خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «دادگەیی خووەکان» بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی «دادگەیی خووەکان» بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی «دادگەیی خووەکان» بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی “دادگەیی خووەکان” نووسراوەی عەلی خاکزادی، بەسەرهاتی پیاوێک بە نێوی ئورهان دەگێڕێتەوە کە خووگەلی خراپی هەیە. ئەم خووە خراپانە، ئورهانیان بە لاڕێدا بردووە و تووشی گێروکێشەیان کردووە. یەکێک لەو خووە خراپانە، خووی سەرچڵ خوێندنەوەی دەقەکان و بڕیارنامەکانە کە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئورهان بڕیارنامەیەک واژۆ بکات کە بە پێی ئەو بڕیارنامە، مێشکی لە جەستەی جیا دەکەنەوە و جەستەی بە بۆنەی هەبوونی خووگەلی خراپ، دژ بە مێشکی سکاڵا دەکات!

عەلی خاکزادی

سەرئەنجام دادگایەکی لێپرسینەوە بە بەشداری دوازدە ئەندامی لێژنەی دادوەری کە لە وەڵاتانی جۆرواجۆری دونیاوە هاتوون، لە دوورگەیەکی خەیاڵیدا  بە نێوی برینلەند بەڕێوە دەچێت.

لەم دۆسیەدا جەستە دادبەرە و مێشک تۆمەتبارە، چونکە بە بۆنەی هەبوونی خووگەلی خراپەوە لە ژیانیدا سەرکەوتوو نەبووە.

تەواو گفتوگۆی نێوان بریکاری مێشک و بریکاری جەستە، لە پێشگای دادوەر و ئەندامانی لێژنەی دادوەری بە پێی ستاندارگەلی دادگا و یاسای وەڵاتی ئەمریکاوە نووسراوە.

ئەم کتێبە لە ڕێکەوتی ٢٩/٦/٩٩ بە ژمارەی ٩٣٣١١٥-٣٥٨٨٥٧ لە وەزارەتی کەلتوور و ئیرشادی ئیسلامی ئێراندا ئیجازەنامەی پەخشانی وەرگرتووە و تا ئێستا بە ٢ چاپی ١٠٠٠ بەرگی گەیشتووە. هەنووکە چاپی سێهەمی لە پەخشانگای هورمزد بەدەستەوەیە.

بە سەرژمێری و لێکدانەوەیەک لە لایەن کەسانی شارەزا لە بواری پەخشانی کتێبەوە، پێشبینی کراوە کە چاپی دەهەمی ئەم کتێبە لە ئەژماری ١٠٠٠٠ بەرگدا بڵاو دەبێتەوە.

جگە لە پێشوازی خوێنەرانی ئێرانی، کتێبی “محاکمە عادت‌ها” بە سەرناوی THE TRIAL OF HABITS سەرنجی چوار پەخشانگای ناڤنەتەوەیی لە ئینگلستان و ئەمریکاشدا ڕاکێشاوە. کە لە ئاکامدا لە ڕێکەوتی هەفتەمی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢١ زائینی، بڕیارنامەیەک لەگەڵ پەخشانگای پێگاسوس (Pegasus) لە ئینگلستان­دا واژۆ کرا. بە پێی ئەم بڕیارنامە ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠٢٢ی زائینی، لە ٣٣ وەڵاتی جیهاندا پەخشان دەکرێت.

هەروەها بەشگەلێک لەم کتێبە بۆ خوێنەرانی باشووری ئافریقا، پورتغاڵ، ڕوومانی و … ناردراوە و ئەوانیش پێشوازییان لێ کردووە.

لەم پەرتووکەدا تاوتوێ خووگەل لە ڕووانگەی ڕەوان‌ناسییەوە ئەنجام دراوە. بابەتی خووگەل، بابەتێکی بێ­سنووری ئینسانییە کە جوگرافییایەکی تایبەت ناناسێت و تەواوی مرۆڤەکان بەردەنگی ئەم بابەتەن.

بە پێی ئەوەیکە ئەم ڕۆژانە چۆنیەتی خووگەل و کاریگەرییان لەسەر ژیانی کەسی و کۆمەڵگادا ڕوون و ئاشکرایە، ئەم چیرۆکە زۆر سەرنجی خوێنەرانی ڕاکێشاوە. کەوایە وەرگێڕانی ئەم کتێبە بە زمانگەلی جۆراوجۆرەوە ئەنجام دەدرێت و بە یارمەتی خوا تا ساڵی ٢٠٢٤، کتێبی “محاکمە عادت‌ها” بە ١٥ زمانی زیندووی جیهان لە چاپ دەدرێت و لە ٧٠ وەڵاتی دونیادا لە بەردەستی خوێنەران دادەنرێت.

ئیلهام میرزایی

هەمێستا وەرگێڕانەوەی کتێبی “محاکمە عادت‌ها” بە سەرناوی “دادگەیی خووەکان” بە زمانی کوردی سۆرانی لە دەستی ئیلهام میرزایی دایە کە قۆناخگەلی دوایی تێپەر دەکات و ئامادەی بەستنی بڕیارنامە دەگەڵ یەکێک لە پەخشانگاگەلی جێ‌متمانەیە.

دەتوانن بۆ ئاگاداری زۆرتر دەربارەی ئەم کتێبە بە ژمارەی ۹۸۹۱۸۷۷۵۴۷۸۲+ یان ئیمەیلی Mirzaee.Elham@gmail.com پێوەندی بگرن.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *