خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێبی “شناختنامە دکتر ابراهیم یونسی”

ناساندنی کتێبی “شناختنامە دکتر ابراهیم یونسی”

ناسنامەی کتێب: “شناختنامە دکتر ابراهیم یونسی” نووسین و کۆ کردنەوەی دۆکتور ئومید وەرزەندە و سەید شوجاع نەی نوا، دەزگای چاپەمەنی نیگاە، تاران ۱۳۹٦

? ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانی کەسایەتییەک کە هەموو تەمەنی بۆ نووسین تەرخانکرد. کەسێک کە زیاتر لە ٨۰ بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە.نووسەرێک کە هاوڕێی بە ئەمەگی وەرگێڕان بوو وە تەنانەت دیوارەکانی زیندانیش نەیانتوانی قامتی خامەی نەوی کەن و بە، دیلیش بەردەوام بوو لە نووسین و وەرگێڕان.

?پێویستیی ناساندنی شیاوی، کەسایەتیی چەند ڕەهەندیی ئیبراهیم یوونسی هۆکاری سەرەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەیە.

?دابەشکاریی ناوەڕۆکی “شناختنامە ابراهیم یونسی” بریتیە لە:
ئۆتۆبیوگرافی یونسی کە گێڕانەوەی ژیانیەتی لە زمانی خۆیەوە.
دوکتور ئومید وەرزەندە لە وتارێکدا بە ناوی “یونسی زبان دان و زمان فهم” (یوونسی زمان زان و زمان فام) تیشک دەخاتە سەر زمانزانی و هونەری وەرگێڕانی ئیبراهیم یوونسی و تێگەیشتنی وشیارانەی لە پێداویستییەکانی سەردەم و هەڵبژاردنی بیرمەندانەی ئەو نووسەرە لە بوارەکانی وەرگێڕان و چیرۆکنووسیدا.

?لە بەشی “گفتگوها” (وتووێژەکاندا) هەڤپەیڤینەکانی ئیبراهیم یوونسی سەبارەت بە ژیان، سیاسەت، وەرگێڕان و ئەدەبی چیرۆک هاتووە.

?لە بەشی “یادداشتها” (یادداشتەکاندا) چەندین نووسەری بەناوبانگی وەک؛ مەحموود دەوڵەت ئابادی، جەماڵ میرسادقی، عەلی ئەشرەف دەرویشیان، موحەممەدعەلی سولتانی، دوکتۆر قوتبەددین سادقی، عەتا نەهایی و… سەبارەت بە یوونسی بابەتیان نووسیوە.

?” ابراهیم یونسی در آیینە پژوهش” (ئیبراهیم یوونسی لە ئاوێنەی لێکۆڵینەوەدا) بریتیە لە کۆی وتارە زانستی- لێکۆڵینەوەیی و ئاکادیمیکیانەی کە لە گۆڤارە متمانەپێکراوەکانی بواری ئەدەب و لێکۆڵینەوەدا بڵاوبوونەتەوە.

?”بزرگداشتها” (ڕێزلێنانەکان) بەشێکی تری کتێبەکە پێک دێنن کە بریتیە لە کۆمەڵێک ڕاپۆرت سەبارەت بە ئەو مەراسمی یادەوەری و ڕێزلێنانانانەی کە لە کاتی ژیان و دوای ماڵئاوایی دوکتۆر یوونسی بەڕێوە چووە.
“بریدە رمان و نمونە ترجمە” (کورتەیەکی ڕومان و نموونەی وەرگێڕان)بەشێکی دی لەم کتێبەن کە تێدا چەندین نموونە لە بەرهەمە کەڵەگەتەکانی یوونسی وەرگیراوە.

?”کتابشناسی”، ” سالشمار زندگی” و ‌‌”تصاویر” (کتێبناسی، ڕۆژژمێری ژیان و وێنەکان) بەشی کۆتایی کتێبەکە پێکدێنن. لە بەشی وێنەکاندا، کۆمەڵێک وێنەی ناوازە و نەبینراو لە دوکتۆر یوونسێ دانراون کە تایبەتن بە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی ئەو نووسەرە و زۆربەیان بۆ جاری یەکەم بڵاودەبنەوە.

❗️ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *