خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / یادێک لە پێشەنگانی کاری فۆلکلۆری کوردی

یادێک لە پێشەنگانی کاری فۆلکلۆری کوردی

یادێک لە پێشەنگانی کاری فۆلکلۆری کوردی

پاش پەیدابوونی ڕادیۆی باتری لە لادێ، فۆلکۆری ئەدەبی کوردی بە جارێک کەوتە مەترسییەوە. ڕۆناکبیرانی کورد هەستیان بەو مەترسییە کرد.

دوکتۆر کەیوان پوری موکری (د. محەمەد موکری)

لاوانی زانا و وریا دەستیان بە کار کرد و کەوتنە کۆکردنەوەی بەیت و باوی کوردی. هەر چەند ئیمکانی ئەو کارە لە کوردستانی ئێران زۆر کەمە و جارجاریش دەبێتە هۆی دەردی‌سەر، بەڵام چەند کەسی خوێندەوار و ڕۆناکبیر تا ڕادەیەکی باش لەو کارەدا سەرکەوتن.

عوبەیدوڵڵای ئەییووبییان

کاک عەبیدۆڵڵا ئەیوبیان کاک قادری فەتتاحی قازی و دوکتۆر کەیوان پوری موکری، هەر یەکە بەش بە حاڵی خۆیان بەرهەمی باشیان لە فەوتان و نەمان ڕزگار کردووە.

قادر فەتاح قازی

بە تایبەتی کاک قادری فەتتاحی قازی کارێکی زۆر بەجێی کردووە و بەسەرهاتی کورتی گەلێک لە شایەر و خۆشخوانەکانی کۆکردۆتەوە و لە سەرەتای بەیتی مێر و وەفادا بە فارسی نووسیویەتی. بەڕاستی خزمەتی ئەو زانایە زۆر جێگای شانازییە.

سەرچاوە: توحفەی موزەفەرییە-ئوسکارمان- پێشەکی و ساخکردنەوە و هێنانەوە سەر ڕێنووسی کورد مامۆستا هێمن. مهاباد: کتابفروشی سیدیان.لاپەڕەی ١٣

 ببنە ئەندامی “ماڵی کتێبی کوردی”:

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *