خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / به‌شێک له‌ کتێبی «چێشتی مجێور»

به‌شێک له‌ کتێبی «چێشتی مجێور»

ماجد مەردۆخ رۆحانی:

رۆژێک لە ماڵیان بووم (ماڵی مامۆستا هەژار)، مامۆستا محەممەدی قازی و چەند کەسێکی تر هاتن. مامۆستا قازی پێشتر نەخۆشی شێرپەنجەی گەروو تووش ببوو؛ تاڵی دەنگدەرەکانی گەروویان دەرهێنابوو. بەو بۆنەوە قسەی ئاسایی پێ نەدەکرا؛ ئامرازێکی بە لاملیەوە دەنا و دەنگێکی نائاسایی لێ دەردەهێنا. بەو حاڵەش گفتی خۆشی دوایی نەدەهات. ئەوی جۆک و نوکتە و لەتیفەی تازە و کەس نەبیستوو هەبوو لە لای بوو؛ بێ وچان و یەک لە دووی یەک دەیگێڕاوە. رۆحی شاد، بە ڕاستی مەجلیسی خۆش بوو.

ئەو رۆژە دەوری نیوسەعاتێک لەسەریەک قسەی خۆشی کرد؛ تا باتری ئامرازەکەی تەواو بوو. دەستی برد لە کیفەکەی یەکێکی تازە دەربێنێ و تێی بخاتەوە، مامۆستا هەژار گوتی: ئەگەر کەسێک ڕستەیەک، وشەیەکی هەیە، فڕسەتە؛ دەنا تێی خستەوە، هەیهاتە نۆرەی قسە بە کەس بدا! ئەمجار رووی کردە مامۆستا قازی و وتی: کاک قازی وەڵڵا کاری تۆ بەم وردە و پردانە بەڕێوە ناچێ؛ بابە تۆ دەبێ باتری تەراکتۆر هەڵگری!

وێنه‌گر: مەلا مەھدی کیانپور

چاڤکانی: ماجد مەردۆخ رۆحانی | بەشی کۆتایی چێشتی مجێور | چاپی تاران ۱۳۹۲ | لاپەڕەی ۵۲۳

.ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *