خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی ڕۆمانی ئامەرتات نووسینی نەوزاد مەرگەیی

ناساندنی ڕۆمانی ئامەرتات نووسینی نەوزاد مەرگەیی

ناساندنی کتێبی«ڕۆمانی ئامەرتات» نووسینی “نەوزاد مەرگەیی”

ناسنامه‌ی کتێب: «ڕۆمانی ئامەرتات»؛ نووسینی نەوزاد مەرگەیی؛ چاپ: یەکەم  ٢٠١۵؛ وەشانخانە: ڕۆژهەڵات

ئامەرتات كە ناوی ڕۆمانەكەیە، وشەیەكی كوردی پەتیە و مێژووی ئەو وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی ماد. كە بەواتای نەمری، ھەرمان دێت.
ئەم ڕۆمانە باس لەچۆنیەتی ژیان خود دەكات لەناو وڵاتێكی وێرانە و ئاواتەخواز بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی، تێیدا چەندین كارەكتەری تێدایە بەرچاوترینیان فروزەیە كە تێیدا ڕۆڵی ئەو (خود)ە ونبوو و نامۆ بە خۆشی دەگێڕێت، لەتەك ئەوەشدا خۆی بەواتای نیشانە دێت،كە بەشێوەیەكی پەروەردەیی نوسراوە. كاڕەكتەری ئەم ڕۆمانە كە فروزەیە لەناو ژیانی ھەر تاكێكی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگیداوەتەوە و بەدەرنیە كە بێ دەرئەنجام لێی دەردەچێ و داھاتووی لا تاریك كراوە.
ناتوانین باس لە تەواوی ھەموو ئەو ڕوداوانە بكەین كە بەشێوەیەكی فەلسەفی و پەروەردەیی لەناو ئەم ڕۆمانەدا نوسراوە، ھیوادارم توانیبێتم خزمەتێكی بچوكم كردبێ بە فیكر و فەلسەفەی كورد لەم ڕۆمانەدا، خوێندنەوەتان بۆ ئەم ڕۆمانە جێگای شانازیە و بە ڕەخنەكانتان گەورەمان دەكەن. لەگەڵ ڕێزی نوسەری ڕۆمان( نەوزاد مەرگەیی)

♦️ئەندامانی هێژا؛ جێی ئاماژەیە کە ڕەچاو کردنی ماڤی نووسەران و بڵاڤۆکەکان و پاراستنی ماڤی کۆپی ڕایت، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پەێڕەوی کاری ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی”یە و فایلی تەواوی کتێبی “ئامەرتات” لە سەر ئیزنی نووسەری بەرهەمەکە و وەک دیارییەک لە لایەن بەڕێزیانەوە بۆ ئەندامانی کتێب دۆستی ماڵپەڕ پێشکەش دەکرێت.

?بەم بۆنەوە کەناڵی “ماڵی کتێبی کوردی” بە ناوی بەڕێوەبەران و ئەندامانەوە سپاس و پێزانینی تەواوی خۆی بۆ نووسەر ڕادەگەینێت و دەسخۆشی دیارییە ناوازەکەیان دەکات.

داگرتنی ڕۆمانی ئامەرتات

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

“باڵندەکانی دەم با” و فرەگوتاری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *