خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «گابریال گارسیا مارکیز» بڵاوکرایەوە.

کتێبی «گابریال گارسیا مارکیز» بڵاوکرایەوە.

کتێبی «گابریال گارسیا مارکیز» بڵاوکرایەوە.

ناسنامەی کتێب: «گابریال گارسیا مارکز»، سەڵاح حەسەن پاڵەوان، دەزگای ئایدیا سلێمانی۲۰۲۰.

وەرگێڕانی لە هۆڵەندییەوە: سەڵاح حەسەن پاڵەوان

 ئەم کتێبە گەڕان وپشکنینێکە بە نێو کوچە و کۆڵانەکانی ژیانی ئەو کەڵە نووسەرەی کە تا ئێستەش ئەو کیشوەرە لە ئاستیدا سەرسامە و نەیتوانیوە لەو جادووە بگات کە لە نێو هزرو قەڵەمەکانییەوە دەرەڕیوە، ئەگەر کۆڵۆمبس دۆزەرەوەی کیشوەرە نامۆکەی ئەو بووبێت، مارکس ئاشکراکەری ئەو زامانەیە لە ناواخنی گوند و دیوار و کەنار و جەنگەڵەکاندا بێ تیمار کەوتوون. ئەم کتێبە گەڕانێکە بەنێو هەندێ لەو کار و بەرهەمانەی کەم تا زۆر تیشکێک دەخەنە سەر سامانی پڕ لە یاقووتی ئەو.. سەرباری کورتەیەک لە ژیانی بڕێ بابەتی زۆر گرنگیشی تێدایە لەسەر هەندێ لە بەرهەمە جوانەکانی وەک بیرەوەری و وتار و پارچەیەک لە رۆمانەکانی.

کتێبی گابریال گارسیا مارکیز هەرچەندە وەک پاشکۆی گۆڤاری باران بڵاوبووەتەوە، بەڵام نامیلکەیەکی قەبارە ١٦٠ لاپەڕەییە. کە ئەم بابەتانەی لەخۆ گرتووە:

۱. ژیان و بەرهەمەکانی مارکیز

۲. ئەو وتارەی مارکیز لە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵدا پێشکەشی کرد.

۳. چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر.ها.ستۆن.

لەسەر بەرگی پشتەوەی ئەم کتێبەدا هاتووە:گابریال گارسیا مارکیز لە دوایین کتێبی «ژیاوم بۆ ئەوەی بیگێرمەوە» دەربارەی ژیانی خۆی ئەدوێ هەر لە سەرەتای بیروەریەکانیدا نووسیویەتی «ژیان ئەو ژیانە نییە کە تێیدا ژیاوی، بەڵکو ئەوەیە کە لە بیرتەو چۆنیش ئەو ژیانەت لە یادە بۆ ئەوەی بیگێریتەوە». ئەگەر تەماشای بەسەرهاتی ژیانی ئەم نووسەرە بکەیت لە بیرەوەریەکانی ژیانی بە هەر هەشت بەشەکەیەوە، تێبینی دەکەی کە ئەو ژیانە بریتیە لە خۆشەویستی و گەڕان و ماندوونەبوون و هەژاری و سەرسەختی و چاوقایمی و ورەبەرنەدان و بەردەوامی و پشکنین و باوەشی گەرم و دڵسۆزی، لە هەموو بەشەکانیدا گوێت لەو ژیانە دەبێت، کە پڕن لە بەسەرهاتی کەسێک کە دەکرێ لە نێو پەراوەکاندا کۆیان بکاتەوە و شاکاری مەزنی وەک « کاتژمێری شوم و  سەد ساڵ دورەپەرێزی و پایزی باوکسالاری » یان لێ بخوڵقێنی.

!ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

یادداشتێک لە سەر ڕۆمانی “سروودێک بۆ ئیبراهیم”ـی عەزیز مەحموودپوور

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *