خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی “باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار”

ناساندنی کتێبی “باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار”

ناساندنی کتێبی “باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار”

نووسەری ئەم کتێبە ڕابێرت کیوساکییە. یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ چاپکراوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ یەکێک لە پرفرۆشترین کتێبەکان لە سەرتاسەری جیهان بووە و زیاتر لە ٣٦ ملیۆن دانەی بە ٤٠ زمان لێفرۆشراوە. لە کتێبەکەدا ڕابێرت کیوساکی چیرۆکی ژیانی خۆی لەبواری پەروەردەدا باس دەکات و باوکی خۆی کە مامۆستایێکی لێهاتوو و پلەبەرز بووە بە باوکی هەژار و باوکی هاوڕێکەی کە پۆلی هەشتەمی تەواو نەکردووە بە باوکی دەوڵەمەند ناودەبات. لە زۆربەی بەشەکانی کتێبەکەدا ڕابێرت کیوساکی بەسەرهاتی خۆی و ئامۆژگاریەکانی باوکی دەوڵەمەند دەگێڕێتەوە و جیاوازی بیر و بۆچوونی باوکی خۆی و باوکی هاوڕێکەی دەردەخات. کتێبەکە پێکهاتووە لە پێشەکی نووسەر و ۹بەش. مەبەستی نووسەر لەم کتێبەدا ڕەخنەگرتن لە بواری پەروەردە و ڕامیارییە کە خوێندەوار وەک کۆیلەیێک ڕادەهێنن تاوەکوو لە دەزگاکانی حکوومەت یان کۆمپانیاکاندا کاربکەن. لە هەر کام لەو ۹بەشەدا وانەیێک لە باوکی دەوڵەمەندی باسدەکات و گرفتەکانی کۆمەڵگای بەکاربەر و چینی هەژار و مامناوەند و بیر و بۆچوونەکانیان دەخاتەڕوو. هەروەها بیروبۆچوونی دەوڵەمەندەکان و شێوازەکانی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی پارە لەلایەن ئەوانەوە شیدەکاتەوە.

بەشەکانی کتێبەکە:

  پێشەکی وەرگێڕ

  پێشەکی نووسەر

بەشی یەکەم: وانەی ١ : دەوڵەمەندەکان بۆ پاره ئیش ناکەن.

بەشی دووهەم: وانەی ٢: بۆچی خوێندەواری دارایی فێرببین؟

بەشی سێهەم: وانه ی ٣ : ئاگاداری کاری خۆتان بن.

بەشی چوارەم: وانه ی ٤ : مێژووی باج و دەسەڵاتی کومپانیاکان.

بەشی پێنجەم: وانه ی ٥ : دەوڵەمەندەکان پارە دروست دەکەن.

بەشی شەشەم: وانەی ٦: کاربکەن بۆ فێربوون کار مەکەن بۆ پارە.

بەشی حەوتەم: زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا

بەشی هەشتەم: دەست پێبکە

بەشی نۆهەم: هێشتا دەتانەوێت زیاتر بزانن؟ دەبێت ئەم کارانە بکەن

 بیروڕای کۆتایی

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *