خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / ناساندنی کتێبی وەرگێڕان،کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە

ناساندنی کتێبی وەرگێڕان،کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە

ناساندنی کتێبی وەرگێڕان،کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە

ناسنامەی کتێب:”وەرگێڕان، کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە” ۳ وتار دەربارەی وەرگێڕان | یوجین نیدا، ئۆکتاڤیۆ باز، واڵتەر بینیامین| وەرگێرانی: ساڤان ئاکۆ و پێشڕەو محەمەد

   ساڤان ئاکۆ 

?ئەم نامیلکەیە یەکەم بڵاوکراوەی ماڵپەڕی کەلتووریی دیدی من ـە، کە لە دووتوێی پانێڵکدا لەژێرهەمان ناونیشان بەبۆبەنەی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانەوە بە دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

?ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم کارە و بەچاپگەیاندنی نامیلکەی وەرگێڕان بریتی بوو لە زەمینەسازییەک بۆ پرسی وەرگێڕان و خستنە ژێر پرسیاری چەند ئەرکێکی کایەی وەرگێڕان. نامیلکەکە پێکهاتووە لە سێ وتاری وەرگێڕدراوی گرنگ لەبارەی وەرگێڕان، ڕەنگە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندییەکی یەکانگیر لە نێوان وتارەکاندا نەبێت، بەوەی هەریەکەیان تیشک بخەنە سەر لایەنێکی جیاواز و تایبەتی وەرگێڕان.

?وتاریی یەکەم لە نووسینی یوجین نیدایە بەناوی “تیۆرییەکانی وەرگێڕان” وتاری دووەم لە نووسینی ئۆکتاڤیۆ پازە بەناوی “وەرگێڕان: ئەدەبیات و پیتەکان” وتاری سێیەم لە نووسینی واڵتەر بنیامینە بەناوی “ئەرکی وەرگێڕ” ھەریەک لەم وتارە باس لە چەند بوارێکی جیاوازی کایەی وەرگێڕان دەکەن.

?بەوپێیەی یەکێکیان سەرنجی لەسەر وەرگێڕانی شیعرە، دانەیەکیان بابەتی زمانی دووەم و سێیەم و چەندەمی بۆ گرنگە، ئەوی تریان ئەرکەکانی وەرگێڕ شرۆڤە دەکات. بەڵام دواجار بنەڕەتی هەرسێکیان یەک پایەیە: وەرگێڕان، کردەیەک زیاتر لە گۆڕینی وشە و دەتوانن پێکەوە سێیینەیەکی باش بن بۆ بەرەوپێشبردنی کایەکە.

✍️ ساڤان ئاکۆ (وەرگێڕ)

?”ماڵی کتێبی کوردی” وێڕای سپاس و پێزانین بۆ هاوڕێیەتی و ناردنی بابەت لە لایەن خاتوون ساڤان ئاکۆ وە، پیرۆزبایی دەرچوونی ئەم کتێبە لە هەر دوو وەرگێڕی هیژا، بەڕێزان: ساڤان ئاکۆ و پێشڕەو محەمەد و هەروەها ناوەندی “کلتووری دیدی من” دەکات.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *