خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / خوێندنەوەیێک لەسەر کتێبی “سەفەرە میوان”

خوێندنەوەیێک لەسەر کتێبی “سەفەرە میوان”

خوێندنەوەیێک لەسەر کتێبی “سەفەرە میوان”

ماریا مرادی

سڵاو و ڕێز!

زستانتان پڕ وزە و ورە بێت هاوڕێیانی ئەدەبدۆست!

سەرەتا دەستخۆشیتان لێ دەکەم خاتوون ھووشیار نەک دەستخۆشییەک کە پێک ھاتبێ لە دوو وشە، بەڵکوو ھێندەی ھەموو پیتەکانی کتێبی سەفەرەمیوان .

کتێبی سەفەرەمیوان لەو کتێبانە بوو کە ھەر وشەیەکی دونیایەک ھەستی پێ بەخشیم ئەم ھەستە وەک مۆسیقایەکی نایاب بوو کە ناخی منی خوێنەری جووڵاند و لەو کاتەشدا پەردەی سەر چاوەکانمی لا دا و بینیم کە کتێبەکە جلێکی تایبەتی بە ھەموو جوانێکانەوە لەبەردایە، لە سەرەتای کتێبەکە پیاسەم دەکرد لەنێو ڕەستەکاندا و دەھاتم و دەچووم ، وردەوردە ھەنگاوم خێراتر بوون و چووم بۆ سەفەرێک لەگەڵیدا و پێم خۆش نەبوو بگەڕێمەوە، لە بەشی ئەوەڵ خاڵی بەھێز ئەوە بوو گیانبەخشین بە گوڵدانێک وەک مرۆڤێکی ڕاستەقینە بوو کە لێگێڕانەوەی لە زمانی ئەو و باسکردنی ڕووداوەکانی ژیان وای پێشان دا بە ھەموو خۆشی و ناخۆشی، سارد و سەرما، تەنیایی و تاریکی و … سازا کە پەندێکە بۆ مرۆڤەکان کە چێژ لە ھەموو کاتەکانی ژیانیان ببینن نەک بە پێی ئارەزوو و خواستی بەدینەھاتوویان ھەموو ئەو کات و ساتانەی ژیانیان لە چرکە بگرە تاوەکوو وەرز و ساڵ تێ دەپەڕی و چێژ لە ئێستایەک کە تێی دان نابینن، ژیان بە ھەموو دشواری و ناکۆکییەکانی شیرینە، تەمەن کورتە و زەمەن خێرا دەڕوا و خولەکێک پێش ناگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەیە (مرۆڤ ھەر خۆی نا ھەمووی زیندەوەرەکانی ژیانی خۆی دەنێژی).

– لەنامەکانی سەگەکە بۆ خاوەنەکەیدا، بەردەوام لەبەر چاوم بوو لەو بەشەی کتێبەکەش وا نوقم ببووم کە لە کاتی برسیبوونی سەگەکە ھەستم دەکرد چاوەڕێیە بجووڵێم و خواردنێکی بۆ بێنم کەچی لە تەنیایی خۆمم دەڕوانی ھەر من و کتێبەکە بووین سەگەکە دیار نەبوو بەڵام وەک تارەمایییەک لە ژوورەکەمدا بوو لێرەشدا سەگەکە بەسۆزتر و ناسکتر لە ھەستەکانی گوڵدانێکەوە کەسایەتیی مرۆڤ و چۆنیەتیی ژیانی بەشەر و لە ھەمان کاتیش بێبەزەیی و بێڕوحمی زۆربەی مرۆڤەکان بە نامەکانی کە چۆن ڤیدیۆیەکە، پێشانمانی دەدا، خاڵی بەھێزی ئەم بەشەش

یەکەم: ھەڵبژاردنی ناوی خودان واتە ساحیب و خودا،

دووھەم: بڕیار و وەفای سەگەکە، ڕۆژانێک لەلای خاوەنەکەی ھەستی بە چاکە کردبوو دوای دەربەدەربوونیشی ھەرگیز چاکەی لەبیر نەکرد و سەبارەت بە خاوەنەکەی ھەموو ھاوجۆر و ڕەگەزەکانی ئەوی خۆش ویست گەرچی لەلای زۆریان دەستی نەوازیش، ئەو بەردانە بوون کە دەکەوتە سەر گیانی و ئەو ئەنگووستانە بوون لەسەر ماشەی تفەنگ کە بۆ ڕاوی ڕووحی ھاتبوون، لە گشت شوێنەکاندا بیرەوەرێکانی ڕابردووی خودانی دەھاتەوە بەرچاو، بۆیە ڕاوەستان لەسەر بەڵێن و پەیمان دڵێکی شەیدا و ھەستێکی ماندوویینەناسی دەوێ بەپێچەوانەی وەفای ئەم سەگە مرۆڤەکان نەخۆشیی لەبیرچوونەوەیان ھەیە، چاکە لەبیر دەکن، ڕۆژێ بە مەیل و خواستی ئەوان نەجووڵای زۆر بێبەزەیییانە گۆڕت ھەڵدەکەنن و بە ھەموو بیرەوەرێکانتەوە زیندەبەچاڵت دەکەن، زۆر لە مرۆڤەکان بەپێچەوانەی ئەم سەگە پێنەزانترین زیندەوەری گەردوونن .

لە بەشی کەڵەشێر دیسان بەجوانی مرۆڤەکان لە تاک تاکی قسەکانی مریشکەکان دیارن لە سکالەیان قایل بوون لە کەسایەتی و ژیان و …

لێرەشدا نیشاندەری ئەوەیە مرۆڤ بە بەشی خۆی قایل نییە کە چی بیروڕای ھەرکەسێک جیاوازە و لە چاوی ھەر یەکیان ژیان شێوەیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە و دونیا بە ڕەنگێکی جیاواز سەیر دەکەن بۆ نموونە دوو مریشک کە بە بەشیان قایلن جیاواز بیر دەکەن یەک بە دایکبوونی دنیای پێ بەھەشتە و یەکێکیش تەنیا بە نزیکبوون لە کەڵەشێر بەپێچەوانەی ئەوەش دوو کەسی ناقایلیش دوو شتی جیاواز بێزاریان دەکا.

با لەبیر نەکەین دنیا ئەگەر کۆشک بێ ژیان سەفەرێکە کە ئێمە بە خۆش یا ناخۆش دەگەینە کۆتاییەکەی، بە ھەبوومان قایل بین و بۆ نەبووشمان ھەوڵ بدەین.

لە سەفەری دڵۆپەکانی باراندا بۆچوونی من وا بوو کە مرۆڤ ژیان بە شتێکی دوبارە و لەیەکچوو دەبینێ، وەک وەی ژیانی ڕۆژانەی ھەر دووپاتە دەبێتەوە بێ گۆڕانکارێکی نوێ و یا جیاوازتر لە پێشوو، بەڵام بەپێی کات ژیانی مرۆڤەکان وا دەگۆڕێ، وەک دڵۆپەبارانەکانی کە ھەست بە نائومێدی و بێوەجبوونیان دەکەن چارەنووس لە شوێنێک کە خۆشیان چاوەڕوانیان نەدەکرد ژیانێکی خۆش کە شیاوی ئەوان بێ پێیان دەبخشێت، لەبیر نەکەین (ڕێبواری سەفەرێکی نامۆ پێناسەمانە و میوانی سەرقافڵەی ژیانین).

لە کۆتاییی کتێبەکە لە چیرۆکی سەفەری دڵۆپەباران ئاسمانم ھێنا بەر چاوەکانم و باران دەستی پێ کرد ھەمان دڵۆپی ڕاوی کەوتە نێو چاوانم و بە ھەموو ھەستەوە ئارام لەسەر ڕوخسارم خولیسکا و خۆی خزاند و کەوتە ناو تاڵەمۆکانی قژم کە لەسەر سینگم پەرێشان بوون دوایین مەنزڵی ھەموو وشە ڕازاوەکانی ئەم کتێبە لەناو دڵ و ناخم بوو .


هاجەر هووشیار

هاجەر هووشیار لە دێی خانکەندی سەر بە چۆمی مەجیدخان، نزیک میاندواو لەدایکبووم. ڕێکەوتەکەی لە ناسنامەی فەڕمیمدا نووسراوە حەوتی خەرمانانی ۵۷. لە ساڵی ٦۲ یان ۳ هاتینە بۆکان. لە بنەماڵەیەکی ئایینی و هەر وەها گیرۆدەی داب و نەریتی زاڵی سەردەمی خۆماندا گەورە بووم. ئەم حەزی خوێندنەوەیەش دەگەڕێتەوە سەر گیرۆدەیی دایکم و بابم بۆ زانست و فێربوون.

هەوەڵین خولیای کوردی خوێندنەوەم بە گوڤاری سروە بوو و عاشقی قەڵەمی جەلالی مەلەکشا ببووم. لە فارسی و کوردی هەرچی دەستم کەوتبا شێعرم لەبەر دەکردن و شێعرنووسینیشم تاقی کردبووەوە.

هەر لە کاتی قوتابخانەدا ئینشا نووسینم باش بوو و بە ۱۰ لاپەڕە دەمنووسی. چونکە دواتریش ماڵمان کۆچێکی ۱۰ ساڵەی کردەوە بۆ خانکەندی و تێکەڵاو بە بیرەوەری هاوینانەی سروشتی ئەوێ ببووم کە خۆشترین ئاشنایی بوو خۆشتر لە ئاشنایی مرۆڤەکان، لە نووسینەکانمدا سروشت هەمیشە پڕڕەنگە.

ساڵی ۷۸ چوومە (تربیت معلم) لە تەورێز و کاردانی و کارناسی و ئەڕشەدم لە کۆمەڵناسیدا خوێند و ئێستاش ۲۳ ساڵە مامۆستای قوتابخانەکانی بۆکانم. دوای ئەوەی مێردم کرد و منداڵەکانم کەمێک لە کڵ هاتنە دەر کەوتمەوە سەر خوێندنەوە و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی وا ناسیمن بۆ نەقد و لێدوان لەسەر کتێب، بەشدار بووم. دواتر چوومە ناو بازنەی چیرۆکنووسان و قەڵەمم بۆ چیرۆکنووسی تاقی کردەوە. لە چەند گوڤاردا لێدوان و وەرگێرانم بڵاو کردەوە. لە وەرگێڕانی۲ کۆوتاری فەلسەفی، لەگەڵ چەند هاوکار و مامۆستایانی شارەزا هاوکاریم کرد و ئێستاش و تا کۆتاساتەکانی ژیانم خەریک فێربوونم.

تێبینی: شڕۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی “سەفەرە میوان”ی خاتوو (هاجەر هووشیار) لە ڕێکەوتی نۆی بەفرانبار، دەمژمێر ۹:۳۰ی شەو بە شێوەی مەجازی و سەرهێڵ لە لایەن خاتوونانی کتێبی شنۆ بەڕێوە چووە.

https://t.me/xatunakaniktebishno

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *