خانه / هه‌واڵه‌کان / بڵاوبوونەوەی شیعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤاری “Recours au poème “

بڵاوبوونەوەی شیعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤاری “Recours au poème “

بڵاوبوونەوەی شیعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤاری “Recours au poème “

بڵاوبوونەوەی شیعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوی “بۆ شۆڕشێکی لەبارچووی کوردستانی” لەگەڵ بیوگڕافییەک لە ژیان و چالاکی ئەو شاعیرە لە گۆڤاری “Recours au poème ” لە وڵاتی فەڕانسە.

ئەوە شیعرە ئاکۆ عەبباسی لە کوردییەوە کردوویەتی بە فەڕەنسی و هەتا ئێستا کوردییەکەی بڵاو نەبووەتەوە.

گۆڤاری “Recours au poème ” بە شێوەی ئەلێکتڕۆنیک بڵاو دەبێتەوە و هەتا ئێستا ۱۹۴ژومارەی بە شێوەی مانگانە لێ بڵاو بووەتەوە. ئەو گۆڤارە هەر ژومارەی شیعری ۵ هەتا ۱۰ شاعیر بڵاو دەکاتەوە و بە شیوەی ئەلێکتڕۆنیک لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە. شیعرەکەی ئەرسەلان چەڵەبی لە ژومارەی ۱۹۵ی مانگی مەی ۲۰۱۹ی زایینی دا بڵاو بووەتەوە.
ناوی ئەو گۆڤارە واتە “Recours au poème ” لە کوردیدا دەبێتە “بەرەوپیری شیعر”.

ئەرسەلان چەڵەبی پێشتر لە ساڵی ۲۰۱۷ دا دوو شیعری تری لە کتێبی “ئانتۆلۆژی شیعری فەرانسە” لە ناوەندی “Flammes Vives” لە فەڕانسە چاپ و بڵاو ببۆوە. ئەو ناوەندە جگە لە چاپی کتێبی شیعر و رۆمان و چیڕۆک ساڵەی دوو کتێبی ئانتۆلۆژی شیعری واتە شەس مانگی یەکەم و دووهەم دەداتەوە دەرەوە کە شیعرەکانی ئەرسەلان لە ژومارەی یەکەمی ساڵی ۲۰۱۷ دا چاپ و بڵاو ببوونەوە. ئەو ناوەندە بە وتەی خۆی لە ماڵپەری فەرمی خۆیاندا نووسیویانە:
“زیاتر لە شەست ساڵە بەردەوام لە هەر ژمارەیەكدا بەرهەمی تاقمێك شاعیرانی( ناسراو و كەمتر ناسراو) بڵاو دەكاتەوە كە هەم لە باری فۆڕمەوە و هەمیش ناوەرۆكەوە جیاوازن.”

هەروەها گۆڤاری “A new ulster” لە ژومارە ۶۴، مانگی ژانویەی ۲۰۱۸ی زایینی لە وڵاتی ئیرلەند سێ شیعری ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوەکانی: نەتەوە گاندەرەکانی جیهان، سێلفی لەگەڵ مەکدۆناڵد و من لە خۆپیشاندانی توالێتە گشتییەکاندا گەورە بووم، بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردەوە، شیعرەکان سامان شەریفی لە کوردییەوە کردبووی بە ئیگلیزی.

هەروەها لە ژانویەی ساڵی ۲۰۱۹دا گۆڤاری “The pangolin reviwe” شیعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوی “شیعرێکی عاشقانە” بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردەوە. ئەو شیعرەش خالید چەڵەبی کردبووی بە ئینگلیزی.

مانگی سێپتامبری ئەوساڵیش گۆڤاری وەرزانەی”The Curlew”ی بریتانیا_لەندەن لە ژومارەی ۳ی خۆیدا لە شیعرێکی ئەرسەلان چەڵەبی بە ناوی “لۆرکا” چاپ و بڵاو دەکاتەوە، ئەو گۆڤارە کتێبخانەگەلی نیشتمانی شیعری بریتانیا، کتێبخانەی نەتەوەیی بریتانیا و ئیسکاتلەند و وێڵز وەکوو سەرچاوە کەڵک لەو گۆڤارە وەردەگرێت. ئەو گۆڤارە بە شێوەی خۆبەخش کاری بۆ دەکەن و دەرامات و پشتگیرییەکەی هەر هەمووی لە پێناو ژینگە و رزگاری گۆی زەوی دایە و هەر ژومارەیەکیش ناوی درەختێکی ناو سروشتی لێ دەنێن.

ئەرسەلان چەڵەبی لەدایکبووی ۱۹۸۷ی زایینی لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی دانماڕکە، پیشتر لە کوردستان دوو کۆمەڵە شیعری بڵاو کردووەتەوە. ناوبراو ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانماڕکە “Danish Pen” و هەتا ئێستا شیعرەکانی بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و دانمارکی و فارسی وەرگێڕدراون و چاپ و بڵاو بوونەوە.

?لینکی سه‌رچاوه‌:
https://www.recoursaupoeme.fr/arsalan-chalabi-a-une-revolution-echouee-au-kurdistan

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *