خانه / اخبار و رویدادها / کاریکاتۆری ڕەشی کوردی؛ بە بۆنەی پەردەلادانی کتێب”زلحیز” بەرهەمی میلاد مروەتی

کاریکاتۆری ڕەشی کوردی؛ بە بۆنەی پەردەلادانی کتێب”زلحیز” بەرهەمی میلاد مروەتی

کاریکاتۆری ڕەشی کوردی؛ بە بۆنەی پەردەلادانی کتێب”زلحیز” بەرهەمی میلاد مروەتی

عەلی سوهرابی

کاریکاتۆری ڕەش جۆرێ لە کارتۆن و وێنەسازییە کە بە ئاگراندیسمانکردن و تەنز و هێما، کێشە کۆمەڵایەتی، سیاسی و مرۆییەکان هەڵدەسەنگێنێ. ئیلهام وەرگرتن لە شێوازی هونەری مۆدێڕن، نواندنی پانتایەکی پووچ و بێ مانا و ڕەشبینانە، کەم کەڵک وەرگرتن لە ڕەنگەکان و دژایەتی زۆر لە نێو ئەو شتانەی دەیانبینین و ماناکانیان، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم شێوە کارەیە.جگە لەمانەش مامۆستا میلاد مروەتی، شارەزایانە زۆر تەواو و بەرچاو فەزایەکی کوردانەشی ئاوێتەکردوون.

 میلاد مروەتی، هونەرمەندی نیگارکێش و کاریکاتۆریستی کوردە، لە شاری سقز لە پارێزگای کوردستان لەدایک بووە و ماستەری نژیارڤانی لە زانکۆ وەرگرتووە . مامۆستا میلاد بە بەڕێوەبردنی ژمارەیەک پێشانگای تاکەکەسی و بە کۆمەڵ، لە ناو و دەرەوەی وڵات، توانیویە خۆی بە شێوەیەکی تایبەت نیشان بدات و وەک هونەرمەندێکی مۆدێڕن خۆی پێناسە بکات. یەکێک لە پێشانگە گرنگەکانی، بە ناوی «نێو کیلۆ ڕەش، نێو کیلۆ سپی» لە خەرمانانی ١٤٠٣ لە گالەری سورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی  شاری سنە  بەڕێوە چووە.
میلاد مروەتی  بڕوانامەی نێودەوڵەتیی QALیشی لە وڵاتی بەریتانیا وەرگرتووە.

 مروەتی بەو شێوەکارییە تایبەتەی خۆی، ناوی لە نێوان پێشەنگەکانی بواری کاریکاتۆری ڕەشی کوردی، بۆ هەمیشە تاپۆ کردووە.
ئاسەوارەکانی، کۆمەڵێ “تەنزی ڕەش، بە بەیانێکی ئیستعاری و نمادین و ڕەخنەگرانە”لە خۆ دەگرن، کە بابەتە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکانی پێ هەڵدەسەنگێنێت .
لە ئاسەوارەکانیدا، بابەتگەلێ وەک هەژاری، شەڕ، نابەرابەری و سەرکوتکردنی مرۆڤی کورد بەشێوەیەکی نمادین و تاڵ وێنا دەکات. کارەکانی زۆرجار دوور لە چوارچێوەی تەڕاحی کلاسیکە و نزیك دەبنەوە لە سورڕیئەلیزم (فراواقع‌گرایی) و ئێکسپرێسیۆنیزم (بیان‌گرایی). شەخسیەتەکانی نێو کاریکاتۆرەکانی زۆرجار بە شێوەیەکی دێفۆرمە (شێوەشکێنراو) نیشان دەدرێن، بە چاو و دەمی نائاسایی و غەیرەواقیعییەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە کاریکاتۆرەکانی بە ڕەنگی ڕەش و سپی نیشاندراون کە ھەستێکی درام و جیدیەتێ تایبەت دەگەینن. تازەییش لە هەندێ لە تابلۆکانیدا ڕەنگی سووری، وەک نمادێکی توندوتیژی یان شوڕشی ھەستەکان بەکارهێناوە. ڕواڵتی ئاگراندیسمانکراو و حاڵەتگەلی هەستیارانەی تۆخ، لەتایبەتمەندییەکانی کاریکاتۆری میلاد مروەتیە.
لە هەندێک لە ئەسەرەکانیدا بە ئەنقەست شیمۆک و چوارچێوەی جەستە ، تێک ئەدات تا ناهەنجاری و ئاڵۆزی و ناسەقامی تۆختر نیشان بدات.کە ئەم تایەتمەندیە لایەنی ڕەخنەگرانەی ئاسەوارەکانی بەهێزتر دەکات.
مروەتی لە هەندێک لە تابلۆکانیدا چەمکە قووڵە مرۆییەکان وەک، تەنیایی،پووچی،ترس لە مردن و شوناسی مرۆڤ دەهوروژێنێ. ئەم جۆر شێوەکارییە ئەوی وەک هونەرمەندێ بە ڕوانگەی فەلسەفییەوە بە کۆمەڵگا ناساندوە. مروەتی پێکهاتەی فۆڕمەکان دەشکێنێت و چوارچێوەیەکی بەسەری ،بە شێوەی نەباو دەخوڵقێنێ.

تێبینی:
کاریکاتۆری ڕەشی کوردیی میلاد مروەتی، تەنیا هونەری وێنە نیە، بەڵکوو بەیانیەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەلسەفییە کە بە تێکەڵکردنی نمادە کەلتوورییەکان و تەنزێ تاڵ و نمادین،  ڕەخنەی قووڵ ئاراستەی کۆمەڵگەی کوردەواری و جیهان دەکات. ئەم هونەرە هاوکات نشاندەری ڕەنج و خۆڕاگری مێژوویی و… مرۆڤانی جیهانە بە تایبەت کوردەکان. ئەم شێوازە پەیامێکی کاریگەر و پڕمانا بە بینەرەکان دەگەیەنێت. ئەسڵەن کارێکی گاڵتەو شۆخی نییە.بەڵکوو بە تەواوی هزرمەندانەیە و بەم جۆرە کاریکاتۆرەکان، میلاد مروەتی لە باقی هونەرمەندانی ئەم بوارە جیا دەکاتەوەو تایبەت دەینوێنن.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

حوزه فرهنگ در سنندج مظلوم واقع شده است

حوزه فرهنگ در سنندج مظلوم واقع شده است شست انجمن کتابخانه‌های عمومی شهرستان سنندج با …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *