خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / یەکەمین ژمارەی تایبەتنامەی “ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد” بڵاو کرایەوە

یەکەمین ژمارەی تایبەتنامەی “ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد” بڵاو کرایەوە

یەکەمین ژمارەی تایبەتنامەی “ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد” بڵاو کرایەوە

پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردی” یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبی خوێندکاریی ئاوزین-سەر بە ئەنجوومەنی زانستیی خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاوکرایەوە. ئەم تایبەتنامەیە، وەک یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، لە ١٠٢ لاپەڕە پێکهاتووە و هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی ئەو بوارە ئاراستە کراوە.

بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بریتین لە چەندین باس و تەوەری تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان کە سەر دێڕەکانی لە خوارەوەدا دەبینرێت:

1- ئارش مێهرەبان سەرنووسەری گۆڤار لە سەروتاری گۆڤارەکەدا لە ژێر ناوی ” لە گڕووگاڵەوە بۆ هەستانەوە” ئاماژەیەکی کورتی داوەتە ڕەوتی نووسینی گۆڤاری تایبەت بە منداڵان و دەسپێکی ئەم ڕەوتە لە گۆڤاری گڕووگاڵی منداڵی کوردەوە تا بە ئێستا

2- دوکتۆر یەعقووب خزری دکتۆرای دەروونناسی لە بابەتێکیدا لە ژێر ناوی ” ئەوپەڕ چیرۆک، بیرڕەخنەکارانە و پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ” کاریگەرییەکانی بیری ڕەخنەکارانەی بە سەرنج¬دان بە پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ تاوتوێ کردووە.

3- جەبار شافێعی¬زادە، نووسەر و توێژەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە وتووێژێکی بڵاونەکراوەی لەگەڵ خاتوو سورەیا قزل ئەیاغ نووسەر و توێژەری دیاری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان و بەرپرسی شۆرای کتیبی منداڵان کە بۆ یەکەم جار لەم گۆڤارەدا بڵاو دەبێتەوە، لە ژێر ناوی ” بازنەی چوارسووچ، کایە لە سێبەری سامناکی سیاسەتدا” کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە کایەگەلی کوردیی منداڵانیان هێناوەتە بەر باس و چوارچێوەی وتووێژەکەیانەوە کە سەعیدە دەیهیم ماستەری زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان هێناویەتییەوە سەر زمانی کوردی.

4- بابەتی چوارەمی گۆڤاریش وتووێژی جەبار شافێعی¬زادە لەگەڵ خوالێخۆشبوو سورەیا قزەل ئەیاغە کە بە زمانی سەرەکی (فارسی) دانراوەتەوە.

5- ئەحمەد شەبانی، مامۆستای قوتابخانە و پسپۆڕی بواری فەلسەفەی پەروەردە، وتارێکی لە فلیپ ج. سمیت لە ژێر ناوی “فەلسەفەی پەروەردە” وەرگێڕاوە کە چێیەتییەکانی فەلسەفەی پەروەردە و هەندێ باسی پەیوەندیدار بەو بوارەی باس کردووە.

6- ڕۆستەم خامۆش لە یادداشتێکیدا بە نێوی ” گرینگیی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا” ڕەهەندەکانی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی باس کردووە.

7- “چۆن بۆ منداڵان بنووسین؟”یادداشتێکی دیکە لە نووسەر و شاعیری بواری منداڵان و مێرمنداڵان ئەمین محەمەدە کە ڕێوشوێنی تایبەت بە نووسین و ئاخافتن بە زمانی منداڵانی تاوتوێ کردووە.

8- ئیدریس ناری¬زادە، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی بواری فەرهەنگنووسیی بۆ منداڵان، لە وتارەکەی لە ژێر ناوی “بنەماکانی فەرهەنگنووسی و پێگەی فەرهەنگی وشەی منداڵان لە زمانی کوردیدا” باس و بابەتی پەیوەندیداری بە فەرهەنگنووسیی تایبەت بە منداڵانی باس و لێکداوەتەوە.

9- “فۆلکلۆری کوردی و ئەدەبی منداڵانی کورد” بابەتێکی دیکەی ئەم گۆڤارەیە کە زیاد ڕەشاد قادر، باسی لەسەر کردووە و هێناویەتە ئاراوە.

10- “عەلی حەمە ڕەشید بەرزنجی”بە یادداشتێک لە ژێر ناوی ” لە پێناو بەرەو پێشچوونی ئەدەبی منداڵان” گرینگایەتیی ئەدەبی منداڵان و ڕۆڵی نووسەر و شاعیری ئەو بوارەی هەڵسەنگاندووە.

11- زانا قەزوینە، نووسەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان، چیرۆکێکی فۆلکلۆری کوردی بە زاراوەی کەلهوڕی هێناوە و بە نێوی” نگاهی بە داستان فولکلور “مەلووچک زەردە” با توجە بە فرم و محتوای آن” لایەنەکانی ئەم چیرۆکەی لە ڕوانگەی فۆرم و ناوەڕۆکییەوە باس کردووە.

12- “گرینگایەتیی نووسین بۆ منداڵان بە شێوازی بڕێڵ”بابەتێکی دیکەیە کە سۆزی موفاق غەفوور بە مەبەستی گرینگیدانی زیاتری نووسین بۆ منداڵان و مێرمنداڵان بە شێوازی بڕێڵ ئاراستە کردووە.

13- کامیل کیانپوور و فاتێح سلێمانی لە بابەتێکی هاوبەشیاندا چیرۆکێکی فارسییان بە نێوی “پەیمانی جنۆکەیی” بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و لایەنی فەلسەفەی ئەخلاقی و ڕەهەندەکانی ئەم چیرۆکەیان باس کردووە.

14- دوایین بابەتی ئەم گۆڤارە ئوسامە بووتیمار نووسیویەتی کە لە ژێر ناوی “لێکدانەوەی چیرۆکی سیندرێلا، بە جەخت لەسەر گێڕانەوە کوردییەکان” جەختی خستوەتە سەر ڕەنگدانەوەی ئەم چیرۆکە لە نێو ئەو گێڕاوەنەوە کوردییانەی کە تایبەتن بە منداڵانەوە.

ئارش مێهرەبان (سەرنووسەری  گۆڤاری ئاوزین)

سەرنووسەری ئەم تایبەتنامەیە، ئارش مێهرەبان، خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان و هەروەها بەرپرسی ئەم ژمارەی گۆڤاری ئاوزین ئومێد فیرووزنیا، خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان و گەڵاڵەکاری و ڕووبەرگیش ئێحسان مەعرووفی کاری لەسەر کردووە.

ئومێد فیرووزنیا  (بەرپرسی  گۆڤاری ئاوزین)

ئەم تایبەتنامەیە یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەنگێکی نوێ و ڕەوتێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت بە شێوازێکی پسپۆڕانەتر دێتە وەشاندن.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *