خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / “دووان لە یەکدا، شیعرێکی عاشقانە و شیعرێکی سیاسی لە ئامێزێکی تووڕە و پڕ لە بڵێسە”

“دووان لە یەکدا، شیعرێکی عاشقانە و شیعرێکی سیاسی لە ئامێزێکی تووڕە و پڕ لە بڵێسە”

“دووان لە یەکدا، شیعرێکی عاشقانە و شیعرێکی سیاسی لە ئامێزێکی تووڕە و پڕ لە بڵێسە”

پاشکۆی کولتووری ڕۆژنامەی پولیتیکێنی دانماڕک ڕۆژی سێ‌شەممە-بیستی ئاپریلی ٢٠٢١ی زایینی بەشی شیعری خۆی تەرخان کردبوو بۆ ناساندنی کتێبە شیعری “بارکۆد” بەرهەمی ئەرسەلان چەڵەبی شاعیر، چیڕۆکنووس و وەرگێڕی کورد.

ڕۆژنامەی پۆلیتیکێن یەک لە ڕۆژنامە کۆنەکانی ئورووپا ، هەروەها یەک لە گرینگترین و پڕ تیراژترین ڕۆژنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی باکووری ئورووپا و وڵاتی دانماڕکە کە لە ساڵی ١٨٨٤ی زایینی دامەزراوە. ئەو ڕۆژنامەیە هەموو سێ‌شەممەیەک پاشکۆیەکی کولتووری لەگەڵ خۆی بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ڕووداوە هونەرییەکانی ڕۆژی جیهان تاووتوێ دەکات.

تۆماس بێردسدرووف

بەرپرسی بەشی شیعری ئەو ڕۆژنامەیە “تۆماس بێردسدرووف” نووسەر و شاعیری ناسراوی دانماڕکی شیعرێکی کتێبی “بارکۆد” بە ناوی “چ تاڵی ئەی خەجی من” بڵاو کردووەتەوە و هاوکات کورتە نووسراوەیەکیشی لە سەر کتێب و نووسەرەکە هاوپێچ کردبوو. ناوبراو بەو دێڕە شیعرەکەی بۆ خوێنەرانی دانماڕکی زمان پێناسە کردبوو:

THOMAS BREDSDORFF:
“To-i-én. Et politisk digt og et kærlighedsdigt i rasende, glohed omfavnelse.

“دووان لە یەکدا، شیعرێکی عاشقانە و شیعرێکی سیاسی لە ئامێزێکی تووڕە و پڕ لە بڵێسە”

کتێبی باڕکۆد لە ساڵی ٢٠٢٠ بە فارسی لە لایەن وەشانی پەپوو لە دانماڕک و هەروەها وێرژەنی کوردییەکەی لە لایەن وەشانی نووسیار لە کوردستان و دانماڕک بڵاو بوویەوە.

شیعری “چ تاڵی ئەی خەجی من” سەرەتا بە کوردی لە ساڵی ٢٠١٦ نووسراوە و دواتر لە کتێبی باڕکۆد دا بڵاو بۆتەوە.

وێرژەنی دانماڕکی باڕکۆ بە دانماڕکی ئامادەی چاپە و هەموو کارێکی تەواو بووە و لە ڕۆژنامەکەشدا وەکوو شیعرێک لە کۆمەڵە شیعرێکی چاپ‌نەکراو دا ناوی هاتووە. ئەو کتێبە لە لایەن ئازاد کەماڵی فەر و سەعدیە مەنگال لە کوردی و فارسییەوە کراوە بە دانماڕکی و نووسەر و موزیسیەنی دانماڕکی یاسپا لوفتهاوز پێداچوونەوەی بۆ کردووە. هەروەها هونەرمەند مەرزیە نیک کاری دیزاین و فۆتۆگڕافی بۆ کتێبی باڕکۆد کردووە.

Arsalan Chalabi

ئەرسەلان چەڵەبی، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ی زایینی لە شاری بۆکان، ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانماڕک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنیستیتووتی کوردی کۆپنهاگ و نیشتەجێی وڵاتی دانماڕک. هەتا ئێستا حەوت کۆمەڵە شیعر و دوو ڕۆمانی بە کوردی و فارسی بڵاو بۆتەوە، شیعرەکانی ناوبراو بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، دانماڕکی و فارسی وەرگێڕدراون و لە کتێب و ئانتۆلۆژی و ڕۆژنامە و بلاڤۆکەکانی وڵاتانی ئورووپایی چاپ و بڵاو بوونەوە. لە ئێستاش دا چەند کتێبی بە فەڕەنسی و دانماڕکی و ئینگلیزی ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەیە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *