خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی « ڕۆمانی سەمفۆنیای عەشق»

ناساندنی کتێبی « ڕۆمانی سەمفۆنیای عەشق»

ناسنامەی کتێب: سەمفۆنیای عەشق، نووسینی ئاندری ژید، وەرگێڕانی شلێر ڕەشید، چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی غەزەلنووس.

 

  کارۆ حسێن 

?ناساندنی کتێبی « ڕۆمانی سەمفۆنیای عەشق»

ڕۆمـانێکـی کـاریگەر و جـوان پێچەوانەی کـورتـی چیرۆکەکـەی، لـەوانـەیـە بـۆهـەمیشـە کاریگەری بەسـەر خـوێنەرەکەیـدا بمێنێتـەوە.

بـۆمـن هـەمیشـە ئـەو ڕۆمانانـە سەرنجراکێشـن کـە بـاسـی بابەتێکـی کـۆمەڵایەتـی دەکـەن، چـونکە چیرۆکـی ئـەو ڕۆمانانـە لە هـەمـوو کـۆمەڵگایەکدا سـەرەڕای جیاوازیەکان، بـەڵام پێویست و کـاریگەرن، گـەر نـووسەر و وەرگێرەکەی وریابـن و بەدڵسۆزیەوە کارەکـەی خۆیان بکەن.

قەشە ئەو پیاوە خێزاندارەی سەرەڕای هەبوونـی پێنج مناڵـی خۆی، کچێکـی بـێ لانەی نابینـا  هەڵدەگرێتەوە و پاشان هـەرخۆی عاشقـی دەبـێ،  لـەو کاتەی کوڕەکەشـی عـاشقـی دەبێت. کچەکە لەنێوان باوک و کـوڕەکەیدا  ئەوکاتـەی نابینایـە  بـاوکەکەی خۆشدەوێت، بـەڵام ئەوکاتەی نەشتەرگەری بۆدەکرێ  بینایــی بۆ دەگەڕێتەوە، شتەکان پێچەوانـە دەبنەوە و کچەکە هەست بەتاوان دەکات، چونکـە خەریکـە جێگەی ژنێک لە دڵی مێردەکەیدا لەق دەکات. کچەکە ئەوکات دەزانێ کە خۆشەویستی کوڕەکە ڕاستەقینە و دروستتر بووە، بەراورد بە قەشەکە، بەڵام ئەوکات هەموو شتیک کۆتایی هاتووە و ڕۆمانەکە بە تراژیدیایەک کۆتایی دێت.

بروام وایە هـەر خوێنەرێک خۆی دەبێت مانـا و دەلالەتەکانـی پشت چیرۆکێک شـی بکاتـەوە … بەڵام ئەگـەر قسەیەک لەسەر بابەتەکـە بکەین وهەندێک پرسیار دابنێن کە لەوانەیە ببنە بەشێک لەپرسیارەکانی  هەر خوێنەرێک ئەوا ئەم پرسیارانە دەکەین:-

ئایـە عـەشـق پێویستـی بـە پێناسەکردنـەوە هەیـە یــان هەر یەک عـەشـق هەیـە و ئێمە دەیناسین و هەستمان پـێ کردوە؟  یاسایەک هەیـە بۆئەوەی مەعشوقەکەمانـی پـێ هەڵبژێرین؟ ئـەگەر یاسایەک هەیـە چیـە؟  ئایە هەمـوو عەشقێک ڕاستەقینەیـە؟ ئایە کات و بارودۆخێک هەیە تێیدا ئاسایـی بێت دەستبەرداری مەعشوقەکەمان بیـن؟ ، ئایـە کامانە مەعشوقن کەنابێت هەرگیز دەستبەرداریان ببین ؟ ئایـە پێناسـە باوەکانـی خۆشەویستـی و عـەشـق بـۆ هەموو کۆمەڵگا و هەمـوو کاتێک و هەمو تاکێک گـونجاون؟ ئایـە ئێمـە دروست خۆشەویستیمـان کردووە ؟ .. ئایە ئەم پرسیارانە یان هەر پرسیارێکی تر بۆخۆیان دروستن لەبارەی عەشقەوە ؟!

ئەمـە سەرە قەڵەمێک بـوو وەک خوێنەرێک ئـەو ئەرکـەم بەجێهێنـا کـە بینینـی کتێبێکـی باشە و خستەڕوویەتـی بـۆخوێنەران، هیوادارم هەمووان ئەم کتێبە بەنرخە بخویننەوە کە ئێمە دەتوانین بەپێی پێوەرەکانی خۆمان وەک شاکارێک دیاری بکەین.

داگرتنی ته‌واوی ده‌قه‌که‌

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *