خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / لە مێژووە بۆ چیرۆک…

لە مێژووە بۆ چیرۆک…

وێنە: ئەمەر پاشای قەلەڕەشێ( کوێخا هۆمەری سوێسنی) ڕابەری سەرهەڵدانی ١٣١٧ی هۆزەکانی موکری, لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا لە گوندی قەلەڕەشێی سەردەشت.

بە سپاسەوە ئەو وێنەیە لە ئارشیوی به‌ڕێز فەرەیدوون حەکیم زادە وەرگیراوە.

لە مێژووە بۆ چیرۆک…

حەسەنی قزڵجی پاش ئەوەی لە نێوەڕاستی چلەکاندا «بۆکان»ێ جێ دێڵێ و ئاودیوی دیوی گەرمێنێ دەبێ، ئەو دەرفەتەی بۆ دەڕەخسێ تا لەسەر دۆخی سیاسی و جڤاکیی ئەم دوو بەشە لە نیشتمانەکەی کەندوکۆژ بکا. ئەو لە «تاج و تەختی کوێخا هۆمەر»دا پلۆتی چیرۆکەکە لە دەوری جەغزی سەرهەڵدانێک دەسووڕێنێتەوە کە لە کلکەی ساڵەکانی دەیەی سی و لەبەرامبەر پۆلیس و جاندرمەی شۆڤینیست و ملهۆڕی ڕژێمی پەهلەوی و دەسەڵاتدارانی ئەوێ سەردەمێدا لە ناوچەی سەردەشت ڕووی داوە. لە ئاکامی ئەو ڕەوشەدا، «کوێخا هۆمەری سوێسنی» مل دانانوێنێ و شان هەڵدەتەکێنێ. لە دژی دەوڵەت ڕادەسێ، سەری سەربازی سەرکوتکەر دەهەنجنێ و قۆشەنی دوژمن تێک دەشکێنێ. ئیدی دەوڵەت دەکەوێتە خاک و پایەوە و لەوێ دەکشێتەوە و بەڕێوەبەرێتێکی مەدەنی لەژێر ناوی “دایرەی ئاسایشی عەشایری” دادەمەزرێنێ. کەچی بە پێچەوانەی وەعد و بەڵێنییەکانیان، دوو ساڵی تێ وەرناسووڕێ کە هەمدیسان جاندرمەی بندەستی سەرهەنگ پزشکیان زاڵەی خەڵکی دێنن و دەیانهارووژێنن. لەگرەولا، جەماوەر کلک بە سەرهەنگ و سەربازان هەڵدەگرن و بە تۆی جلی ژێرەوەیانەوە لە مەهابادەوە دەیانڕەوێننەوە بەرەو تارانی پێتەختی پاشای (قزڵجی،١٩٧٢، ل.٥١).

پەڕاوێز: ئەم سەرهەڵدانە لە ساڵی ١٣١٧ هەتاوی (۱۹۳۸-۱۹۳۹٫ز)دا، لە ناوچەی سوێسنایەتیی سەردەشت وەک دژکردەوەیەک لەبەرامبەر یاسای سەربازگیریی زۆرەملی لەسەردەمی ڕەزاخانی پەهلەوی، لەژێر سەرکردایەتیی «ئەمەرپاشای قەلەڕەشێ»دا، رێک خراوە و بە سەدان سوار و چەکداری هۆزەکانی ناوچەی موکریان وەک سوێسنی، مڵکاری، بریاجی و گەورک تێیدا بەشدار بوون [وەرگێڕ]، بڕوانە: حەکیمزادە، فەرەیدون (١٣٨٨). من پاشام و پاشای تارانێ….گۆڤاری مەهاباد. (١٠٥).لل. ٨-١٠.

سەرچاوە: کتێبی گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردی. نووسینی د. فەرهاد شاکەلی. وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: د. محەممەد خزریئەقدەم. سنە: چاپەمەنیی مادیار. ١٣٩٩. لاپەڕەی١٠٧.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *