خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی ماڵی پشیلەکانی هیوا قادر بەمزووانە بە فارسی بڵاودەکرێتەوە

ڕۆمانی ماڵی پشیلەکانی هیوا قادر بەمزووانە بە فارسی بڵاودەکرێتەوە

ڕۆمانی ماڵی پشیلەکانی هیوا قادر بەمزووانە بە فارسی بڵاودەکرێتەوە

ماڵی پشیلەکان، ڕۆمانێکی مۆدێرنە و باس لە یەک مانگی کاری زۆرەملێی پەناهەندەیەکی کورد ئەکات، لە ماڵی پشیلەکان، جێگایەکە پشیلەی تیادا ئەفرۆشرێت، هەروەها جێیەکیشە بۆ بەخێوکردن و گلدانەوەی پشیلەکان.

ڕۆمانەکە دابەش بووە بە سەر بیستوچوار بەشدا، هەر بەشێک تایبەت کراوە بە یەکێک لە ڕەگەزە جیاوازەکانی پشیلەکان، کەسایەتییەکانی ناو ڕۆمانەکە زۆرینەیان ژنن، پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکان و پشیلەکان سەرلەبەری چیرۆک و ڕووداوەکان پێک ئەهێنن. بە گشتی ئەم ڕۆمانە باس لە تەنهایی مرۆڤەکان ئەکات. بەشێکی دیاری ئەو تەنهاییەش ئەکرێت ئاژەڵێکی وەک پشیلە بتوانێت پڕی بکاتەوە، هەروەها ببێت بە شەریکی ژیانی مرۆڤەکان و هۆکارێک بێت لە جوڵاندنی ڕووداوەکانی ژیانیاندا.”

مەریوان ھەڵەبجەیی و هیوا قادر

مەریوان ھەڵەبجەیی وەرگێڕی ڕۆمانی (ماڵی پشیلەکان) بۆ سەر زمانی فارسی یەکێکە لەو نووسەر و وەرگێڕانەی کە بەرهەمی نووسەره دیارەکانی کوردی وەرگێڕاوە بۆ زمانی فارسی، لە ماوەی ۲۱ ساڵ لە کاری وەرگێڕاندا ۷۰ کتێبی بە کوردی و فارسی بە چاپگەیاندووە.

ڕۆمانی (ماڵی پشیلەکان) لەلایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی (سالس)ەوە بڵاودەکرێتەوە.

ژیانامه‌ی هیوا قادر

لە شاری سلێمانی/ گەڕەکی چوارباخ لەدایکبووە.
قوتابخانەی سەرەتای و ئامادەیی هەر لەو شارە خوێندووە.
۱۹۸۸ پەیمانگای ئیدارەی لە کەرکوک تەواوکردووە.
۱۹۹۲-۲۰۱۱ لە وڵاتی سوید ژیاوە.
۱۹۹۲ چاوە زەردەکان/ شیعر.
۱۹۹۴ کڵاوەکەم پڕە لە باران و گوڵ/ شیعر.
۱۹۹۶ ئاوێنە سەرابییەکان/ ڕۆمان.
۱۹۹۷ بووەتە سکرتێری نووسینی گۆڤاری “ڕەهەند”.
۱۹۹۸ کیشوەرێک لە خەون/ شیعر.
۱۹۹۸ هەنار/ شیعر “هەندێک لە شیعرەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی سویدی”.
۲۰۰۱ دوو کلووە بەفر/ چیرۆکی منداڵان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی سویدی.
۲۰۰۱ سەفەرنامە/ ئەدەبی سەفەر.
۲۰۰۴ سێوی سوور/ شیعر.
۲۰۰۶ هاورێ نیگارکیشەکەم لیگیا بۆینگا. وەرگێڕانی لە سویدییەوە.
۲۰۰۶ بۆنی شەراب لە هەناسەم دێت/ ئەدەبی نامە.
۲۰۰۷ منداڵێک لەسەر مانگە/ ڕۆمان.
۲۰۰۸ دوانزە شازادە سەماکەرەکە/ چیرۆکی منداڵان، نووسینی: برایانی گریم، وەرگێڕانی لە سویدییەوە.
۲۰۰۸ یار لە باخە/ شیعر.
۲۰۰۹ ئەوەی ژیان ڕزگار ئەکات جوانییە/ کۆمەڵیک وتوێژی ئەدەبی لەگەڵ هیوا قادر.
۲۰۰۹ جورئەتی کوشتن/ شانۆ. نووسینی: لاش ئالین، وەرگیڕانی لە سویدییەوە.
۲۰۰۹ ژیان جوانە/ وتوێژ. وەرگێڕانی کۆمەڵێک وتوێژ لەگەڵ نووسەران لە زمانی سویدی و عەرەبییەوە.
۲۰۱۰ منداڵانی گەڕەک/ ڕۆمان.
۲۰۱۱ عەشق/ چیرۆکی منداڵان. وەرگێڕاوەتە سەر زمانی سویدی.
۲۰۱۱ بۆتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەردەم.
۲۰۱۱ گێڕانەوەیەکی شیعری لە بەندیخانەی پشووەوە/ نامە. نووسینی پاولۆ کۆیلۆ. وەرگیڕانی لە سویدییەوە.
۲۰۱۲ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکمدا/ سازدانی نینار ئیسبەر. وەرگیڕانی لە سویدییەوە.
۲۰۱۲ دیوان/ کۆیی شیعری.
۲۰۱۳ هاوینەکەی هیرمان/ چیرۆکی منداڵان، نووسینی: ستیان هۆل. وەرگێڕانی لە سویدییەوە.
۲۰۱۳ بۆتە ئەندامی ئەنجوومەن لە دەزگای سەردەم/ سلێمانی.
۲۰۱۳ بۆتە سەرنووسەری گۆڤاری ئەدەبی سەردەم، لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *