
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی «لەوێ مەمرە» له سنه
کۆڕی کتێب خوێندنەوەی کاڵ له دانیشتنی حه‌وتانه‌یدا ڕۆمانی «لەوێ مەمرە»، نووسینی ڕه‌زا عه‌لی‌پووری خوێنده‌وه.
ڕۆژی سێشەممه، ۲۸‌ی ڕێبه‌ندان گرووپی کتێبخوێنیی کاڵ، له دانیشتنی ۲۰۹ ی خۆیدا ده‌ستی دایه خوێندنه‌وه و شیکاریی ئەو ڕۆمانه. لەم کۆڕە ئەده‌بییه‌دا، بەشدار بووان باسیان لە لایەنە جیاوازەکانی ئەم ڕۆمانە کرد و بە شێوەیەکی ورد و پڕۆفیشناڵ پەرژانە سەر تەکنیکەکان، فۆڕم، ناوەرۆک و ستراتیژیی کتێبەکە و وتاربێژان سه‌رنج و تێبینیی خۆیان ده‌ربڕی.
هەروەها نووسەری ڕۆمانه‌که چەند باسێکی سەبارەت بە کتێبەکە کرد.
شایانی باسه ڕۆمانی «لەوێ مەمرە» هەشته‌مین کتێب و دووهەمین ڕوومانی نووسەرە.
خانە کتاب كُردی