خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / براوەکانی خەڵاتی نووسیار ئاشکرا کرا

براوەکانی خەڵاتی نووسیار ئاشکرا کرا

براوەکانی خەڵاتی نووسیار ئاشکرا کرا

ڕاگەیەندراوی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠ خولی شاعیر محەمەد عومەر عوسمان – ژەنەڕاڵی پایز

وەشانی نووسیار بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە سەرکەوتوویی ڕادەگەێنێت.

بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک ئەم خەڵاتەمان راگەیاند و جارێکیش بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە وادەی وەرگرتنی بەرهەمەکان درێژکرایەوە. لەسەرەتای ڕاگەیاندنی خەڵاتی نووسیارەوە، تا دوا ڕۆژی وەرگرتنی بەرهەمەکان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، بەرهەمێکی زۆرمان پێگەیشت. ژمارەیەک لەم بەرهەمانە مەرجە سەرەتاییەکانیان تێدا نەبوو، بۆیە وەک شۆرتلیست تەنیا ئەو بەرهەمانە درانە دەست لیژنە، کە ڕەچاوی مەرجەکانی خەڵاتی نووسیاریان کردبوو. لە دوای دەستنیشانکردنی دادوەرەکان بۆ هەرسێ بوارەکان، لیژنەکە هەڵستا بە کاری خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان، کە هەر دادوەرێک بە شێوازی خۆی بەرهەمەکانی هەڵسەنگاند. بەرهەمەکانی هەرسێ بوار بەبێ ناو نێردراون بۆ ئەندامانی لیژنە، هەتا هیچ کاریگەری و سەرنجێک نەچێتە سەر ناوی نووسەرەکان، بەڵکو تەنیا تێکستەکە خۆی بسەلمێنێت. بەمەیش باشترین دەق و ناوازەترین بەرهەم ببێتە هەڵبژاردە و بڕیاری کۆتایی دادوەرەکان.

بەخێربێن بۆ خەرمانەی نووسیار! براوەکانی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠

ئێستا یەکەمین کتێبتان چاپ و بڵاودەکرێتەوە و دەبنە بینەری یەکەم بەرهەمی چاپکراوی خۆتان. دەبێت دڵتان خۆشبێت بەوەی بەرهەمەکەتان لە لایەن لیژنەی دادوەرانەوە متمانەی وەرگرتووە و جێگەی سەرنج و ڕامانیان بووە.

بناغەی یەکەم بەرهەمتان دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ و گەورە، لە هەمان کات، ئەرکێکی قورس و پڕ بەرپرسیاریەتیشتان دەکەوێتە سەر، کە هەم بەردەوام بن و هەم کاری باشتر و جیاوازتر پێشکەش بکەن. ڕاگەیاندنی ئەو جۆرە خەڵاتە دەبێتە یەکەمین خەونی نووسیار و وا دێتە دی کە لە ڕێیەوە بەرهەمی نووسەری گەنج و ناوە نوێکان دەردەخات. نووسین رێگاییەکی دوور و درێژە و پێویستی بە بەردەوامی و داهێنان هەیە. بۆ ئەوانەی هەڵەنەبژێردران ئەمە مانای ئەوە نییە بەرهەمەکانتان خراپ بن یان لە ئاستێکی نزمدابن بەڵکوو لە ئاست پێوەری دادوەرەکان و مەرجی خەڵاتەکە نەدەگونجان و هەمیشە هەوڵدانی بەردەوام دەبێتە کاری پیشەیی نووسینتان. بە هیوای ئەوەی ئەزموونێکی باش بێت بۆ زیاتر پێشخستنی پرۆژەی نووسینتان. دەستەی ڕاپەڕاندنی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم ٢٠٢٠

.
ناوی براوەکان
.
خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠
.
نەورەس محەمەد / براوەی شیعر بۆ کۆمەڵە شیعری (شقارتە)
جێگر بەختیار / براوەی چیرۆک بۆ کۆمەلە چیرۆکی (ژاوەژاو)
کیاکسار ئەحمەد / براوەی ڕۆمان بۆ ڕۆمانی (بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە)
.
ناوی لیژنەی هەڵسەنگاندن
.
خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم ٢٠٢٠
.
ئەحمەدی مەلا / شیعر
ڕەئوف بێگەرد / چیرۆک
ئارام محەمەد / ڕۆمان

.❗️ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *