خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «جیھانی سۆفیا» بەرهەمی یۆستاین گاردەر

ناساندنی کتێبی «جیھانی سۆفیا» بەرهەمی یۆستاین گاردەر

ناساندنی کتێبی «جیھانی سۆفیا» بەرهەمی یۆستاین گاردەر

جیھانی سۆفیا ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٩١ە لە نووسینی نووسەری نەرویجی یۆستاین گاردەر. ڕۆمانەکە باسی سۆفی ئامندسن دەکات، کە گەنجێکی نەرویجییە کە پێشکەش کراوە لە مێژووی فەلسەفەدا لەلایەن ئالبێرتۆ نۆکس، کە فەیلەسووفێکی تەمەن ناوەڕاستە.

جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین کتێب لە نەرویجدا و خەڵاتی ئەدەبیی ئەڵمانیی گەنجانی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٤دا. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە، وە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا. بە گوێرەی ساڵی ٢٠١١ ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجاونۆ زمان، لەگەڵ زیاتر لە چل میلیۆن کۆپیی چاپ فرۆشراوە. ئەمە سەرکەوتووترین ڕۆمانی نەرویجییە لەڕووی بازرگانییەوە لە دەرەوەی نەرویجدا، وە کراوە بە فیلم و یاری کۆمپیوتەریش.

چیرۆکەکە سەبارەت بە کچێک نووسراوە بە ناوی سۆفیا کە نزیک تەمەنی پازدە ساڵیدایە و لە نزیک ساڵڕۆژی لەدایکبوونی، ھەندێک نامە و کاسێتی ڤیدیۆیی لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئالبێرتۆ نۆکس بۆ دەچێت کە تێیاندا ھەندێک پرسیاری سەرنجڕاکێش ئاراستەی سۆفیا دەکات وەکوو، ئەتۆ کێی؟ جیھان چۆناوچۆن دروست بووە؟ سەرەتا لەم نامانەدا باس لە یۆنانی کۆن، سوکرات، و پرسیارە سەرەکییەکانی ژیانی مرۆڤ دەکرێت. دوای چەند نامەیەک سۆفیا و ئالبێرتۆ یەکتری دەبینن و بەردەوام چاوپێکەتنیان دەبێت و باس لە تیۆرییە فەلسەفییەکانی یۆنانی کۆن، سەدەکانی ناوین، ڕۆنسانس، سەردەمی ڕووناکبیری و سەردەمی ھاوچەرخ دەکەن. چیرۆکەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خوێنەری ڕۆمانەکە لەگەڵ مێژووی فەلسەفە ئاشنا دەکات و لە درێژایی ڕۆمانەکەدا ھەندێک ڕووداو، سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن ھەتا درێژەی چیرۆکەکە بخوێنیتەوە.

ڕۆمانی جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین ڕۆمانی نەرویج، ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی وێژەی لاوانی ئاڵمانیایی‌ی پێبەخشرا، بە ٥٣ زمان وەڕگێڕاوە و زیاتر لە سی میلیۆن کۆپی لێی چاپکراوە.

داگرتنی فایلی پادکەست

. ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *