووشتی و جادووگەرانەیە هەر وەک لە یەکەم بەشی رۆمانەکە داو لە ژێر ناوی “مردن لە سەرزەمینی ئەفسانە دا” و لە #ئەپیزۆدی یەکەم کە بۆ توخمە رەوایەتییەکە واتە کوڕە گەنجەکە هاتووە دیار و زەقە: “کوڕە گەنجەکە نەیزانی دەبێتە جادووگەر”.

? ئەمەش هەر لە لاپەڕەکانی سەرەتای رۆمانەکە لاپەڕەی ۷ بە روونی بەدی دەکرێت و کوڕەگەنجەکە لە خەونی جادووگەربوون و چیرۆکنووس بوون، دووهەمیان هەڵدەبژێرێت، ئەم هەڵبژاردنەش بە واتای ئەوە نییە یەکەمیانی رەت کردۆتەوە و لە فۆرمیتر دا هەڵینەبژاردووە، بەڵکوو ئێمە لە درێژە دا دەیخوێنینەوە و بۆشمان دەردەکەوێت کە بۆیە چیرۆکنووسینی هەڵبژارد چوون “بەلایەوە روویەکی دیکەی جادوو بوو”ل۷.

? گێڕانەوە لەم رۆمانە دا بانسرووشتییە بەو واتایەی کە بە ئارەزوو و خەون و حەزێک دەگێڕێتەوە کە لە ناو واقیع دا بوونی نییە و بە دەست نایەت، گەڕانە بە دوای هەلی ژیان و بوون بەدەر لە قەڵەمڕەوی بابانەکان و لە ژێر پۆستاڵی ئیمپراتۆری عوسمانی و شەهوەتەکانی بابی عالی دا، لەم رۆمانە دا تەنانەت کەسەکان #نامرن، گەریش بەرواڵەت بمرن لەو سەری مەرگەوە دێنەوە تا بزانن بۆ کاتێک کە نەژیاون دەبێ بمرن و ئێمە ئەم تێمە لە بەشی لەشکری خۆڵ دا بەروونی دەبینین:

⚡کەسێک کە نەزانێ کێیە چۆن دەمرێت. (لاپەرە ۲۷ گێلاسی خوێن.)

داگرتنی ته‌واوی ده‌قه‌که‌

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *