خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / دیوانی شێعر و وتارەکانی مامۆستا هێمن لە دووبەرگ‌دا بڵاو کرایەوە

دیوانی شێعر و وتارەکانی مامۆستا هێمن لە دووبەرگ‌دا بڵاو کرایەوە

دیوانی شێعر و وتارەکانی مامۆستا هێمن لە دووبەرگ‌دا بڵاو کرایەوە

هێمن، بەرگی یەک، دیوانی شێعر، ۴۱۲ لاپەڕە، قەوارە پاڵتۆیی، بەرگی ڕەق، چاپەمەنی خانی ۱۴۰۰

هێمن بەرگی دوو، وتار و پەخشان، ۴۷۲ لاپەڕە، قەوارە: پاڵتۆیی، بەرگی: ڕەق، چاپەمەنی خانی ۱۴۰۰

چاپەمەنیی خانی لە درێژەی چالاکییەکانی دیوانی شێعر و وتارەکانی مامۆستا هێمنی، لە دوو بەرگ‌دا چاپ و بڵاو کردەوە.

تایبەتمەندییەکانی نوسخەی خانی:

یەکەم:

بە شێوەیەکی شایان و نەفیس، لە قەوارەی پاڵتۆیی، بە بەرگی سەخت و چاپێکی بەنرخ و جزوبەندێکی باشەوە چاپ کراوە.

دووهەم:

هەر دوو بەرگی دیوانی شێعر و پەخشانەکانی، زۆر بە وردبینییەوە، لەگەڵ چاپە سەرەتاییەکانی کتێبەکانی مامۆستا، پێک گیراون و بەراورد کراونەوە و دواتر چەندین جار هەڵەگری کراون.

سێهەم:

وەک لە ڕوون‌کردنەوەی چاپەمەنی خانی‌دا نووسراوە، هەموو هەڵە و پەڵەی چاپەکانی پێشوو ڕاست کراونەوە.

چوارەم:

بۆ دیوانی شێعرەکە، چاوساغی بەیتان واتە کشف‌الابیات ی بۆ دانراوە. هەروەها بۆ بەرگی وتار و پەخشانەکانیش، پێڕستی ناو، یان ناونامە دانراوە.

لە ڕوون‌کردنەوەیەکی لە سەرەتای هەردوو بەرگەکە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەیەکی گرینگ کراوە بە دیاردەی دزێو و مەترسیداری دەسکاری و گۆڕانی بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن لە چاپەکانی ئەو دواییانەدا.

لەو ڕوون‌کردنەوەدا، بە هێنانەوەی دەیان نموونە لە دەسکاری و گۆڕانی وشە لە ناو شێعر و پەخشانەکان، بەدەر لە هەڵەی تایپی، تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لە چاپەکانی ئەو دواییانەدا بە ئەنقەست یان لە ڕووی ناشارەزاییەوە یان بە هۆی سەپاندنی سەلیقەی ویراستار و هەڵەگر و تایپیستەکان، دەقەکانی مامۆستا هێمن تووشی گۆڕان و ناوردبینی بوون!

هەموو هەوڵی چاپەمەی خانی ئەوە بووە لە ڕووی نوسخە باوەڕپێکراوەکانەوە نوسخەیەکی بێ هەڵە و جوان و ڕازاوە، چاپ و بڵاو بکرێتەوە.

بەرچاوترین تایبەتمەندیی ئەو نوسخەیەی خانی ئەوەیە، بەدەر لە چاپێکی شایان، بە هیچ جۆرێک دەسکاری وشە و شێعر و ڕستەکانی مامۆستا هێمن نەکرێن و لە سەپاندنی سەلیقەی ویراستار و هەڵەگرەکانیش بەدوور بێ.

هەڵەگری و پێک‌گرتنی بەرگی یەک، واتە دیوانی شێعر، لە لایەن دەستەی نووسەران و بەڕێوەبەرانی خانی و بەرگی دوو، واتە وتار و پەخشانەکان، لە لایەن جەماڵ کاڕەشی و ساسان ئاهەنگەرییەوە بەڕێوە چووە.

لۆگۆی ڕووبەرگی کتێبەکە بە ئیمزای مامۆستا هێمن ڕازاوەتەوە.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *