نیشانه‌ناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له چیرۆکه‌کانی “سنوور” و “نوشتوو”دا
نووسه‌ر: سارا خه‌نشا
پێیرس پێی وا بوو نیشانه‌ناسی زانستی لێکدانه‌وه‌ی گشت دیارده فه‌رهه‌نگییه‌کانه که سه‌ر به سیسته‌مه‌کانی نیشانه‌ناسی بن. ئه‌و و چارلز ویلیا‌م موریس پێیان وا بوو که پانتاییی نیشانه‌ناسی زۆر به‌ربه‌رینه و هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌ک له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ر شتێک که ده‌لاله‌ت به شتێکی تر بکات له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا جێ ده‌بێته‌وه (احمدی، ١٣٨٣: ٧). نیشانه‌ناسی خوێندنه‌وه‌ی شێوازمه‌ندی هۆکارگه‌ڵێکه که له به‌رهه‌مهێنان و لێکدانه‌وه‌ی نیشانه‌کان یان له ڕه‌وتی ده‌لاله‌تدا به‌شدارییان هه‌یه (مکاریک، ١٣٨٤: ٣٢٦).
یه‌کێک له لقه‌کانی زانستی نیشانه‌ناسی، نیشانه‌ناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ژیانی نیشانه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا تاوتوێ ده‌کات.
نیشانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ژیانێکی لۆژیکی و ژیرانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زانستی نیشانه‌ناسییان هه‌یه پێک دێنێت. ئه‌م نیشانانه کارکردێکی مه‌جازییان هه‌یه، واتا هه‌ر نیشانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆریک مه‌جازی پاژ به گشت هه‌ژمار ده‌کرێت. به‌پێی ئه‌م کارکرده، نیشانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌ربڕی ڕۆحیات و حاڵاته‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا و نیشانده‌ری بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، که‌لتووری و … له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه. هه‌ر نیشانه‌یه‌ک پاژێک له گشتێتی و که‌شی گشتی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادایه، که‌واته کاتێک نیشانه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و که‌لتوور له‌پاڵ یه‌ک داده‌نرێت، ده‌توانرێت به بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و که‌لتووری و ئیدئۆلۆژییه‌کانی هه‌ر پێکهاته و کۆمه‌ڵگایه‌ک بزانرێت. گیرۆ (Guiraud) نیشانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به دوو جۆر دابه‌ش ده‌کات: نیشانه‌کانی شوناس و نیشانه‌کانی دابوده‌ستووری هه‌ڵسوکه‌وتکردن.
نیشانه‌کانی شوناس
شوناس هۆکاری جیاکره‌وه‌ی هه‌ر که‌س یان گرووپ و نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌وانی تره. نیشانه‌کانی شوناس بریتین له: ئایین، جلوبه‌رگ، ناو و نازناوه‌کان، کار و پیشه‌کان، شوێنه‌کان.
ئایین:
ئینتیما و هۆگری به ئایین له هه‌موو سه‌رده‌مه مێژوویییه‌کانی مرۆڤدا هه‌بووه، له کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایییه‌کاندا، به‌ر له بیچمگرتنی ڕێکخراوه و گۆڕانیان، مرۆڤ هۆگرییه‌کی زاتی به خوا و په‌رستنی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێداویستییه ده‌روونییه‌کانی خۆی دابین بکات. ئه‌م ئینتیمایه وای لێ ده‌کرد که بوونه‌وه‌رێک بپه‌رستێت و ژیانی به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بیچم بدات و به‌م شێوه‌یه له ژیاندا به‌رده‌وام بێت. هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ئایین ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی له‌م دوو چیرۆکدا و له کۆمه‌ڵگای کۆنی کورده‌واریدا هه‌بووه؛ بۆ نموونه له چیرۆکی “سنوور”دا به‌م شێوه‌یه ئه‌م نیشانه‌یه زه‌ق ده‌کرێته‌وه:” کوڕه به‌و خودایه‌ی که‌م ئه‌گه‌ر ئاگاداری حاڵانه، شه‌و نییه خه‌ونی پێوه نه‌بینم، له ڕێی پیاوچاکان وه‌ره مه‌ردی خودای به هه‌ر ئه‌و تاقه‌جاره!” بابم سه‌ری ڕاده‌وه‌شاند و له‌سه‌ره‌خۆ ده‌یکوت: “وه‌ڵڵاهی وه‌بیللاهی وه‌ته‌ڵڵاهی داوای ڕوحم لێ بکه‌ی هاسانتره …” یان ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر دووخه‌و ده‌بوو له‌سه‌ر دۆشه‌گه خورییه‌که داده‌نیشت و ده‌سحێبی ده‌گێڕا …” هه‌روه‌ها له چیرۆکی (نوشتوو)شدا به‌م شێوه‌یه‌ی وێنای ده‌کات: “ساڵی ساڵان هاوینان زیکریان لێ ده‌کرد. وه‌ک دیوه‌خانیان لێ کردبوو. ده تاقه‌کاندا به‌رماڵی به‌ن چوارقه‌د ده‌کران.” هه‌رچه‌ند دواتر ئه‌م بیروبڕوایه له‌نێو نه‌وه‌ی نوێ‌دا کاڵتر ده‌بێته‌وه و ئاوای نیشان ده‌دات: “ئه‌لعان ڕیزاوڕیز کتێبی لێ هه‌ڵچندرابوو. “ئینتیها” ده‌یکوت له قسان شێخی تازه لێره وه‌ک به‌دایمه له چله‌دا بێ، وه‌ده‌ر ناکه‌وێ، مه‌گین میوانێک شتێک بێ ڕوو له خانه‌قا بکا ده‌نا ده‌روێش چاویان پێی ناکه‌وێ.”
جلوبه‌رگ:
جلوبه‌رگ وه‌ک به‌شێکی دانه‌بڕاوی ژیانی مرۆڤه. جلوبه‌رگ دوو کارکردی “تاکه‌که‌سی” و “کۆمه‌ڵایه‌تی” بۆ دانراوه. له کارکرده تاکه‌که‌سییه‌کان ده‌توانین ئاماژه به پێداویستیه زاتییه‌که که داپۆشین و پاراستین له به‌رانبه‌ر سه‌رما و گه‌رمایه. به‌ڵام له کارکرده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی جلوبه‌رگ شوناسدانیه‌تی؛ له ڕاستیدا جۆری جلوبه‌رگ نیشانده‌ری دابونه‌ریته‌کان، بایه‌خه‌کان و بڕواکانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که.
له‌م چیرۆکاندا جلوبه‌رگ جێگه‌وپێگه‌یه‌کی تایبه‌تی پێ دراوه و ده‌توانێت پێوه‌رێک بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که‌وا کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیان چێ ده‌که‌ن. له ڕاستیدا جلوبه‌رگی نێو چیرۆکه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و ڕه‌وشتییه‌کانی که‌سایه‌تییه‌کانه که جاری وایه لایه‌نێکی هێماییش له‌خۆ ده‌گرن. بۆ نموونه دایه‌شه‌مێ وه‌ک ژنێک له چینی سه‌رووی کۆمه‌ڵگا له چیرۆکی “نوشتوو”دا به‌م شێوه‌یه وێنا ده‌کرێت: “دایه شه‌مێ کراسه گوڵ‌ماشه‌ڵڵاکه‌ی ده لۆی شتێنده‌که‌ی چه‌قاندبوو و … و ده‌سماڵي قاقانییه‌که‌ی هاویشته دوایه و …” یان کاتێ له ژنێکی مامناوه‌ندی به‌ره‌و خواری کۆمه‌ڵگه ده‌دوێت ئاوای وێنا ده‌کات: “باجه کاڵێ به‌رهه‌ڵبێنه‌یه‌کی له‌خۆ قایم کردبوو، ده‌ورانده‌وریی به مه‌رگه‌وخه‌یاته نه‌خشانبوو.” ته‌نانه‌ت کاتێ خه‌ریکه ژنێک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی جیاواز وێنا ده‌کات، ده‌ڵێت: “مینا عه‌جه‌م له‌به‌ر ده‌رکه‌ی ژێرخان چارشێوه‌که‌ی له قه‌دی هاڵاندبوو و به‌رامبه‌ر ماڵه خۆیان وه‌ستابوو.”
جاری وایه جلوبه‌رگه‌کان کارکردێکی هێمایییان هه‌یه؛ بۆ نموونه هێنان شاڵ وه‌ک مه‌جازی پاژ به گشت بۆ وێناکردنی تاقانه‌ی بابه‌شێخ و که‌وتنی له سه‌ری، ئاماژه‌یه بۆ تایبه‌تبوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه و سه‌ر به چینێکی تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگای کۆنی کوردان‌دا که جێگه‌وپێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیرۆز بوون. به‌ڵام به که‌وتنی بۆ سه‌ر ملان خه‌ریک به گژ ئه‌م نه‌ریته‌دا و که‌سایه‌تییه‌که‌دا ده‌چێته‌وه و هه‌روه‌ها نیشان له له‌زۆک و ناجێگیربوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یه.
هه‌روه‌ها کاتێ باسی عرووسان ده‌کات له مه‌جازی پاژ به گشت که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و به‌م شێوه‌یه وێنایان ده‌کات: “پاکی چه‌کمه‌یان هه‌ڵکێشابوو، هه‌ر لاقیانم ده‌دیت.” چه‌کمه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ له‌ژێرپێدانانی ڕێز و شکۆی مرۆڤایه‌تی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و شه‌ڕ و ماڵوێرانی که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها له شه‌پکه وه‌ک مه‌جازی پاژ به گشت و هێمای هێز و ده‌سه‌ڵات که‌ڵک وه‌رگیراو و کاتێ باسی ئه‌وی تر ده‌کات به‌م شێوه‌یه وێنای ده‌کات: “کابرای پشت مێزه‌که شه‌پکه‌که‌ی بڕێک هه‌ڵهێنا و چاوێکی له قاقه‌زه کرد و کوتی: “ها چ کاره‌ی کای کۆن به‌با ده‌که‌ی؟! …” (سنوور)
کاتێک وه‌ک کرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و واتادار و هێمایی چاو له جلوبه‌رگ ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هێما و واتاکانی تێ بگه‌ین، گۆشه‌نیگایه‌کی نوێمان به‌ره‌و ئه‌م بابه‌ته بۆ ده‌کاته‌وه.
خۆراک:
خۆراک له‌م چیرۆکاندا نیشانه‌یه‌که بۆ ده‌ربڕینی جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و پێوه‌ندیی نێوان که‌سه‌کان و بنه‌ما بڕوایییه‌کانیان و ئه‌م بنه‌ما و پێوه‌ندییانه شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تیی که‌سه‌کان پێک دێنن. بۆ نموونه به‌م شێوه‌یه ئه‌م جیاوازییانه له چیرۆکی “نوشتوو”دا وێنا ده‌کات: “باجه مه‌نیج پاتۆڵێکی ئارداوی له‌به‌ر کردبوو و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانیشتبوو و لۆچێکی هه‌ویری هه‌رشته به ده‌سته‌وه بوو …” “مینا عه‌جه‌م خێرا خێرا قیمه‌ی له نێوانی قامکه‌کانی هه‌ڵده‌وه‌راند و ده‌ستیش ده‌له‌رزی و … کوتی: “کاڵێ جان، حه‌یف حه‌یفی شۆرباوه‌که‌م! به ئه‌بوولفه‌زل ئه‌لان کفته‌کانم هه‌ڵوه‌شاون.”
“دایه شه‌مێ قرۆسکه پڕئاوه‌کانی له‌سه‌ر که‌شه‌فه مسه‌کان ڕیز کردبوون…”
“دایکم پرێسکه‌یه‌کی کولێره‌چه‌وره پێ بوو، “
“باجه کاڵێ لۆچێکی مێوژ و له‌بله‌بی ده ده‌ستم کرد و …. دوو ده‌نکان ده زارت هاوێ ده‌ێ دم‌مردوو! ڕه‌نگه مه‌زه‌ی شێخه‌که‌ی تۆ بێ پیاوه‌تی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.”
هه‌ر هه‌مووی ئه‌و نموونانه‌ی ئاماژه‌یان پێ کرا، خۆی نیشانده‌ری که‌لتوور و فه‌رهه‌نگی جیاوازی نه‌ته‌وه و چینه‌کانه.
کار و پیشه:
کار و پیشه له‌و پرسانه‌یه که به‌رده‌وام مێشکی مرۆڤه‌کان، ده‌وڵه‌ته‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه. هه‌رچه‌ند کار پێوه‌ندی به ڕه‌هه‌ندی ئابووری- بژێوی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌کی چڕیشی له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌ندی تاکه‌که‌سی، بنه‌ماڵه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و فه‌رهه‌نگییانه‌وه هه‌یه. نووسه‌ر بۆ نیشاندانی گرینگایه‌تیی ئه‌م پرسه و هه‌روه‌ها گرینگایه‌تییه‌که‌ی بۆ ژنانی کۆمه‌ڵگه به شێوه‌گه‌لێکی جیاواز وێنای ده‌کات؛ بۆ نموونه: جارێ ژنانی چیرۆک فه‌ڕش ده‌چنن: “دایکم مافووره‌که‌ی بڕیبوو و له نێوه‌ڕاستی ژووره‌که ڕای خستبوو …” (سنوور). جارێ به کاری ده‌ستی شوێن و کاریگه‌ریی ژنان و کارابوونی ژنانی کورد ده‌ستنیشان ده‌کات: “له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سکردێک کۆتری هه‌ر نه‌خش ده‌کردن، کرده‌کانی که‌و مه‌ڵبه‌نده نێو و نێوبانگیان هه‌بوو و ماڵی ده‌ستڕۆییو نه‌بایه، پێیان نه‌ده‌کڕا.” (سنوور). و جارێ به کاری جوانکاری: “داوه‌که‌م خێرا خێرا به سمێڵیدا ده‌هێنا.” (نوشتوو)
ناو و نازناوه‌کان:
نووسه‌ر بۆ ناساندنی که‌سایه‌تییه‌کان و ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌ئه‌ستۆیانه له ناو و نازناوی جیاواز که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که هه‌رکامیان واتایه‌کی تایبه‌ت به مێشک‌دا دێنن. بۆ نموونه: ناوی سنوور جگه له‌وه‌ی که ئاماژه به که‌سایه‌تیی سه‌ره‌کیی چیرۆک ده‌کات، کاکڵی چیرۆکیش له‌خۆ ده‌گرێت که ڕێک به گژ واتای ناوه‌که‌یدا ده‌چێته‌وه و وه‌ک مه‌جازی پاژ به گشت که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها هێنانی هه‌رکام له نازناوه‌کانی (سۆفی، بابه‌شێخ، مینا عه‌جه‌م و دایه شه‌مێ، مریه‌مه‌شه‌ل .. ) خۆی ئاماژه به یه‌کێک له چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یه و وه‌ک یه‌کێک له نیشانه‌کانی شوناسه.
زمان:
زمانی که‌سه‌کان ده‌رخه‌ری شوناسی که‌سه‌کانه. دیاره شوناس دیارده‌یه‌کی فره‌ڕه‌هه‌نده و له هه‌ر قۆناخێکدا هۆکارگه‌لێکی جیاواز کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌یه. له چیرۆکانه‌دا له‌گه‌ڵ دوو جۆر پێوه‌ندیی ئاخاوتنی جیاواز ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه که شوناسی که‌سه‌کان وێنا ده‌کات؛ بۆ نموونه کاتێ له زمانی مینا عه‌جه‌مه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت: “کاکه عه‌لی ئاشق خواردنه‌راوه‌یه. کاڵێ جان، چی لێ ده‌که‌ی وه‌ره سه‌ری ده کووپه‌ی نێین هه‌تا هه‌ڵده‌مسێ.” ڕاشکاوانه خوێنه‌ر هه‌ست به بوونی ئه‌وی تر ده‌کات و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و که‌سایه‌تیانه و پێکه‌وژیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان به شوناسی جیاواز سرنجی خوێنه‌ر ڕاده‌کێشێت و تووشی تێڕامانی ده‌کات. ته‌نانه‌ت کاتێ ئاماژه به سیمۆنی جووله‌که ده‌کات، خه‌ریک ئه‌م پێکه‌وه‌ژیان و فره‌چه‌شنییه زه‌ق ده‌کاته‌وه.
نیشانه‌کانی ئاموشۆ
نۆرم و ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا دیاری ده‌که‌ن که له دۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا چ جۆر هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌بێ له‌به‌رچاو بگرن و له چ جۆر هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌بێ خۆیان بپارێزن. هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک نۆرمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که که‌سه‌کان ده‌بێ له‌به‌رچاوی بگرن و له‌و نێوه‌دا دابونه‌ریته‌کان ئه‌و ڕێساگه‌له‌ن که دیاری ده‌که‌ن که‌سه‌کان له چالاکییه‌کانی ڕۆژانه‌یاندا به شێوه‌گه‌لێکی شیاو هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. له‌م چیرۆکانه‌دا هێندێک له‌م نیشانانه به‌رچاون که بریتین له: ڕاوێژی بێژه‌کردن،سووکایه‌تیکردن، ئه‌دا و حاڵاته‌کان،
ڕاوێژی بێژه‌کردن:
که‌سه‌کان له وتووێژه‌ی ڕۆژانه‌یاندا له دۆخه جیاوازه‌کان له ڕاوێژگه‌لی جیاواز که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به وته‌ی گێڕانه‌وه‌زانان، ڕاوێژ جگه له‌وه‌ی که به واتای شێوه‌ی ده‌ربڕینی که‌سایه‌تییه، که ڕاوێژی بێژه‌کردنیشی پێ ده‌کوترێت، به واتای حاڵه‌ت و که‌شی تایبه‌تی ده‌ربڕێنیشه له چیرۆکدا که نووسه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه لێکدانه‌وه‌ی خۆی له بابه‌تی چیرۆک و شێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌کانی نیشان ده‌دا.
ڕاوێژی بێژه‌کردنی که‌سایه‌تییه‌کان جاری وایه هانده‌رانه‌یه؛ بۆ نموونه: “دایه‌شه‌مێ کوتی: “هه‌ی له منت نه‌که‌وێ! گه‌لاوێژ دا وه‌ره ئه‌وانه بده به‌و منداڵانه! زراویان چوو به‌سته‌زمانانه! (نوشتوو)
جاری وایه حاڵه‌تی سه‌رکۆنه‌ی هه‌یه: “ئه‌وه بۆ هه‌ر تێ‌یان ده‌کوتی! به شه‌رتێ خوڵای ده‌ڵێی له داوێنی خۆت به‌رنه‌بوونه‌وه؛ به‌زیادم نه‌کردی هه‌ی! خه‌ڵک به‌پێخواسی ده‌چنه سه‌ری سوڵتانی خوڵا کوڕێکیان داتێ! داڕزێی هه‌ی …!” (نوشتوو)
جاری وایه حاڵه‌تی داخ و به‌په‌رۆشبوونی هه‌یه: “ئامۆژنه پیرۆز هه‌ر له ڕووی خۆی ده‌دا و ده‌یکوت به مه‌رقه‌دی پیاوچاکان، ده‌ستیان لێ وه‌شاندووه، ئای له‌و شێره‌ژنه‌ی چۆن وای لێ هات …” (سنوور)
جاری وایه سووکایه‌تی پێکردنه:”باجه مرێم سیله‌یه‌کی دایه و کوتی: “چی به‌سه‌ر چییه‌وه، جه‌رگه‌ڕه‌شه‌ت گاتێ بۆ قسه‌ی ده‌یکه‌ی باشه، ده‌م‌چه‌پڵه! بۆخۆشت نازانی ده‌ڵێی چی!” (نوشتوو)
ئه‌م سووکایه‌تی پێکردنه جاری وایه له پێوه‌ندیی نێوان چینه‌کان و ده‌سه‌ڵات و بنده‌ست سه‌رچاوه ده‌گرێت: بۆ نموونه: “به‌گاڵته‌وه درێژه‌ی پێ دا، به قسه شه‌ش دانگیت کرده ئیی خۆتان، ئه‌وه بۆ ده‌ڵێی ده گوێی گادا نوستووی و هێ هێ هێ پێ که‌نی!” (سنوور)
ئه‌م نموونانه جگه له‌وه‌ی که ده‌رخه‌ری که‌شی زاڵ به‌سه‌ر پێوه‌ندیی که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆکه، ده‌ربڕی جۆری پێوه‌ندیی که‌سه‌کان و ئه‌و وڵاته و که‌شه فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که چیرۆک تێیدا ڕووی داوه.
ئه‌دا و حاڵه‌ته‌کان:
ئه‌دا و حاڵه‌ته‌کان که بریتین له، جووڵه‌ی ئه‌ندامه‌کان، حاڵه‌تی ئه‌ندامه‌کان و حاڵه‌تی ده‌موچاو و … له چیرۆکی نوشتوودا به‌م شێوه‌یه باجه مه‌نیج و ئه‌داکه‌ی بۆ هه‌ڵوێستگرتن له به‌رانبه‌ر سه‌ددامه‌زێڕه‌کوتنی مه‌ریه‌مه‌شه‌ل وێنا ده‌کات: “ده‌مه‌لاسکه‌ی کرده‌وه و کوتی: “سه‌ددامه‌زێڕه … سه‌ددامه‌زێڕه …”.
یان کاتێ باجه گه‌لاوێژ ده‌یهه‌وێ کوڕه‌که‌ی سڵ کاته‌وه به‌م شێوه‌یه وێنا ده‌کات”دایکی نقوورچێکی وای تێ کوتا نرکه‌ی لێ هێنا.” (نوشتوو)
هه‌روه‌ها شه‌وبۆ به حاڵه‌تی ده‌موچاوی به‌ره‌نگاری باجه کاڵێ ده‌بێته‌ووه:”به بزه‌یه‌کی تاڵ قسه‌م لێ بڕی …”
به لێکدانه‌وه‌ی نیشانه‌ناسیی ئه‌م دوو چیرۆکه ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌م چیرۆکانه سرنجی تایبه‌تی نووسه‌ر به نیشانه کۆمه‌ڵایه‌تی و دابونه‌ریتی که‌ڵتووری تایبه‌ت به کوردانه. نووسه‌ر به شێوه‌یه‌کی شیاو، بوونی ئه‌و نیشانانه له ڕه‌هه‌نده‌کانی ئایینی و له‌یه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ژیانی ڕۆژانه وێنا بکات.
سه‌رچاوه‌کان
- کتێبی (دانش‌نامه نظریه‌های ادبی معاصر، مکاریک، ایرنا ریما (١٣٨٤)، ترجمه: مهران و محمد نبوی، تهران: آگه)
- کتێبی (از نشانه‌های تصویری تا متن، احمدی، بابک (١٣٨٣)، تهران: نشر مرکز)
- کتێبی (نشانه‌شناسی، گیر‌و، پییر (١٣٨٣)، ترجمه: محمد نبوی، تهران:آگاه)
- وتاری (نشانه‌شناسی اجتماعی رمان بیوتن، سهیلا فرهنگی، معصومه باستانی خشک‌بیجاری، فصلنامه تخصصی نقد ادبی)
- وتاری (نشانه‌شناسی اولین رمان اجتماعی ایران، عفت نقابی، کلثوم قربانی)
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.