خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆپنهاون بڵاوکرایەوە

ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆپنهاون بڵاوکرایەوە

ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆپنهاون بڵاوکرایەوە

ژومارە سێ و چواری گۆڤاری کۆپنهاون بە هەوڵ و کۆششی خۆبەخشانەی ئەندامانی ئەنیستیتووتی کوردی کۆپنهاگ هاتە بەر و لەو پەیوەندییەدا پێویستە لە سەرەتادا سپاسی هەموو ئەو نووسەر و هونەرمەندانە بکەین کە بابەت و بەرهەمەکانی خۆیان بۆ گۆڤارەکە نارد و بەشدار و هاوکاری ئەو گۆڤارە ساوایە بوون کە یەکەمین ساڵی تەمەنی خۆی تێپەڕ کرد.

وەک هەمیشە دروشم و پەیام و ئامانجەکانی ئەنیستیتووتی کوردی کۆپنهاگ لە پانتایی هونەر و کولتووردا خۆ دەبینێتەوە. بە تایبەتی بۆ کورد، هونەر و کولتووری ئەو نەتەوەیە وەک کۆڵکەزێڕینەیەکی گەش و هەمەڕەنگ دەدرەوشێتەوە و ئەرکی هەر تاکێکی هونەرمەندی کوردیش پاراستن و نیشاندان و هەوڵ بۆ گەشەی زیاتری ئەو جوانی و ڕووناکاییە بە گەلانی تری دەرەوەی سنوورەکانی خۆیه.

ژومارەی سێ و چواری گۆڤاری کۆپنهاون هەڵگری چەندین بابەت و بەرهەمی ڕەنگاوڕەنگە بە هەر دوو زمانی کوردی “سۆرانی، کەلهوڕی و هەورامی” و فارسی.

لەو ژومارەیەدا گۆڤارەکە جگە لە بەرهەمی هونەرمەندانی تر بە دوو فایلی تایبەت تەیار کراوە.

یەکەم: فایلی ئەدەبی هەورامی بە شیعر و چیرۆک و ڕەخنەی ئەدەبییەوە.

دووهەم: فایلی تایبەت بۆ ئەو وتار و یادداشتانەی که بە زمانی فارسی لە سەر ڕۆمانی سەگـی دانمارکـی نووسراون.

لە کۆتاییدا وەک پێشتر گوتراوە، گۆڤاری کۆپنهاون ئامێزی بۆ هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی کراوەیە و پێشوازی لە زمانەکانی تری غەیری کوردیش دەکات کە لە پێناو گەشەی زمان و چاندی کوردی نووسراون و بەرهەم هاتوون.

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری کۆپنهان

بۆ دابەزینی فایلی پی‌دی‌ئێفی گۆڤارەکە سەردانی کاناڵی تێلێگرامیی گۆڤار بکەن:

https://t.me/copenhagen_magazine

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *