خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی « قووڵایی ستراتیژی» نووسینی ئەحمەد داودئۆغڵوو

ناساندنی کتێبی « قووڵایی ستراتیژی» نووسینی ئەحمەد داودئۆغڵوو

ناساندنی کتێبی « قووڵایی ستراتیژی» نووسینی ئەحمەد داودئۆغڵوو

ناسنامه‌ى كتێب: «قووڵایی ستراتیژی»، ئەحمەد داودئۆغڵوو، وەرگێڕان لە تورکییەوە: وریا غەفووری، چاپ و بڵاوکردنەوەی دەزگای جەمال عیرفان، سلێمانى ۲۰۲۰.

سەلاحەددین ئاشتی

دست‌وچاوی کاکە وریا خۆش بێ بۆ ئەم کارە سەنگین و ڕەنگینەی هەڵیبژاردووە هەتا بیری نەتەوەکەمان هەنگاوێک زیاتر لە ڕووناکی نیزیک بکاتەوە.

ئەم شێوە کتێبانە بۆ گەلی کورد بەگشتی و پێشەنگانی سیاسی بەتایبەتی جێی تێڕامان و قووڵ‌بوونەوە و پێداڕۆچوونن. ئەوەی ڕاستی بێ هەتا ئێمە لە مێژوو و سیاسەت و هەڵوێستی دراوسێیانمان حاڵی نەبین هەروا لە جەغزی خولانەوە لە بازنەدا دەخولێینەوە. ئەم شێوە کتێبانە لە نێوانی دێڕە نووسراوەکانی خۆیان‌دا کە بە سپی دیارە کۆمەڵێک چەمک و ڕازی نەوێژاو خۆیان حەشار داوە، کە پێویستە چاوانی تیژبینی مرۆڤی شارەزای کورد هەڵیانبێنێ و وەک گەڵاڵەی کورت‌خایەن و درێژخایەن کاریان لەسەر بکا.

بێ‌گومان کەسێکی وەک داودئۆغڵوو وێڕای درکاندنی کۆمەڵێک ڕاستی، هەر لەم قالبەدا بە داڕشتنی سیاسەتی هەنووکەیی و دواڕۆژبینی و دوورمەودای دەیهەوێ ورەی کوردیش داڕمێنێ و پێی بڵێ کە داری دامەیە و تەنیا دەتوانێ دەسکەلا بێ و ناتوانێ خۆی بدۆزێتەوە و بەو ڕێبازەی گرتوویەتە بەر و دەیگرێتە بەر هەر خۆی دۆڕاوی سەرەکییە. ئەم قسانە هەرچەندە بەشێکیان ڕاستن، بەڵام پەند و ئامۆژگارییەکی بەنرخن بۆ ئەو کەسانەی جڵەوی کاری نیشتمانیان بەدەستە و خۆیان بە خاوەنی پرۆژەی سەربەستی دەزانن…

ئەم دەقانە وانەی سیاسین و پێویستە بخوێندرێن تاکوو ئێمەش بە پێداچوونەوەی خۆمان ببینە خاوەنی گەڵاڵەیەک کە بکرێ وەکردەوە بگەڕێ، نەک بە کاڵ‌ونەکوڵیوی هەروا بیدەینە بەر و بە دروشمی خۆهەڵخەڵەتێن و بێ‌ئاکام بگەڕێینەوە گردی گەورە و جێی‌جاران.

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *