خانه / ماڵتی میدیا / دیداری تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ مامۆستا جەلال مەلەکشا

دیداری تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ مامۆستا جەلال مەلەکشا

دیداری تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لە گەڵ مامۆستا جەلال مەلەکشا لە پەراویزی نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»_لە سەردانێکی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیری ناسراو و پڕ هەست و نەستی کوردستان، بۆ پیشانگای کتێبی کوردستان، ماڵی کتێبی کوردی دیمانەیەکی لە گەڵ بەرێزیان سازکرد، لە درێژەدا پوختەیەک لە باس و بابەتەکانی ئەو دیدارە کە بریتین لە ڕا و تێبینییەکانی بەڕێزیان سەبارەت بە مژارە هەنووکەیەکانی شیعر و ئەدەبی کوردی، پێشکەش دەکین.

ماموستا جەلال مەلەکشا: ئەدەبیاتی بەرەنگاری، ژانری زاڵی ئەدەبیاتی کوردییە، کە ئەوەش پەیوەندی بە جوگرافیا و سروشتی مێژوو و کۆمەڵگای کوردییەوە هەیە.

جوانی شیعری من بۆ ئەو شوێن و کۆمەڵگایە دەگەڕێتەوە کە تێیدا لە دایک بووم و ژیاوم، کۆمەڵگایەک کە لە گەڵیان ژیاوم لە گەڵیان ئازارم چێشتووە.

شیعر ئەزموونی هەژاری و نەداری، و هەڵاتن و ئازاری بۆم هێنا، بەڵام لە بەرمبەردا عیزەت و ئیحترامی پێ بەخشیم

شیعری کوردی لە ئستێکی باڵادایە، شیعری نوێی کوردی تەمەنی کورتە بەڵام ئاستی زۆر بەرزە.

چوار شاعیری گەورەی کۆن و نوێی کورد لای من، مەحوی و نالی و پەشێو و شێرکۆ بێکەسن.

شاعیری بە ڕای من پێش ڕاهێنان و فێربوون پێویستی بە زاتێک و بوونێکی شاعیرانەیە.

شاعیر دەتوانێت خودا بێت خودا بە واتای خالق و داهێنەر و ئینسانی شاعیر دەتوانێت بخولقێنێت.

ئەزموونی شیعری من بە زمانی فارسی دەستی پێکرد، و لە زمانی فارسیدا زۆر بە باشی خۆم ڕاهێنا، لە گەڵ شاعیران و نووسەرانی فارسی زماندا پەیوەندیی بەردەوامم هەبوو. یەکەم شیعری فارسی من لە گوڤاری مانگانەی ئێراندا بوو بە یەکەم شیعری هەڵبژاردەی مانگ. من ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بووم و لە وشەدانانی فارسیدا هێندە توانام هەبوو کە زۆر جار هاوڕێیان لەوبارە پەیوەندییان پێدەکردم.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *