خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «میتۆد و لێکۆڵینەوە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «میتۆد و لێکۆڵینەوە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «میتۆد و لێکۆڵینەوە» نووسینی «پ.ی.د. سامان حوسێن ئەحمەد» بڵاوکرایەوە.

 ناسنامەی کتێب: «میتۆد و لێکۆڵینەوە؛ هه‌نگاوەکانی نووسینی لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی»، پ.ی.د. سامان حوسێن ئەحمەد، چاپەمەنی جەمال عیرفان، سلێمانی ٢٠٢٠.

دوکتۆر سامان حوسێن ئەحمەد

هەمیشە جەدەلێكی قوڵ لە نێوان عەقڵ و میتۆدی لێکۆڵینەوە و گەڕانی مرۆڤ بە دوای راستییەکاندا هەبووە ، کە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی پرسیار و گەڕان بە دوای وەڵامەکاندا و رووبەرووبوونەوی کێشەکان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان و شێواز و رێگای گەڕان بەدوای وەڵام و چارەسەرە گونجاوەکان، بەشی هەرە زۆری ژیان و سەرقاڵی مرۆڤیان داگیرکردووە و لێرەشەوە پێبەپێ پەریان بە میتۆدەکانی بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە داوە ،بە تایبەتیش لە سەردەمی نوێ بەملاوە ، کە سەرلەبەری عەقڵی ئەوروپی و دواتریش مرۆڤایەتی شۆڕشی میتۆدەکانی لێکۆڵینەوە بووە ، لەوێشەوە مێتۆدی لێکۆڵینەوەی زانستی وەکو یەکێک لە بنەما گرنگەکانی زاڵبوونی مرۆڤایەتی بەسەر کێشەکانی و گەشەسەندن و پێشکەوتن دەرکەوتووە و رۆڵی بووە . لێکۆڵینەوەو میتۆدی کارکردنیش لەم رووەوە بۆتە بناغەی سەرەکی کاری ئەکادیمی و جیاکردنەوەیان لە کارە نا ئەکادیمی و ئایدیۆلجی و عەقیدەیی و مەزهەبییەکان و ئەوانی تر ، هەربۆیە پرسی ناسینی میتود و لێکۆڵینەوە و میتۆدی زانستی یەکێکە لە کایە زۆر گرنگەکانی پێشکەوتن و پەرەسەندنی لایەنی زانستی و ئەکادیمی و بونیادنانی بنەمایەکی مەعریفی دروست لە تەواوی ناوەندە ئەکادیمییەکان و کۆمەڵگادا ، لەبەر ئەوە ئەم کتێبەی هەوڵ دەدات کار لەسەر ناساندنی لێکۆڵینەوە و متیۆدی لێکۆڵینەوە و دواتریش میتۆدی لێکۆڵینەوەی مێژوویی و چۆنییەتی و هەنگاوەکانی نووسینەوەی لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی بکات ، ئەوێش بەمەستی روونکردنەوەی بەشێک لەو ناروونیانەی ، کە لە ئێستادا لە بواری لێکۆڵیەوەی زانستی و میتودی کاردکردنی ئەکادیمی و زانستی لە کۆمەڵگا و ناوەندە ئەکادیمییەکادا هەیە و ئاشناکردنی خوێنەر بە بنەما زانستی و میتۆدیەەکانی نووسین و توێژینەوە و جیاوازیکردن لە نێوان نووسینی ئاسایی و نووسینی ئەکادیمی لە روویی هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە و تەکنیکی نووسین و زمانی نووسینی ئەکادیمی ، هەروەها ئاشناکردنی خوێنەر بە میتۆدەکان و ناساندنیان ، بۆ ئەوەی کاتێک کاری ئەکادیمی ئەنجام دەدەن ئەو میتۆدەی کاری پێدەکەن بناسن و و بزانن بە چ رێگایەک کار دەکەن و هەنگاو دەنێن ئەمە چ بۆ نووسەری ئاسایی و چ بۆ فێرخواز و توێژەرانی ناوەندە ئەکادیمییەکان . ئەم کتێبە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە ، کە هەر بەشێکی بەسەر چەند باس وتەوەرەیەکدا دابەشبوون و هەر یەکەیان لایەنێک و جومگەیەک روون دەکەنەوە ، بەشی یەکەم بە ناونیشانی ( چەمکی لێکۆڵینەوە و هەنگاوەکانی ) یەوەیە کە تایبەتە بە قسەکردن لەسەر پێناسە و گرنگی و هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە ، باسی یەکەمی تایبەتە بە ناساندنی لێکۆڵینەوە، لە رێگای خستنەڕووی چەند پێناسەیەکی لێکۆڵینەوە لە چەند دیدگایەکەوە و دواتریش شیتەڵکردنیان بە مەبەستی روونکردنەوەی چەمکی لێکۆڵینەوە .باسی دووەمیش ئەرک و ئامانجەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی روون کراوەتەوە ، لە باسی سێیەمیشدا کار لەسەر دەرخستنی گرنگترین تایبەتمەندییەکانی لێکۆڵێنەوەی زانستی کراوە ، باسی چوارەمیش تەرخانکراوە بۆ روونکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی توێژەری زانستی سەرکەوتوو ، لە باسی پێنجەم و کۆتاییشدا باس لە هەنگاوەکانی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی دەکرێ هەر لە هەنگاوی دەستنیشانکردنی بابەتی توێژینەوەوە تا دەگاتە نووسین و بە راپۆرتکردنی توێژینەوەی زانستی . بەشی دووەم ، کە بە ناونیشانی ( میتۆد و جۆرەکانی ) یەوەیە، لە چەند باسێکدا قسە لەسەر پێناسەو چەمکی میتۆد دەکات و گرنگترین جۆرەکانی دەخاتە روو. لە باسی یەکەمدا ، جگە لە پێناسەکردنی میتۆد هاوکات قۆناغەکانی گەشەسەندنی میتۆد خراوەتەروو ، باسی دووەمیش بەشک لە جۆرەکانی میتۆد و وپۆلێنکردنەکانی کە لەبارەی میتۆدەوە کراون باسکراون. بەشی سێیەمیش (چەمک و پێناسەی مێژوو) ، لە چەند باسێکدا هەوڵ دەدات مێژوو پێناسە بکات و چەمکەکەی روون بکاتەوە هەروەها قسە دەربارەی دەرکەوتنی هەستی مێژوویی و قۆناغەکانی گەشەسەندنی نووسینەوەی مێژوو دەکات هەر لە سەرەتاکانی مێژووەوە تا دەگاتە سەردەمی هاوچەرخ ، دوای ئەوەش باس لە دەرکەوتنی مێژوونووسی نوێ و قوتابخانە نوێیەکانی مێژوونوسی دەکات هەروەها باس لە مێژووی زارەکی و گەشەسەندنی و گرنگی دەکات ، لە باسی پێنجەمیشدا سودەکانی خوێندنی میژوو دەخاتە روو، لە باسی شەشەمیشدا بە وردی و دوور درێژی باسی میتۆدی لێکۆڵینەوەی مێژوویی کراوە . لە باسی کۆتاییشدا پەیوەندی مێژوو بە زانستەکانی ترەوە روونکراوەتەوە . بەشی چوارەم و کۆتاییش دەربارەی هەنگاوەکانی نووسینەوەی توێژینەوەی مێژووییە ، کە تیایدا باس لە هەنگاوەکانکراوە ، کە لە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی مێژوویدا دەگیرێتە بەر ، هەر لە هەڵبژاردنی بابەتی توێژینەوەوە دەستپێدکات وتیایدا ئەو هەنگاوانە خراونەتە روو کە بۆ دیاریکردنی بابەتی توێژینەوەیەکی مێژوویی دەگیرێنە بەر ،دواترێش چۆن پلانێک بۆ کارەکە دادەنرێت ، دوای ئەوەش باس لە هەنگاوی کۆکردنەوەی سەرچاوە وکەرەستەی توێژینەوەکە کراوە ، لە باسی دواتریشدا ئەو رێگایانە خراونەتەروو کە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان دەگیرێنەبەر لەدوای ئەویش باسی قۆناغی نووسینەوەی توێژینەوە کراوە ، کە تیایدا شێوازی نووسین و زمانی نووسین و چۆنییەتی نووسین خراونەتە روو هەروەها باس لە چۆنییەتی لێوەرگرتن و نووسینی دەق و رەخنەی مێژووی و ئیجتیهاد لە کاتی نووسینەوەی مێژوودا کراوە ، دوای ئەوانەش قسە لەسەر خاڵبەندی و شێوازەکانی دانانی پەراوێز کراوە ، دواتریش چۆنییەتی نووسینی ئەنجامگیری توێژینەوە و پێشەکییەکی زانستی بۆ توێژینەوەیەکی مێژوویی باسکراوە . لە کۆتایشدا هەنگاوەکانی توێژینەوەیەکی مێژوویی لە بەرگی یەکەمەوە بۆ بەرگی کۆتایی خراونەتە روو.

بۆ داگرتنی بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *