خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «فەرهەنگی دەستەواژەی کوردیا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «فەرهەنگی دەستەواژەی کوردیا» بڵاوکرایەوە

کتێبی «فەرهەنگی دەستەواژەی کوردیا» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: فەرهەنگی دەستەواژەی کوردیا، سەید ئەحمەد تەوەکولی، ئومێد زارعی، چاپەمەنی رێگا، بانە ۱۴۰۳ هەتاوی.

سەرەتا پێویستە بزانین کە دەستەواژە چییە؟ چەمکێکە کە لەناو زمانێکدا بەکار دێت و مەبەستێکی تر لەو شتەی کە دەوترێت و دێتە سەر زار مەبەستی بێژەرە و لە زۆربەی کاتدا خەڵکی خاوەنی ئەو زمانە تێی دەگەن. جێی ئاماژەیە دەستەواژە نابێت بە هیچ کلۆجێک وەرگێڕانی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی لە زمانێکی تردا بەکار بێت، بەڵکوو دەبێت یان هاوواتای بۆ بدۆزرێتەوە یان شیکاریی بۆ بکرێت. دەبێت ئەوە بزانین کە دەستەواژەمان هەیە تەنیا لە یەک وشە پێک دێت، دەستەواژەمان هەیە لە چەند وشە پێک دێت و دەستەواژەمان هەیە کە ڕستەیەک یان لەوانەیە دوو ڕستەش بگرێتە خۆ. جا ئەم پرسیارەش لەلایەن هەندێک کەسی دڵسۆزەوە دێتە دی کە بۆ لە دوو وشەی فارسی (دەستە و واژە) کەڵک وەرگیراوە؟ پێویستە لێرەدا ڕوونکارییەکی زمانناسیانە لەو بابەتەیا بکەن .پێش هەمووشتێک وشەی دەستە وشەیەکی پڕبەپێستی خۆی کوردییەکی ڕەسەن و جوان و تایبەتە. دەستە بنچینەیەکی گرنگی هەیە لە زمانی کوردیدا؛ سەرنجی ئەم وشە و چەمکانە بەن: (دەستەی ئێمە، دەستەی ئێوە، دەستەی ماڵی زاوا، دەستەی ماڵی بووک، دەستەڕەفیق، دەستەکوڕ، دەستەکچ، دەستەی خوارەوە، دەستەی سەرەوە، دەستەی کێی، سەردەستە و…

ماڵپەڕی فەرمی چاپەمەنی ڕێگا

https://www.regapub.com


  ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

فراخوان ارسال آثار به جایزه قلم هه‌ژار

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *