کتێبی لەستایشی ژیاندا
کتێبی لە ستایشی ژیاندا، ئەزموونی نووسەرێک، لە نووسینی شاعیر و نووسەر رەفیق سابیرە. ئەم کتێبەی بریتییە لە بیرەوەرییەکانی نووسەر، لە ژیانی منداڵییەوە دەستپێدەکات و پاشان باسی چۆنێتی تێکەڵبوونی لەگەڵ دونیای ئەدەب و سیاسەت دەکات، بەتایبەتی قۆناغی ئەندامبوونی لە حزبی شیوعی عیراق. هەروەها باسی ژیانی غەریبی و خوێندن لە وڵاتانی بولگاریا و روسیا و سوید دەکات. جگە لەوەش پانتایی باشی بۆ قسەکردن لەبارەی شیعر و ئەدەبی کوردیی و کێشەکانی داناوە. نووسەر هەوڵیداوە بەزمانێکی ئەدەبی جوان، چیرۆکەکانی ژیانی خۆی بگێڕێتەوە. کتێبەکە ۵۱۰ لاپەڕەی قەبارە مام ناوەندە و لەلایەن ناوەندی چوارچراوە چاپکراوە.