خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێبی “ژیانی من، خواردنی من، کوردستانی من”

ناساندنی کتێبی “ژیانی من، خواردنی من، کوردستانی من”

ناساندنی کتێبی “ژیانی من، خواردنی من، کوردستانی من”نووسینی «چیمەن زێباری»

?چیمەن زێباری ژنە کوردێکی کۆچبەرە و زیاتر لە سی ساڵە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا دەژیت. چیمەن زێباری هەر وەکوو زۆربەی کوردانی تر بە ناچاری لە دەست هێرش و گووشاری رژیمی تێکشکاوی بەعس ئاوارەی ھەندەران بووە. بە هۆی دابڕان لە وڵاتەکەی و ئاوارەبوونی لە هەندەراندن چیرۆکی سەرکەوتنی “من ژنێکی کوردی ئەمریکیم” نووسیوە.

?زێباری سەبارەت بە سەربوردە و بەرهەمەکانی دەڵێت: لەو ماوەیەی کە لێرەدا ژیاوم زۆر چالاکانە لە بواری کاری ناوخۆی کوردستاندا بەشداریم کردووەو هەر بۆیە پێم خۆش بوو کە بەشێک لە رابردوو و ئێستای ژیانی خۆم بگێڕمەوە!
دەتوانم بڵێم کە ئاوارەیی و دووری لە وڵاتم ھاندەرێکی زۆر باش بوو بۆم کە توانیومە زۆربەی جاران کاری تازەو گەشەپێدانێکی بەھرەمەند لە ژیانم دا بەدیبێنم. لە ئاوارەیی دەستکەوتی باشم بەدەست ھێناوە لەبواری پیشەیی و کۆمەڵێک بواری کارکردن کە تێیدا زۆر سەرکەوتوو بوومە. لە ناو ئەو کۆمەڵگا ئاوارەکاندا بینیومە کە ئاوارەیی کاریگەری بەسەر کەسەکان دا هەبووە و ھەیە. زۆرکات ھەنگاوەکانمی بەرەو باشتر بردوون. ڕاستە ئاوارەیی تەنیای کردم و لە خانەوادە دوور خستمەوەو سەرەڕای ئەوەی کە من دایکێکی گەنج و بێ ئەزموون بووم چوونکە بە منداڵی بە شوویان دابووم، بەڵام، بە تەنیایی و بە ناچاری خۆم فێرکرد کە چۆن منداڵ بەخێو کەم و هاوکاتیش ھەوڵمدا زمانی ئەو وڵاتە فێربم. بەشێوەیەکی سەرسامهێنەر تێکەڵاوی کلتوورەکان ببووم کە ناچار بووم چوارچێوەیەک بۆ خۆم دروست بکەم.
بیانی بوون زۆر سەختە، بەڵام دەرفەتی باشیشی تێدایە. تاراوگە بۆ ھەر کەسێک لەسەرەتادا سەختی و چەڵەمەی خۆی تێدایە. ئەگەر بتەوێ، سەرکەوتوو بی، دەبێ بزانی چی دەکەی و ھەوڵ بۆچی دەدەی، چۆن جیاوازی دروست بکەی. بە بڕوای من ژیانی تاراوگە زۆر ئاسانترە بۆ فێربوون. بە بۆچوونی من بیانی بوون زۆر قورسە، لەگەڵ ئەوەش دەرفەتت دەداتێ کە خۆت دروست بکەی، دەگەڕێیتەوە خاڵی سەرەتا، من دەبوو لە سەرەتاوە دەست پێبکەم، دایکێکی منداڵ بووم، ھێشتا لە قوتابخانە بووم. هەر ئەوە بوو کە زۆری بەرەو پێش بردم و وای لێ کردم کە ببم بە کەسێکی پێگەیشتوو بەیەک دونیا ئاوات و ھیوای کاری گەورەوە. فێربووم کە چۆن مرۆڤە جیاواز و کلتوورە جیاوازەکان بەیەکەوە ببەستمەوە و سوودیان لێ وەرگرم، هەر چەند کورد بوون سەختە، بەڵام لە هەمان کات دا جێی شانازیە.

?دوایین بەرھەمی من کتێبێکە، بەناوی “ژیانی من، خواردنی من، کوردستانی من”، بیرۆکەی نووسینی ئەو کتێبە، خەون و خەیاڵ و ئەزموونی چەندین ساڵەم بوون کە پێم خۆش بوو وەکوو چیرۆکێکی پڕ لە ئەزموون بۆ منداڵانی ئاوارەو دابڕاوی داهاتووی ئەو دوونیایە بەجێبێڵم.
گوومانم لەوە دا نییە کە نەھامەتییەکانی ھەر تاکێکی ئەو دوونیایە دەتوانێ ئەم چەشنە گرفتانەی ھەبێت. بەڵام، من وەک کوردێک شانازی بەو کلتورەو ھەموو ئەو ناخۆشیانەشی دەکەم کە بەھۆی کورد بوونم چەشتوومن. ویستم لە رێگەی چیرۆکەکەم باس لە نەھامەتییەکانی کورد بکەم، بەتایبەت بۆ خوێنەری رۆژئاوا، ئەو کتێبە دەرئەنجامی بەیەکگەیشتنی دوو کلتوورە، دوو لایەنی جیاوازە، لایەنە بیۆگرافیەکەی خۆم، ژیان و بەسەرھاتی ژنێکە لە تاراوگە، پاشان رێبەری چێشتلێنان کە خواردنی کوردی لەخۆی دەگرێت، بەتایبەت ژەمە کلتوورییەکان، بە کەمێک دەستکاری و تێکەڵکردنی لەگەڵ خواردنە رۆژئاواییەکاندا. ئەوەش بڵێم کە لەلایەن خانەوادە و ھاوڕێکانمەوە ھاوکاری زۆرم پێ کرا. ئەوان بە بەردەوامی لە رێگەی ھەڵسەنگاندنەکانیان دا ھانیاندەدام بۆ ئەوەی بەردەوام بم لەسەر کارکردن بۆ تەواوکردنی کتێبەکەم.

?ئەگەرچی ھیچ کات نەوەستاوم، بەڵام لە کۆتاییدا پێم خۆشە سەرەرای ئەو ھەموو چیرۆک و کەندوو کۆسپانەی کە بەسەرمدا ھاتوون، لە داھاتوودا ھاوکاری ژنان و منداڵانی ئاوارە و ھەژار زیاتر بدەم.

❗️ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

 

 

 

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *