خانه / هه‌واڵه‌کان / وتووێژی تایبه‌تی ماڵی کتێبی کوردی له‌ گه‌ڵ پرۆفێسۆر میشێل لێزنبێرگ

وتووێژی تایبه‌تی ماڵی کتێبی کوردی له‌ گه‌ڵ پرۆفێسۆر میشێل لێزنبێرگ

وتووێژی تایبه‌تی ماڵی کتێبی کوردی له‌ گه‌ڵ پرۆفێسۆر میشێل لێزنبێرگ

پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی–پرۆفێسۆر میشێل لێزنبێرگ لە وتووێژی تایبه‌تی لەگەڵ سێپیده‌ ئه‌میری، هەواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی  وتی: بەو پێیەی کە ئێمە زانیارییەکی زۆر کەممان سەبارەت بە فەرهەنگ و مێژووی فەرهەنگی کوردی هەیە، باوەڕم وایە کە ئەم کونگرە ڕووداوێکی زۆر گرنگە بۆ کۆبوونەوەی کەسایەتییەکان و باسکردن سەبارەت بەو مژارانە. زۆر بابەتی جێی سرنج لەم بوارانەدا هەیە و کۆبوونەوەی کەسایەتیەکان بە مەبەستی تیشک خستنە سەر مێژووی زمان و ئەدەبیاتی کوردی ڕووداوێکی دڵخۆشکەرە. بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە لە شاری سنە، بە هۆی مێژووی فەرهەنگی ڕۆشنبیریی کوردەکانی ئەردەڵان، سیمایەکی تایبەتیی پێ بەخشیوە.

لایەنەکی گرنگی دی ئەم کونگرە بەشداریی جەماوەر و ئاگابوونەوەیانە لە مێژووی فەرهەنگی خۆیان.کوردەکان، بەر لە زانا ڕۆژئاواییەکان دەستیان داوەتە ناسینی خۆیان، ئەم کردەوە مەعریفییەی بواری توێژینەوەی کوردی، مژارێکە کە پێویستە بە باشی بخوێندرێتەوە.
لە دیاردە جوانەکانی ئەم کونگرە بەڕێوەچوونی کونسێرتی مامۆستا شارام نازری بوو، وەک مڕۆڤێکی ناسراو و ئوستوورەیەکی زیندوو. زۆر خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە لە پێشکەشکردنێکی بەڕێزیاندا بەشدار بووم.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

براوه‌کانی دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان ناسێندران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *