خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / کۆمەڵە شیعری «بارکۆد» چاپ و بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە شیعری «بارکۆد» چاپ و بڵاوکرایەوە

کۆمەڵە شیعری «بارکۆد» چاپ و بڵاوکرایەوە

بڵاوکراوەکانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا کۆمەڵە شیعری «بارکۆد»ی شاعیر ئەرسەلان چەڵەبی چاپ و بڵاوکردەوە کە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک شیعری کورت و نیوە بڵند.

لە مانگی بەفرانباری ٢٠١٩ کتێبی بارکۆد “بە فارسی” بڵاوکرایەوە و ئەمەش وەشانە کوردییەکەێتی و هەروەها وەشانی بارکۆد بە زمانی دانیمارکی کاری وەرگێڕانی نزیکی تەواو بوونە و ئەویش لە کۆتایی ئەمساڵدا لە وەشانخانەیەکی دانیمارک بڵاودەبێتەوە.

له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه‌ ئەرسەلان چەڵەبی ده‌ڵێت:

‘بارکۆدەکان بە گشتی یەک کتێبن بە کۆمەڵیک جیاوازی ورد لە ڕووی شیعرەکانەوە. شیعری نێو هەر سێ بارکۆدەکان بەرهەمی دە ساڵی پێشووە کە کتێبم لێ چاپ نەبووە، ئەو شیعرانەش قۆناغگەلێکی زۆریان تێپەڕکردووە هەتا لەو قەوارەیەی دا خۆی نواندووە، هەموو ئەو کارانەی لە سێ ساڵی ڕابردوودا کە لە گۆڤار و بلاڤۆکەکانی ئورووپا چاپ و بڵاو بوونەوە لە هەر سێ بارکۆدەکاندا هەیە، ئەوەی کە لە ناو ئەو کتێبانەشدا هەڵبژێردراوە پەیوەندی بەوەوە نییە کە لەو کارانەی لە کتێبەکەدا چاپ نەبوون جوانتر یان خەرابتر یان هەرچی بێت، بەڵکوو کۆمەڵیک کۆدی ترم بۆ هەڵبژاردنی کارەکان لەبەرچاو گرتووە، شتێک کە گرینگە لێرەدا لە سەر کتێبەکە بزانرێت ئەوەیە کە هەندێک لە شیعرەکان پێشتر لە ماڵە مەجازییەکانی خۆمەوە بڵاوم کردبوونەوە، بەڵام ئەوەی ناو کتێبەکە شتێکی ترن و ئاڵوگۆڕی زۆریان بە سەر دا هاتووە بە تایبەتی لە ڕووی زمانەوانییەوە تەواو جیاوازن”

 ئەرسەلان چەڵەبی لەدایکبووی ۱۹۸۷ی زایینی لە شاری بۆکان و دانیشتووی وڵاتی دانمارکە، پێشتر لە کوردستان دوو کۆمەڵە شیعری به ناوی «ترین تەنیا»، «سەمای سەرسامی» لە ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ بڵاو کردووەتەوە. ناوبراو ئەندامی ناوەندی قەڵەمی #دانمارکە “Danish Pen” و تاکوو ئێستا شیعرەکانی بۆ سەر زمانەکانی  ئینگلیزی و  فەڕەنسی و  دانمارکی و  فارسی وەرگێڕدراون و چاپ و بڵاو بوونەوە. هەروەها دوو کۆمەڵە شیعری ئەرسەلان چەڵەبی بە زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگێڕانیان ئامادەیە و لە داهاتوو دا چاپ و بڵاودەبنەوە.

چەند دێڕە شیعرێک لە کتێبەکەوە:

چ گەنمەجاڕێکی مەترسیدارە ترپەی دڵت

کەروێشکە دەکا و پڕ بە گەرووی دەمارەكانت دەقیژێنێ

بۆن بە زاری هاوینەوە دەکات و ددان بە ئێسقانی سەرمادا دێنێ

چ دیمەنێکی شینی بوو هیواکانت

پەلاماری پەپوولەی دەدا و قالۆنچەکانی دەپاراست

کۆترەکانی هەڵدەکۆڵی

مشکەکانی لە ئامێزی دا دەلاواندەوە

چ ئامانجێکی زەرد بوو لە زەینت دا دەدرەوشاوە

گرێبەستێک بوو لە نێوان دوو تفەنگی ماندوودا

خوێنی دوو تەرمیان دەخواردەوە

چاوەکان بە تاڵان دەبردین!

.ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

“باڵندەکانی دەم با” و فرەگوتاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *