
کۆڕیادێک لە کافە کاڵ بۆ کۆخوێندنه‌وه‌ی ٢٠٠ شاکاری ئەده‌بی
سێشەممه ١٨ی سه‌رماوەز، ئەندامانی کۆڕی کتێبی کافه کاڵ، به بۆنەی ٢٠٠مین کۆڕ و دانیشتنه‌وه، جێژن و کۆڕیادێکیان به‌ڕێوەبرد. لەم دانیشتنه‌دا جیا له ئەندامانی کۆری کتێب‌خوێندنەوه، ژمارێک نووسه‌ر و شاعیر له شوێنی کافه کتێبی کاڵ له سنه، کۆبوونه‌وه.
جیا له ستایشی ئەده‌بیات، ئەندامان و به‌شدار بووان باسی ئەزموون و کاریگه‌ریی خوێندنه‌وه‌ی ئەده‌بی، جیاوازیی نێوان خوێندنەوەی تاکی و بەکۆمەڵیان کرد. هەروەها به‌شداربووان باسیان له گرنگی و پێویستیی ئەده‌بیات، چیرۆک و ڕۆمان کرد به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مەی دوور له کتێبه‌دا.
بەشداربووان وه‌ک ئەزموونێکی کاریگه‌ر و سه‌رکه‌وتوو یادی ئەو ۲۰۰ دانیشتنه‌یان کرده‌وه و ته‌ئکیدیان کرد که ده‌کرێت لە ڕێگەی کافەکان و شوێنە گشتییەکانی دیکه‌وه، کولتووری کتێب‌خوێندن په‌ره‌بدرێت.
باس لەوە کرا ئەو ۲۰۰ دانیشتنه چه‌ند ساڵی خایاندووه و تێیدا شاکاره گرنگه‌کانی ئەده‌بیاتی ڕووسیا، ئەمریکای لاتین، ئەده‌بیاتی ئەمریکا و کانادا خوێندراوه‌ته‌وه و هه‌موو سێشەممەیەک خراونه‌ته به‌رباس و شیکاری، ئەندامان ئێسته خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ئەده‌بیاتی فه‌ره‌نسه‌ن.
شایانی باسه کافه کتێبی کاڵ ساڵی ۱۳۹۳ له شاری سنه دامه‌زراوه و جگه له ۲۰۰ دانیشتنی سێشه‌ممه‌کان، نزیک به ۲۰۰ به‌رنامه و کۆڕی دیکه‌ی کو‌لتووریی جیاوازی به‌ڕێوه بردووه.
خانە کتاب كُردی