خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان» بەرهەمی دوکتۆر عادڵ محەمەدی بڵاوکرایەوە

کتێبی «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان» بەرهەمی دوکتۆر عادڵ محەمەدی بڵاوکرایەوە

کتێبی «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان» بەرهەمی دوکتۆر عادڵ محەمەدی بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «تێگەیشتنی هەڵە لە زمان»، دوکتۆر عادڵ مەحمەدی، دەزگای چاپەمەنی «۴۹books»، سوید، ۲۰۲۳.

لەم ساڵانەی دواییدا، لەگەڵ پەرەسەندنی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بیر و بۆچوونە نازانستییەکان سەبارەت بە زمان و زمان‌ناسی لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانەوە چڕتر بووەتەوە. بێ‌گومان ئەمە بەو واتایە نییە کە لە ڕابردوودا ئەم بیر و بۆچوونە نازانستییانە نەبووە؛ بەڵام ئەمڕۆ پێداویستییەکانی چاپەمەنی بۆ هەمووان لە لایەک و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەکی ترەوە، دەست‌ڕاگەیشتن بە بابەتی هەڵە و زانیارییە ناڕاستەکان سەبارەت بە زمان ئاسانتر دەکەنەوە. هەر بۆیە کاتێک ئەم بیرۆکە هەڵە و بۆچوونە نازانستییانەم سەبارەت بە زمان دەبیست و دەخوێندەوە، بەپێویستم زانی لە کتێبێکدا بە ئارگیومێنت و بەڵگاندنێکی زانستییەوە وەڵامی ئەم بیر و بۆچوونانە بدەمەوە و بە شێوەیەکی داتاتەوەرانە بابەتەکان شرۆڤە و شیکاری بکەمەوە.

بەگشتی، ئەم بەرهەمە بە پێی تیۆرییەکانی زمان‌ناسی و هەروەها لە ڕێگەی وت‌ووێژ لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی زانستە مرۆییەکان، بیرۆکە هەڵەکان سەبارەت بە زمان و تێگەیشتنی هەڵە لە زمان تاوتوێ دەکاتەوە. بەشی یەکەمی کتێبەکە زمان‌ناسی و لقەکانی زمان‌ناسی پێناسە دەکات، هەروەها کار و ئەرکی سەرەکیی زمان‌ناس دەخاتە ڕوو. بەشی دووهەم، پێناسەی زمان، زار، شێوەزار، شێوازی وتن و جۆرەزمانەکان لە ڕوانگەیەکی نوێوە شی دەکاتەوە و سەرچاوە و سەرەتای سەرهەڵدانی زمان لەگەڵ گریمانەکانی، دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. باسێکی تر دیرۆک و چیرۆکی زمانی بەرز و نزمە و چەمکەکانی زمانی دایکییە کە له ڕوانگەیەکی نوێوە لێک دەدرێتەوە. بەشی سێهەم دەپەرژێتە سەر «ڕێنووسی هەڵە و ڕێنووسی ناهەڵە» و دواتر خەسارناسیی گۆڕانی ڕێنووس شرۆڤە دەکاتەوە. بەشی چوارەم لەسەر سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا زمانییەکان باس دەکات کە ڕەخنە لە بیرۆکەی «یەک زمان‌ـ‌یەک نەتەوە» دەگرێت. هەەروەها ناسنامەسازیی زمانی و جۆراوجۆریی زمانی، تەوەری سەرەکیی ئەم بەشەیە. لە بەشی پێنجەمدا، باس لەو مێتافۆرانە دەکرێت کە سەبارەت بە پرسی زمان لە زەین و مێشکی خەڵکدا جێیان گرتووە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابەتەکە ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *