خانه / دسته‌بندی نشده / نووسینێکی مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی

نووسینێکی مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی

مام عەوڵا دوو کوڕی ئاواڵ‌دووانەی هەبوو، لێکت نەدەکردنەوە… زۆر بزۆز و بزێو بوون… ڕۆژێکی مام عەوڵا پێیان دەڵێ ڕۆڵە هەستن یەکی قوماشێکی سپی لە خۆتان هاڵێنن و خۆتان بکەن بە مەلاییکەت و بچن تۆزێک نەسیحەتی جەباری دراوسێمان بکەن… مەشرووبێکی زۆر دەخواتەوە، بەشکوو بترسێ و بگەڕێتەوە و دەست لە کار و ئاکاری ناحەزی هەڵگرێ…

کوڕەکان وا دەکەن و شەودرەنگانێک دەچنە سەر جەباری و دەیتۆقێنن و زراوی دەبەن… تێی‌هەڵدەپێچن و لێی دەپرسن: دەی بەهۆی مەشرووب‌خواردنەوە چی خراپت کردووە لەو گەڕەکە؟

جەبار دەست دەکا بە گریان و لاڵانەوە و پاڕانەوە و دەڵێ: جارێکیان سەرخۆش بووم، زۆرم ئیشتیا لە ژنی ئەو مام عەوڵایەی دراوسێمان بوو… چووم و لێ‌نیشتم و دەستم لەگەڵ تێکەڵ کرد و پاشان بە زگێکی دوو کوڕی بوو… زۆریش پەشیمانم…

کوڕەکان بە سەرشۆڕی دەگەڕێنەوە لای باوکیان و دەڵێن: ها کەڵتەکۆن، جا بڕۆ بەدڵی خۆت پاڵ دەوە! بە مەلاییکەتی ڕۆیشتین و بە حەرامزادەیی گەڕاینەوە…

داڕشتنی مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی

?ببنه‌ ئه‌ندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:

? https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەرەو یۆبیلی زیونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *