خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕانانی کتێبی «کۆمەڵە وتارێک سەبارەت بە ئاخێزگەکانی نەتەوەخوازیی کوردی»

ڕانانی کتێبی «کۆمەڵە وتارێک سەبارەت بە ئاخێزگەکانی نەتەوەخوازیی کوردی»

ڕانانی کتێبی «کۆمەڵە وتارێک سەبارەت بە ئاخێزگەکانی نەتەوەخوازیی کوردی»

 

پڕۆفیسۆر مایكڵ م. گونته‌ر

کتێبی “Essays on the Origins of Kurdish Nationalism” (کۆمەڵە وتارێک سەبارەت بە ئاخێزگەکانی نەتەوەخوازیی کوردی)، کۆکراوەی شەش وتارە سەبارەت بە شیکردنەوە و لێکدانەوەی ئاخیزگە و بنچینەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕوانگەی ئاراستە تیۆریک و میتۆدۆلۆژیکە جیاوازەکانەوە. عەباس وەلی، کۆکەرەوە و ئیدیتۆری کتێب، بە وردبینییەکی زانستیی ئامانجدار، لە دووتوێی کتیێبەکەدا بە هێنانە ئارای ڕوانگە و وتاری تیۆریکیی جیاوازی چەندین ئاکادیمیسییەنی بەناوبانگی بواری کوردناسی و ناسیۆنالیزمی کوردی، وەک؛ حەمید بوزئەرسەلان، مارتین ڤان برۆیینسین، نیلیدا فۆکارۆ و ئەمیر حەسەنپوور، تێکڕای وتارێک و پێشەکییەکی پوخت بە قەڵەمی خۆی، هەوڵی داوە، لەم بەرهەمەدا بە پێی گوتارە فیکری و میتۆدۆلۆژیکە جیاواز و تەنانەت دژبەرەکان، خوێندنەوەیەکی نوێ و چەند ڕەهەندی سەبارەت بە ڕەوتی ناسیۆنالیزمی کوردی ئاراستە بکات.

تیۆرییە ئەزەڵییەکانی بڕوامەند بە کەونینە بوونی نەتەوە تا خوێندنەوە میژووییەکان و دواتر ڕوانگە پێکهاتەخوازەکان و بیرۆکەی بەناوبانگی “کۆمەڵگای خەیاڵی”ی ئەندرسۆن بەشێک لەو چەمک و ئامرازە تیۆریکیانەن کە لەم وتارانەدا دەبنە پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی بنەما و ڕەوتی نەتەوەخوازیی کوردی. لەم ڕووەوە ئەم کتێبە، ئێزگەیەکی گرنگە لە ئەدەبیاتی ناسیۆنالیزمی کوردیدا، کە دەتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاو لە بەرەوە پێشبردنی و بە زانستیتر کردنی بواری توێژینەوە کوردی و کوردناسییەکان بگێڕێت.

جێی ئاماژەیە کە ئەم بەرهەمە لە ژێر ناوی “گفتارهایی در خاستگاه ناسیونالیسم کُرد”، ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لەسەر دەستی موراد ڕووحی، وەرگێرداوەتە سەر زمانی فارسی و لە لایەن چاپەمەنیی چشمە لە وڵاتی ئێڕان لە چاپ دراوە و بڵاوکراەتەوە. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی کورد، فەخریە ئادسای، بە ناونیشانی “Kürt Milliyetçiliğinin Kökenleri” وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و لە لایەن دەزگای ئاڤێستا لە تورکیا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

پێڕستی ناوەڕۆک و وتارەکانی کتێب:

دەستپێک

پێزانین

پێشەکی: نەتەوەخوازی و پرسی ئاخێزگەکان/ عەباس وەلی

چەند تێبینییەک سەبارەت بە گوتاری مێژوونووسانەی کورد لە تورکیادا (١٩٨٠-١٩١٩)/ حەمید بوزئەرسەڵان

“مەم و زین”ی ئەحمەدی خانی و ڕۆڵی لە وشیاریی نەتەوەیی کورددا/ مارتین ڤان برۆیینسێن

ڕەچەڵەکناسیی کوردەکان: پێکهاتەی نەتەوە و شوناسی نەتەوەیی لە نووسراوە مێژووییە کوردییەکاندا/ عەباس وەلی

پێکهاتەی شوناسی کوردی: سەرچاوە ئەدەبی و مێژووییەکانی بەر لە سەدەی بیستەم/ ئەمیر حەسەنپوور

ناسیوناڵیزمی کورد لە تورکیادا: لە رێککەوتنێکی نهێنیەوە تا شۆڕش (١٩١٩-١٩٢٥)/ حەمید بوزئەرسەڵان

کوردەکان و ناسیۆناڵیزمی کورد لە سوریای ژێر دەسەڵاتی مەندووبدا: سیاسەت، فەرهەنگ و شوناس/ نیلیدا فۆکارۆ

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *