خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی «ڕۆژێك له‌و ساڵانه‌ هه‌ڵده‌گرم» بڵاو ده‌کرێتەوە.

ڕۆمانی «ڕۆژێك له‌و ساڵانه‌ هه‌ڵده‌گرم» بڵاو ده‌کرێتەوە.

ڕۆمانی «ڕۆژێك له‌و ساڵانه‌ هه‌ڵده‌گرم» بڵاو ده‌کرێتەوە.

بڵاوکراوەکانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه‌ ڕۆمانی (ڕۆژێك له‌و ساڵانه‌ هه‌ڵده‌گرم) ی ڕۆماننووس ئارام محه‌مه‌د چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه. بەمەش بڵاوکراوەکانی نووسیار یەکەمین ڕۆمانی خستە نێو زنجیرەی خەرمانەی نووسیار بۆ ڕۆمان.

له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه‌ ڕۆماننووس ده‌ڵێت: ”به‌شێكی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌، خه‌ریكی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ له‌ ڕابردوو، تاوه‌كو ئێستا و داهاتوو بخاته‌ به‌رده‌م تێگه‌یشتنێكی ڕوون و ئاڵۆزییه‌كان شڕۆڤه‌ بكات. ئه‌م كاره‌ ئه‌زموونێكی جیاوازی منه‌، له‌ بواری گێڕانه‌وه‌دا، جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌مكێكی گرنگ، كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌كه‌وێته‌ په‌راوێزه‌وه‌، ئه‌ویش چه‌مكی ئازادیی تاكه‌، له‌به‌رده‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا به‌ ڕاستی ئێمه‌ ده‌زانین ئازادی چییه‌، كاتێك به‌ر ئه‌و پانتاییه‌ كه‌وتین چیمان لێهات، ئه‌ی ئێسته‌ چی بكه‌ین؟  بۆ ڕۆچوون له‌ ورده‌كارییه‌كان، پێویستمان به‌ قسه‌كردنه‌، گێڕانه‌وه‌ ده‌رگا‌ی ڕزگاربوونه‌‌ له‌ مۆته‌كه‌ی ئه‌و حه‌كایه‌ته‌ی، كه‌ نزیكه‌ی سی ساڵه‌ وه‌ك تارماییه‌ك به‌سه‌ر تاكه‌وه‌یه‌.”

پەڕەگرافێک لە ڕۆمانەکە:

” ئێستاكه‌ هیچ شتێك وه‌ك نووسین ئارامبه‌خش نییه‌، ئه‌وه‌تا له‌ به‌رانبه‌رتدا وه‌ستاوم و قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م. لێره‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانم بارته‌قای هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ژیانم چێژ له‌و گفتوگۆیه‌ وه‌ربگرم. ده‌مه‌وێت له‌ناو ئه‌و نووسینه‌دا تێر لێت بڕوانم و ئه‌و كارانه‌ی نیوه‌چڵن یان نه‌مكردوون، ته‌واویان بكه‌م. ده‌زانم ئه‌مه‌ كارێكی ئاسان نییه‌، لێ له‌ناو ئه‌و دۆخه‌دا قاڵ بوومه‌ته‌وه‌. ئیتر ئاوایه‌، مرۆڤ كه‌ لای ڕوون بوو بۆ كوێ ده‌چێت، باشتر ڕێگه‌كه‌ ده‌بڕێت.”

 

ئارام محه‌مه‌د

ڕۆماننووس (ئارام محه‌مه‌د)  لە دایکبوی ١٩٨٤ی هه‌ولێر – کوردستانه‌. به‌كالۆریۆسی له‌ زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه‌. لە زۆربەی ڕۆژنامه‌ و پاشکۆ ئەدەبییەکانی کوردستان، چیرۆك و وتاری ئه‌ده‌بی بڵاو كردۆ‌ته‌وه‌. خاوەنی چوار ڕۆمان و كۆمه‌ڵه‌ چیڕۆكێكه. ‌

 سه‌مای سڕبوون ( ڕۆمان-٢٠١٢) و خه‌وتوو (ڕۆمان-٢٠١٤) و مه‌رگی مێژوونووس (ڕۆمان-٢٠١٦) و ده‌رگه‌كانیش هیلاكن (چیرۆک-٢٠١٨) و ڕۆمانی (رۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم)  پێنجه‌م ئه‌زموونی ئارام محه‌مه‌ده‌ له‌ بواری ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌دا و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان بڵاو ده‌کرێتەوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *