خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی وەرگێڕی ناودار “محەمەد قازی”

به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی وەرگێڕی ناودار “محەمەد قازی”

به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی وەرگێڕی ناودار “محەمەد قازی”

محەممەد قازی لە ناودارترین وەرگێڕەکانی ئێران بوو. ۱۲ی گەلاوێژی ساڵی ۱۲۹۲ی کۆچی هەتاوی (۱۹۱۳ی زایینی) لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە خزمەت مامۆستا گیوی موکریانیدا دارەدارەی زمانی فەڕەنسەی کرد. بۆ خوێندن ڕووی کردە تاران و زۆربەی ژیانی لەوێ بەسەر برد. ساڵی ۱۳۱۵ لە دارەلفۆنوون کە بەناوبانگ ترین خوێندنگەی تاران بوو خوێندنی بەر لە زانستگەی تەواو کرد و سێ ساڵ دواتر، لە ۱۳۱۸دا بڕوانامەی مافی لە زانستگەی تاران وەرگرت. ساڵی ۱۳۲۰ لە وەزارەتی دارایی دامەزرا. ۱۳۲۳ ژنی هێنا و دوو منداڵیان بوو، بە ناوەکانی مریەم و فەرهاد. ساڵی ۱۳۳۷ لە لایەن زانستگەی تارانەوە خەڵاتی باشترین وەرگێڕی درایە. ساڵی ۱۳۳۷ خێزانی کۆچی دوایی کرد. ساڵی ۱۳۴۹ ژنی هێنایەوە. ساڵی ۱۳۵۴ دوچاری شێرپەنجەی قوڕگ بوو و بۆ چارەسەری ڕووی لە وڵاتی ئاڵمان کرد. پاش گەڕانەوەی ئیتر بەبێ میکڕۆفۆنێکی سەر قوڕگ کەس دەنگی نەدەبیست. ساڵێک دواتر، لە ۱۳۵۵دا بەهۆی ئازاری نەخۆشیەکەیەوە داوای خانەنشین بوونی کرد و خانەنشین کرا. زۆربەی کارەکانی وی وەرگێڕان لە زمانی فەڕانسەوە بۆ زمانی فارسییە. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی وەرگێڕانی ڕۆمانی دۆن کیشۆتە کە خەڵاتی باشترین کاری وەرگێڕانی ساڵەکانی ۱۳۳۶ و ۱۳۳۷ی کۆچی هەتاوی بۆی بە دیاری هێنا. جگە لە وەرگێڕان، قازی بۆخۆی چەن بەرهەمیشی نووسیوە کە ئەوانیش هەر بە زمانی فارسین. بە هاوکاریی ئەحمەد قازی ڕۆمانی ژانی گەلی برایم ئەحمەدیشی لە کوردییەوە کردە فارسی. قازی بێجگە لە توانستی لە بواری وەرگێڕان دا، خاوەن بیروزەینێکی سەیر بوو و هەزاران شێعری لەبەر بوو. جگە لەوە بۆخۆشی شێعری دادەنان. ڕۆژی ۲۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۷۶ی کۆچی هەتاوی (۱۹۹۸ی زایینی) لە تەمەنی ۸۴ ساڵەییدا، لە نەخۆشخانەی ئێران مێهر لە تاران کۆچی دوایی کرد و هێنرایەوە مەهاباد و لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتان لە پاڵ مامۆستا هێمن و هەژار و خاڵەمین و ماملێ و ناودارانی تری کوردەوە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

 سه‌رچاوه‌: کوردیپێدیا

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *