خانه / ماڵتی میدیا / سێ هۆکار بۆ خوێندنەوەی کتێبی «باران بەسەر کێڵگە دوورەکاندا دەبارێت»

سێ هۆکار بۆ خوێندنەوەی کتێبی «باران بەسەر کێڵگە دوورەکاندا دەبارێت»

ناسنامەی کتێب: “باران بە سەر کێڵگە دوورەکاند دەبارێت”، وەدیع سعادە، وەرگێڕ: بڕیار محەمەد تاهیر، دەزگای چاپەمەنی باڵندە، چاپی یەکەم ۲۰۱٨.

سێ هۆکار بۆ خوێندنەوەی وەدیع سعادە

 

شاڵاو حەبیبە

یەک: بەر لە خوێندنەوەی شیعرەکانیشی، دڵخۆش بووم بەوەی کە ئەم شاعیرەیش- وەک ئەم شاعیرە- عاشق بە پیاسەکردنە، بۆیە بێهۆ نییە کاتێک ئەو هەموو شیعرە لە بارەی ڕێگەوە، لە کتێبەکەیدا دەبینم. گومان دەبەم لە کۆی دیوانەکەیدا شیعری زیاتریش هەبن. وەدیع هێندەی پیاسە کردووە و دەکات، کە ڕێگەیش وەک بوونەوەرێک دەبینێت. هەر بەم پێیە، کەواتە پێشبینیکراوە کاتێک باسی پێیەکانیش دێتە نێو شیعرەکانییەوە. کاتێکیش جاربەجار ئاماژە بە “ئاسمان” دەدات و لە پڕ دەنووسێت “بڕوانە: بەتاڵە” ئەمە بایەخدانێکی دیکەی ئەم شاعیرە پیاسەکەرەیە بە زەوی، زەویی پیاسە و تێڕامەکانی.

دوو: چی بیر دەکەیتەوە دەربارەی “ئەوان”، کاتێک زووزوو لە شیعرەکانی وەدیعدا باسیان لێوە دەکرێت؟ تەنانەت بەبێ ئەوەی ئاماژەیەکی ڕوون دەربارەیان هەبێت، بەڵام نەختێک لە چیرۆکە ناڕوونەکانیان دەزانین. ئامادەییی بەردەوامی “ئەوان” لەم شیعرانەدا، سەرنجم دەخاتە سەر ئەو سەرنجە دڕدۆنگانەیەی وەدیع، کە وەک بڵێیت بە تەنیا دانیشتووە، یان بە تەنیا بە ڕێوەیە و بەس ڕاماوە؛ لەوان، لە شتەکان و شەقامەکان، لە سروشت و زۆر جاریش لە گوند، بێشک گوندەکەی خۆی.

سێ: مەرگیش وەک بوونەوەرێک لێرەیە، لەم شیعرانەدا. ناتوانیت زەینتی لێ خافڵ بکەیت. وەدیع ئێستایش کە لە سیدنی دانیشتووە، وەک هاوڕێم عەباس بۆسکانی دەیڵێت، شتێکی ئەوتۆ ناکات، هەر دەڵێت: دەمرم.

گوێ بیستی شیعری “نیگا” بە دەنگی فرمێسک محەمەد بن کە لە کتێبەکە وەرگیراوە. جێگای ئاماژەیه کاری میکسی دەنگی ئەم ڤیدیویە هونەرمەند رووزبێ مۆسلێح لە ئەستۆی گرتووە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *