خانه / اخبار و رویدادها / كتێبی پێشانگەی تەرمەكان چاپ و بڵاو دەكرێتەوە

كتێبی پێشانگەی تەرمەكان چاپ و بڵاو دەكرێتەوە

كتێبی پێشانگەی تەرمەكان چاپ و بڵاو دەكرێتەوە

وەشانی نووسیار لەوەرزی نوێی كتێبەكانیدا، بەم نزیكانە كتێبی (پێشانگەی تەرمەكان) چاپوبڵاودەكاتەوە. ئەم كتێبە لەنووسینی سینەماكار و نووسەری عێراقی حەسەن بەلاسمە و زانیار عەلی لەعەرەبییەوە وەریگێڕاوە. كتێبەكە لەدوو كۆمەڵەچیرۆك پێكهاتووە (سەرشێتەكەی مەیدانی ئازادی و مەسیحی عێراقی) بەناونیشانی(پێشانگەی تەرمەكان)بڵاوكراونەتەوە. هەروەها چەند چیرۆكێكی تریان بۆ زیادكراوە وهەموو دەبنە بیست وپێنج چیرۆك و بۆ زیاتر لەبیست زمانی دنیا وەرگێڕدراوە. بەمزوانە خوێنەری كوردیش دەتوانن بەكوردی ئەم بەرهەمە بخوێننەوە. دوای كتێبی”فەرهەنگەپیاو”ئەمە دەبێتە دووەم كتێبی پرۆژەی وەرگێڕانی كۆبەرهەمی حەسەن بەلاسم. بەدوایدا بەرهەمە گرنگەكانی دیكەی دێن و هەر لەوەشانی نووسیارەوە چاپ و بڵاودەكرێنەوە. 
زانیار عەلی وەرگێڕی كتێبەكە بە ئەدەب وهونەری وت:چیرۆكەكانی ئەم كتێبە ئەگەرچی بەكۆمەكی خەیاڵ نووسراون، بەڵام نووسینەوەی واقیعێكن دوور و نزیك بەئێمە ئاشنایە. گێڕانەوەی بەسەرهاتی مرۆڤە دۆڕاو و دوورەپەرێز و دڵشكاوەكانی كۆمەڵگەن. رووتكردنەوەی ناخی ئەو مرۆڤانەیە بەرنەفرەتی خودا كەوتوون وبێزاری وبیری خۆكوژیی تەنگی پێ هەڵچنیون. ئەم بەرهەمە یەكێكە لەباشترین و گرنگترین بەرهەمەكانی حەسەن بەلاسم و بۆ زۆر خەڵاتی گرنگی ئەدەبی پاڵێوراوە. 
حەسەن بەلاسم رۆماننووس وسینەماكاری عێراقی، ساڵی ۱۹۷۳ لە بەغداد لەدایك بووە. ئێستا لەفینلاندا دەژی. چەندان كتێبی لەژانری چیرۆك، رۆمان، شیعروسینەمادا بڵاوكراوەتەوە. ساڵی ۱۹۹۹ بەغدادی جێ هێشتووە و لەسلێمانی گیرساوەتەوە. لەگەڵ هەندێك سینەماكاری كورددا، فیلمی”زامی كامێرا”ی دەرهێناوە. بەرهەمە ئەدەبییەكانی ئەم نووسەرە بریتین لە فەرهەنگی پیاو، ئەڵڵا۹۹ ، پێشانگەی تەرمەكان .
زانیار عەلی، ساڵی ۱۹۹۹ لەكەلار لەدایكبووە. لەزمانی عەرەبییەوە بەرهەمی ئەدەبی وەردەگێڕێ، لەو بەرهەمانە: هێرمان هێسە، ژیان و بەرهەم.  كۆماری مریەم، رۆمان، وارد بەدر ئەلسالم. وەك درەختێك بیر دەكەمەوە، عەبدولعەزیم فنجان.  فەرهەنگەپیاو، حەسەن بەلاسم و… چەند بەرهەمێكی دیكە. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

چاپ‌، محل‌ تلاقی روح هنرمند و دستان صنعتگر است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *