خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی “مرۆڤ و کەرامەت”

ناساندنی کتێبی “مرۆڤ و کەرامەت”

ناساندنی کتێبی “مرۆڤ و کەرامەت”

مرۆڤ و کەرامەت“ كتێبێكی نوسه‌ر و روناكبیر “مه‌ریوان وریا قانع”ه‌ سەبارەت بە سێ چەمک لە چەمکە سەرەکییەکانی ناو دونیای مۆدێرن، کە بریتین لە چەمکەکانی ”ماڤ“ و ”کەرامەت“ و ”پلورالیزم“. ئەم سێ چەمکە ھەم وەک دەرەنجامی دروستبوونی دونیای مۆدێرن و ھەم وەک ھێزی دروستکردنی ئەو دونیایە وێنا و باسکراوە.

لەبەشی یەکەمدا، کە تەرخانە بۆ باسکردنی لەدایکبوونی ”مرۆڤی خاوەن ماڤ“، بەدرێژیی لەسەر مەسەلەی وێناکردنی مرۆڤ لە فیکری ئەرستۆ و فیکری سەدەکانی ناوەڕاست و فیکری ئیسلامی کلاسیکیی و ئینجا فیکری ڕۆشنگەریی و مۆدێرندا وەستاوە. لە ڕوانینی ئەرستۆوە بۆ دیاردەی کۆیلایەتیی، بۆ ڕوانین بۆ مرۆڤی ھۆمۆساکەرلە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا، لە ماڤی خوداییەوە بۆ ماڤیی سروشتیی و لە بیعەی ئیسلامییەوە بۆ پەیمانی کۆمەڵایەتیی، کتێبێکە سەفەرێکی درێژە بەناو چەندان ڕوانینی جیاوازدا سەبارەت بە شوێن و پێگەی مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتیی سیاسیی و فەرھەنگیدا و لەدایکبوونی زەحمەتی وێناکردنی مرۆڤ وەک خاوەن بوونەوەرێکی خاوەن ماف.

بەشێکی تری ئەم بەشە تەرخانە بۆ نیشاندانی مێژو و سیاقی لەدایکبوونی بەیاننامەی مافەکانی مرۆڤ و ڕەخنەکانی مارکس و ھانا ئارێنت لەو ماڤانە. بەشی دووھەمی کتێبەکە تەرخانە بۆ باسکردنی پرسی کەرامەت. ئەم بەشە بە باسکردنی شوێن و جێی کەرامەت لە کۆمەڵگای ئێمەدا دەستپێدەکات و ھەوڵئەدات مێژووی سەدەی بیستەمی کۆمەڵگای ئێمە لەڕێگای چەمکی کەرامەتەوە بخوێنێتەوە.

دوای ئەوە بەدرێژیی لەسەر مانا فیکریی و فەلسەفیی و سیاسییەکانی چەمکی کەرامەت دەوەستێت و باس لە چۆنیەتی لەدایکبوونی بیرۆکەی مرۆڤ دەکات وەک بوونەوەرێکی خاوەن کەرامەت. لەمەشدا کتێبکە باس لە بۆچوونەکانی ھیجڵ و بۆچوونەکانی فەیلەسوفی کەنەدیی چارلس تایلەر و ئالێکس ھۆنێسی ئەڵمانی دەکات، کە سەر بە نەوەی سێھەمی فەیلەسوفانی قوتابخانەی فرانکفۆرتە ومەسەلەی کەرامەت یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی ناو فیکری ئەو. کۆتایی ئەم بەشەش تەرخانە بۆ نیشاندانی شوێنی کەرامەت لەنێو زمان و چەمک و ڕوانینەکانی ”بەھاری عەرەبیی“دا.

بەشی سێھەم و کۆتایی کتێبە تەرخانە بۆ شیکردنەوەی دیاردەی پلورالیزم و چۆنیەتی بوونی ئەم دیاردەیە بەبەشێک لە ڕوانین بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگا ھاوچەرخەکان. لەم بەشەدا ڕوانینەکانی سێ فەیلەسوفی گەورە بۆ پلورالیزم بەدرێژیی باسکراون، کە بریتین لە ھانا ئارێنت و جیانی ڤاتیمۆ و ئەلفارابی. بەسەریەکەوە کتێبێکە بەرگرییکردنێکی ھەمەلایەنە لە مرۆڤ وەک بوونەوە لامان دەست دەکەوێت بە داشکانەوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *