خانه / تازه‌ چاپکراوه‌کان / پەیامی ماڵی کتێبی کوردی بە بۆنەوەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا

پەیامی ماڵی کتێبی کوردی بە بۆنەوەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا

“تۆ بەڵێنت بردە سەر،
پەیمانەکەت نەشکاند…نا”

ماڵئاوا
ئەی شاعیری مەزنی خاک و خەم و خۆشەویستی،
ئەی گەرووی بە سۆزی ئازادی،
ئەی شکۆی بێ کۆتایی وشە و
ئەی قامەتی کەڵەگەتی چیای شیعری کوردستانم.
قەفی کام زنجیری وشەی دیل و کام هەنسکی کارەسات و بۆنی گوڵی بەرۆکی کامە کچی شارەکەت بکەم بە ئوقرەیی دڵی تاساوی ئەم ئۆغری پاییزیەت… کاوەی کوڕت هێشتا جانتا بە کۆڵ لە کەنارەکانی مانشدا بە دوای لەشی “ئارتینەکاندا” دەگەڕێ؛ ئەڵقەی پرسیاری ڕیگاکان وزەی لە ئەژنۆ چنیوین؛ کاروان هێشتا چاوەڕوانی چرای شێعری پر گزینگتە؛ دڵدارانی وڵاتەکت بە دوای هەتوانی دێڕێکی سارێژکەرتدا تەنگەتاون، کەچی دەبێت لە ئێوارەیەکی غەریبی پاییزیدا، ئەسرین لە چاو قەتیس‌ماو و هەنسک لە ناخدا پەنگ‌خواردوو، سروودی ماڵئاواییت بڵێن و پڕ بە گەروو هاوار بکەین، تەرمی جەستەی پڕ ئازارت لە قوڵایی گیانماندا دەنێژین.

ماڵی کتێبی کوردی، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ماڵباتی شیعر و ئەدەبی کوردی، سەرجەم نووسەران و خاوەن قەڵەمە بە ئەمەگەکان و هەروەها هۆگرانی شێعری و سیحری وشەی مامۆستا مەلەکشا و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات. هیوای ئوقرەیی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین و یاد و چرای ماڵی قەڵەمی مامۆستا مەلەکشای نەمریش، هەرمان و ڕووناک.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *