خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»-بڵاوکراوەکانی نووسیار لە ماوەیەکی کەمی دامەزراندنیدا وەک وەشانخانەیەکی سێلەکتیڤ چەند کتێبێکی چاپ و بڵاوکردەوە کە بووە جێگەی باس و خواستی خوێنەران.

هەر بەو ڕۆحە نوێیە لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب هەمیشە لە هزرماندا بووە، چی دەبێ ئەگەر ساڵانە خەڵاتێکی تایبەت بەکتێب هەبێت؟ بەتایبەت ئەو نووسەرە گەنجانەی بەردەوام دەنووسن و خەون بەبڵاوکردنەوەی یەکەمین بەرهەمیانەوە دەبینن. هەلێکی باشیش دەبێت بۆ ناسینی ناوی نوێ و ئەدەبی نوێخوازی کوردی. بوونی ئەو جۆرە خەڵاتانە وا دەکات کە نووسەر و خوێنەر و بواری چاپ و بڵاوکردنەوە پێکەوە بەگەڕ بخەنەوە و هەوڵ و هاندانی زیاتر دێنە ئاراوە. هەر بۆ ئەم مەبەستە یەکەم بیرۆکەمان لای ئەو گەنجانە بوو کە دەزانین باش دەنووسن و ئاواتیانە شوێنێک هەبێت ئەو بەرهەمانەیان بۆ چاپ و بڵاوبکەنەوە و ڕەنگە ئەو بەرهەمانەش دەرگایەکی باش بن بۆ زیاتر ناساندنی کار و فەزای ئیشەکانیان.

بڵاوکراوەکانی نووسیار ئەم دەستپێشخەرییە بۆ هەموو ئەو گەنجانە دەستەبەر دەکات کە تا ئێستا هیچ کتێبێکیان بڵاو نەکردۆتەوە و لە بواری (شیعر و چیرۆک و ڕۆمان) بەرهەمیان هەیە.

بۆ ئەوەی خەڵاتەکە زیاتر بەهای خۆی وەربگرێت و گیانی پێشبڕکێیانەی هەبێت، چەند مەرجێکمان بۆ خەڵاتەکە داناوە کە گرنگترینیان ئەوانە بوون: بەشداربووان پیشتر هیچ کتێبێکیان بڵاونەکردبێتەوە، هەروەها دەبێت بەرهەمەکان ڕەچاوی ڕێنووسی کوردی و خاڵبەندی تیا کرابێت کە دەبێتە بەشێکی گرنگ بۆ هەڵسەنگاندنی هەر بەرهەمێک. مەرجی تەمەنی بەشدار بووش بە هەند گیراوە کە لە نێوان ٢٠ – ٣٥ ساڵ دەبێت.

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم بریتییە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی براوەی هەر ژانرێک و لە مەراسیمێکی تایبەتدا بڕوانامەی خەڵات و هۆکاری هەڵبژاردنی بەرهەمەکە دەدرێت بە براوەکان.

خەڵاتی نووسیار خولی ساڵانەی دەبێت و هەر ساڵەی تایبەت دەکرێت بە ناوێکی دیاری بواری ئەدەب بەشێوەیەک ئەو ناوە لەو ساڵە کاریگەری خۆی هەبووە لەسەر نووسین و سروش بەخشین وێنەکردنی دنیای ئەدەبی خۆی.

خولی یەکەمی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت و تایبەت کراوە بۆ شاعیر (محەمەد عومەر عوسمان – ژەنەراڵی پایز).

ناوەڕۆکی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم:

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

ساڵی یەکەم ٢٠٢٠ – خولی (محەمەد عومەر عوسمان – ژەنەراڵی پایز)

بڵاوکراوەکانی نووسیار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە.

خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراەیەکیان نەبووە لە هەرسێ بواری:

-ڕۆمان

-چیرۆک

-شیعر

سەبارەت بە خەڵاتی نووسیار و مەرجی بەشداربوون:

ئەم خەڵاتە جەخت لەسەر بەرهەمی گەنجەکان دەکات کە پێشتر هیچ کتێبێکیان بڵاو نەکردۆتەوە.

تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێت کە بەزمانی کوردی نووسراون.

تەمەنی بەشدار بوو لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵە.

پێویستە لەسەر هەر بەشداربوویەک بەرهەمەکەی بە کوردییەکی پەتی و ڕەوان نووسی بێت و ڕەچاوی ڕێزمان و خاڵبەندی کوردی کردبێت و لەسەر ئەمانە خاڵ کۆدەکرێتەوە و دەبێت بەشێک لە هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان.

لێژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ بۆ هەر بوارێک کاری هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان دەکات.

دوایین بەرواری ناردنی بەرهەمەکان: ۳۰٫۰۴٫۲۰۲۰

بەرهەمەکانتان بۆ ئەمە ئیمەیلە بنێرن: info@nusyar.com

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم پێکهاتووە لە:

براوەی یەکەمی هەر ژانرێک: لە ئەستۆگرتنی تێکڕای تێچوونی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە.

لە مەراسیمێکی بڵاوکردنەوەی کتێبەکان: بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ براوەکان و هۆکاری هەڵبژاردنییان.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *