خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ئالبۆمە شیعری «شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان» بە دەنگی شاعر بڵاو کرایەوە.

ئالبۆمە شیعری «شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان» بە دەنگی شاعر بڵاو کرایەوە.

ناسنامەی کتێب: شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان، فەرشید ڕۆستەمی، ناوەندی گوتار:۷۵لاپەڕە، ۱۳۹۷هەتاوی.

فەرشید ڕۆستەمی

ئالبۆمە شیعری “شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان” بە دەنگی شاعر بڵاو کرایەوە.

پێگه‌ی هه‌واڵنێری ماڵی کتێبی کوردی– ئەم کتێبە لە کۆمەڵێ شیعری کورت و درێژ پێکهاتووە و هەوڵی داوە فەزایەکی تازە لە شیعری ئەمڕۆدا پێشنیار بدا بە شیعری نوێی هەورامی. دۆخێک کە شاعر تەجرەبەی کردووە لە دەقەکاندا، هەر ئەوەیە کە مرۆڤی سەردەم و ئەمڕۆیی تووشی ئەبێ و ئەوەش ژیانێکی شپرز و بچڕ بچڕ و ئاڵۆزیەکە کە پێوەنی خواردووە بە بڕێک چەمکی وەک: مرۆڤ، ژیان، مردن، عەشق، نیشتمان، کۆمەڵگا، سیاسەت و.. . وەکوو چۆن دیارە شیعری هەورامی ڕابردوویەکی پڕ بەری هەیە لە شیعری کلاسیکدا. لە ناوەڕاستی ساڵەکانی شەسی هەتاوی یەکەم شیعرە نوێیە هەورامیەکان دەنووسرێن و تاکوو ئێستە هەورامان بەردەوام شاعری نوێی باشی بە خۆیەوە دیتووە. ئەم دەقانە بە نسبەتی دەقە شیعریە پێشووەکانی خۆی توانیویە لە ناوەرۆک و فۆرمدا هەندێ ڕچە بشکێنێ و بەردەنگی هەورامی لەگەڵ شێوە نووسینێکی تازە ئاشنا بکا.

شایانی باسە فەرشید ڕۆستەمی پێشتر شانۆنامەی ” در انتظار گودو” نووسینی ساموئێل بێکێتی کردووە بە هەورامی و ۹۵هەتاوی چاپ کراوە و بە سۆرانی شیعر دەنووسێ بەڵام تاکوو ئێستە کۆمەڵە شیعری بڵاو نەکردۆتەوە. هەروەها لە ڕۆژنامە و گۆڤارەگاندا بەردەوام وتاری دەربارەی شیعر و ئەدەبیاتەوە بڵاو بۆتەوە.
ڕێک خستنی ئه‌م ئالبۆمە لە ئەستۆی ” موسلێم ئەحمەدی” بووە و مووسیقیەکەش یەکێ لە تراکەکانی “نصیر شمه‌”یه.

ئالبۆمه‌ شیعری «شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان» به‌ ده‌نگی شاعیر بۆ یەکەم جار لە ڕێگای ماڵی کتێبی کوردی بڵاو دەبێتەوە و هەموو مافێکیشی بۆ ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی پارێزراوە.

بە بۆنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمەوە ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی” پیرۆزبایی لە شاعیری به‌ڕێز فەرشید ڕۆستەمی دەکات و دەسخۆشی دیارییەکەیان دەکات.

داگرتنی ئالبۆمه‌ شیعری «شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان»

وەڵا کەردەیوەو بابەتەکەی بە نامێ بەردەی جە ” سایتوو یانەو کتێبی کوردی” درۆسا.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *