خانه / اخبار و رویدادها / كۆمەڵگەی دوای زانیاری

كۆمەڵگەی دوای زانیاری

كۆمەڵگەی دوای زانیاری

ئـــەم كتێبــــە لــــە نووســــــــینی د. نیهاب خەلیفەیە كە نـــــەوزاد عــومەر عەلی لە عەرەبییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگــــای چاپ و پەخشـــــی سەردەم بە تیراژی ۱۰۰۰ دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
كتێبەكە زانستییە، باس لە دڵەڕاوكێی مرۆڤ لە دەستكاریكردنی تایبەتمەندییە بایۆلۆژییەكانی لە رێگەی تەكنۆلۆژیا زیرەكەكانەوە تا دێت زیاتر و گەورەتر دەبێت، ئەگەرچی لە پشت ئەمانەوە بە پلەی یەكەم پاساو و هۆكاری ئەخلاقی و پزیشكی هەن، بۆ نموونە وەك چاندنی دەست و پێی دەستكرد بۆ ئەو كەسانەی كە ئەندامێكیان لەدەستداوە، یان دەرئەنجامی تووشبوونیان بە نەخۆشییەك جۆرێك ئیفلیجییان تێدا دەركەوتووە، بەڵام بە مەبەستی بازرگانی و قازانجكردن گرنگترین هۆكاری بەكارهێنان و پێشكەوتنی ئەم جۆرە تەكنۆلۆژیایانەیە لە ژیانی رۆژانەماندا. ئەمە بۆ ئەوە نییە ببێت بە جێگرەوەی مۆبایل و كارتی بانكی و وشەی نهێنی، بەڵكو دەیانەوێت ببێت بە عەقڵێكی دەستكرد لە پاڵ عەقڵی سروشتیی مرۆڤدا، ئەم تێكەڵكردنەش تواناكانی عەقڵی سروشتیی مرۆڤ زیرەكتر دەكات.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

بــە بـێ كــۆتـوبــەنــد چاپ و بڵاوكراوەیەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *