خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە» بڵاوکرایەوە

«ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە» یەکەمین دەفتەری شێعری عەزیز کەرەمیە کە لە بەهاری ۱۴۰۰ی هەتاوی لە چاپ دراوە، «ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە » باسی ئەوین و ئازار و چەوساندنەوەی کۆمەڵگایە لە دەرهەق ئافرەتاندا و ژن دەباتە ئاستی هەتاو و ئەستێرە و مانگەوە و هاوارئەکات بۆ ماف و مرۆڤایەتی.

لەم نووسەرە سێ بەرهەمی تر بۆ منداڵان بە ناوەکانی؛ پشیلەی فیزن، کەری پەرۆش و سمێڵ فش لە چاپ دراوە و بەرهەمێکی تری شێعری بۆمنداڵان بە ناوی « داردێلەکانێ » و دوهەمین دەفتەری شێعریش بەناوی «خۆڵەمێشێک لەبەڕوو» لە ژێر چاپ دایە کە بەم زووانە دەگاتە دەستی خوێنەران.

ئێستە ژنێک بووەتە ئەستێرە،
لەو سەرانەوە،
لەو دیوی کێوەکانەوە،
لەسەر ملەی ئاویەر
تومەس…
-بووەتە قوربانی و
بە فرمێسک ماڵاوایی دەکات
(ئەستێرەیەک لە خۆزگای ئێوارەی
دەلاقەی داپۆشراوی بێ دەسەڵاتێک).
من و … سەیری ئاسمان
من و … تەنیایی ئەستێرەیەک
من و … داماویی باوێکی ناحەز و بێ کۆتایی
من و … هەناسەی هەزار ژنە ئەستێرە و
ئەستێرەی شەوانی سێدارە و
فەلاقە و
فەوتانی ماف و مرۆڤایەتی!

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *