خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا» بڵاو کرایەوە.

کتێبی «تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا» بڵاو کرایەوە.

کتێبی شێعری “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” بەرهەمی نوێی شوعەیب میرزایی شاعێری سنەیی چاپ و بڵاو کرایەوە.

 کتێبی “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا” سێهەمین کتێبی شاعیری ئاوانگارد شوعەیب میرزاییە کە بریتی لە یەک شێعری درێژ و یک وتارەو بڕیارە لە گەڵ سی دی دیکلمەی شێعرەکە بە دەنگی شاعیر بڵاوکرایەوە.

لەم کتێبە تازەیەدا شاعیر کۆمەڵی تەکنیکی زمانی و فۆرمی نوێ تاقی کردۆتەوە و یەکەمین شێعری کوردییە کە هاوکات بە دوو زمان ئەگێڕدرێتەوە و ئاماژە بە کۆمەڵێ واقعی مێژوویی ئەکات و هاوکات گرێ ئەدات بە زمانی حاڵەوە ـ ئەم کتێبە بە دوو زمانی کوردی و فارسی ئەگێڕدرێتەوە و هاوکات لە دوو گوتار و دوو کانتکس بەهرەی گرتووە و بە زمانێکی رەخنەیی و ئێعترازی تیشک ئەخاتە سەر کۆمەڵێ واقعی تراژدیای دنیای مودێرنی ئەمڕۆ.

بەڕێز ساڵەح سووزەنی شاعیر و ڕەخنەگر لە کورتەیەکدا بۆ ناساندی ئەم بەرهەمە تازەیە نووسی ; “شێعری “تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا”ی شوعەیب میرزائی ، شێعری زمان و رەوایەتە ..دەقێک پڕ لە پرسۆنیفیکەیشن و وێنەگەڵ ناباو لە شار و لێڵایی ژیانی ئەزموونکراو.. هیوادارم دوای کۆرۆنا لە کۆڕێکی ڕێک و پێک و شیاوا بە تێر و تەسەلی باسی بکەین.”

شوعەیب میرزایی

شایانی باسە، پێشتر دوو کۆمەڵە شێعر بە ناوەکانی ” کراسێ نەماوە دووریتی تیا نەگریم” و ” گورگەکانی خانمی۱۹۶۸ و عەتا ” لە شوعەیب میرزایی بڵاو بۆتەوە.

کتێبی «تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا» لە ساڵی ۱۳۹۵ هەتاوی نووسراوە، بەڵام پاش چوار ساڵ لە لایەن چاپەمەنی ماڵی ڕۆنان لە سلێمانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

لەم بارەوە شوعیب میرزایی دەڵێت:

لەو چوارساڵەدا بەشێکی زۆری شێعرەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکاندا بڵاو کراوەتەوە و لە ساڵی ۲۰۱۸ لە کۆڕی یەکیەتی نووسەرانی هەولێر و بنکەی “روودی” تاران خوێندرایەوە و کۆڕی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی بۆ دانرا .

لە کۆڕێکا گوتبووم بۆ شاعیر وەختێ دەقێکی شێعری نووسینەکەی بە هەموو ئازار و چێژەکانیەوە تەواو ئەبێت وەکوو جەنازەیەک کەهێشتا لە قەبریان نەناشتبێت وایە و تا چاپ نەکرێت و نەخرێتە بەردەستی خوێنەر رۆحی ئەو دەقە/جەنازە سەرگەردان و خەمۆک و شێت سات بە سات و شوێن بە شوێن لە گەڵ شاعیرەکەدایە و هەردەم هانی دەدا هەر خەریکی لەشی سارد و گۆشتی پەتی ئەو جەنازەیەدا ژیان بکات و ئەو رۆحە نەسرەوتە ئازاردەری رۆح و دەروونی نووسەرەکەیەتی و وازی لێ ناهێنێ . بەڵام کە دەق/ جەنازەکە لە قەبر نرا/ چاپ کرا ئیدی نووسەرەکەیشی هەناسەیەکی راحەت ئەکێشێ و وچان ئەگرێ و هەواڵی قەبرەکەش ناپرسێ و ئەوە خوێنەر / رەخنەگرەکەیە کە بۆ خۆی بە سەردانی ئەو قەبر/ کتێبە و ئیحزاری رۆحی ئەو جەنازەیە ئەکا و نووسەرەکە لە دەست ئەو رۆحە نەسرەوتە رزگار دەکا و دەرفەتی پێ ئەدا تا خۆی سەرقاڵی شێعر/جەنازەیێ تر بکات .

«تارانەکانی ئەم پێستە ئێش ئەکا» لە دووتوێی ۹۲ لاپەڕەدا و بە تیراژی ۵۰۰ دانە لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی یانەی قەڵەم و ماڵی ڕۆنان لە سلێمانی چاپ کراوە.

داگرتنی فایلی دەنگی

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *