خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / زانا (عەلیڕەزا ) قاسمی فەڕ

زانا (عەلیڕەزا ) قاسمی فەڕ

زانا (عەلیڕەزا ) قاسمی فەڕ چالاکی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی، نووسەر و شاعیری گەڕووسی، ساڵی ۱۳۵۲هەتاوی لە بیجاڕ لە دایک بووە و هەر لە قۆناغی دواناوەندی دەستی کردوەتە نووسین و تاکوو ئێستا بەردەوام خەرێکی نووسین و چالاکییە.

عەلیڕەزا قاسمی فەڕ کارناسی باڵای علوومی سیاسییەوە و دوو کتێبیشی لەم بوارەدا لە چاپ داوە

۱- جستاری در جامعە مدنی

۲- فوکو، حقیقت و قدرت

«شناسنامەام در برگ ریزان متولدم میشود» تەنیا کتێبی شێعری فارسی زانایە کە ساڵی ۸۰ لە چاپ دراوە و بە دوای ئەو کتێبە دا چند کتێبی کوردی بڵاو بوەتەوە.

۱-جۊجگە مر پۆپەلار (یەکەم کتێبی کوردی منداڵان بە زاراوەی گەڕۊسی)

۲-پاییز پڕە لە دۊەت و خەیاڵ(چوار خشتی کوردی )

۳- نیخوازم (وەرگێڕانی چێرۆکی منداڵان )

ئێستاکەیش خەریکی نووسینی ڕۆمانێکی مێژوویی سەبارەت بە سەردەمی مادەکانە و بەرگی یەکەمی ئەم ڕۆمانە کە بە زمانی فەرمی سۆرانی نووسراوە بە کۆتایی گەیشتوە و بەم زووانە لە چاپ ئەدرێت.

ناوبراو بەرپرسی مانگنامەی تەلخایە و هەروەها براوەی چەندین خەڵاتی شعری بووە لەوانە دەکرێ ئاماژە بە: خەڵاتی شیعری مەولەوی کورد و خەڵاتی شیعری خوێندکاران بکرێ. زانا قاسمی فەڕ بەرپرس و بەڕێوبەری فیستیواڵی ئەنجومەنی ئەدەبی باکووری وڵات بووە و لە چەندین خەڵات وەک لێژنەی داوەری بەشداری کردووە.

لە ئێستادا بابەتەکانی قاسمی‌فەڕ لە حەوتەنامەی “سیروان”دا بڵاو دەبێتەوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بایسته‌های حمایت از کودکان قربانی مین

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *