لە تەکنیکێکی ساکار و قووڵەوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ
ئه‌ژین فه‌همی
زۆرجار له ده‌قدا به‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌كی ساده ده‌كه‌وین و زۆر شتیش تێیدا هه‌ر ساده‌یه، به‌ڵام ئه‌م ساده‌ییه كارێكی رێككه‌وت نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له ته‌كنیك تا نووسه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاری هونه‌رمه‌ندانه‌ی خۆی بكات. ئه‌گه‌ر سه‌رنجمان له‌سه‌ر سادهگێڕانهوه بێت، ره‌نگه دیوە قووڵەکەی ئه‌م ساده‌ییه نه‌بینیین و له‌به‌رده‌م گومانێكی گه‌وره‌دابین. ئایا ماناکانی پشت دێڕەکان چین، لە کاتێکدا ماناکانی سەرەوە روون و ره‌وانن. دەتوانین بڵێین سادەییەکی قووڵ، زمانێکی راستەوخۆ، هاوکات زبر و شیعرئامێز بەشێکن لە ستایلی نووسینی نووسەری کۆریی “هان کانگ” کە ئەم ساڵ خەڵاتی ئەدەبیی نۆبڵی وەرگرت. من لێرەدا هەوڵ دەدەم بەکورتیی خوێندنەوەیەک بۆ دووان لە رۆمانەکانی “هان کانگ” بکەم و زیاتر بە خوێنەرانیان بناسێنم.
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە ئه‌وه‌ی “هان كانگ” جیاده‌كاته‌وه نه‌خشی زمانه شیعرییەكهیهتی، له رێگه‌ی زمانه شیعرییهكهیهوه هه‌م له رۆمانی “رووه‌كی”ی و هه‌م له “كتێبی سپی”دا، خاڵی جیاوازیی خۆی تۆختر ده‌كاته‌وه و په‌ره‌گرافه په‌خشانییه‌كانی به‌هۆی ئه‌و ورده‌كارییه زمانییانه‌وه ده‌نه‌خشێنێت. له رۆمانی (رووه‌كی)دا له رێگه‌ی گێڕه‌ره‌وه‌ی كه‌سی دووه‌مەوە كه هاوسه‌ری (ئێن هێ)یه، هه‌وڵ ده‌دات قورساییه‌كان له‌سه‌ر شانمان لا ببات و به شێوه‌یه‌كی باش رووداوه‌كه بگێڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكی خۆی بێت لهبهرابهرمان دانیشتبێت و ئێمه‌یش گوێمان بۆ گرتبێت. (ئێن هێ) ژنێکی بێدەنگە و پەیڕەوی داب و نەریتی خێزانیی، بەپێی پرنسیپەکانی کەلتورەکەی خۆیان دەکات و هەرگیز سەرپێچیی هیچ یاسایەکی ناو خێزانەکەیانی نەکردووە. تا لە پڕ خەون بە خوێن و توندوتیژیی و بە جەستە و گۆشتەوە دەبینێت، لێرەوە بڕیارێك دەدات كه ئیدی گۆشت نه‌خوات و ببێته مرۆڤێكی رووه‌كیی. ئەو مرۆڤانەی لە ژیانی ئێن هێ دان، بۆ نموونە مێردەکەی و مێردی خوشکەکەی و خوشکەکەی، رێز لەم بڕیارەی ناگرن و سووربوونی ئەویش لەسەر بڕیارەکەی کۆمەڵێک رووداوی لێ دەکەوێتەوە، لەبەرئەوەی ئەم کێشە و ململانێیە تەنیا سەبارەت بە جەستەی ئەو نییە، هەروەها باس لەوەش ناکات ئەو دەیەوێت چی بخوات و چی نەخوات، بەڵکو زیاتر سەبارەت بە هەستی سێکسوالیتێت و ئازادی هۆشمەندی ئەوە وەک ژنێک. ئه‌م بڕیارە سەرلەبەری ژیانی ده‌گۆڕێت، جه‌سته‌ی تەواو گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، نه‌خواردنی گۆشت و نە جوانیی و كوڵمە بهرزەکەی رابردووی، هیچیان نامێنن. ئه‌م بڕیاردانه‌ی لای خۆی ئاساییه و لای هه‌مووان به قورسترین بڕیار هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام لای ئه‌و شتێكی تره، چونكه ده‌شێ له گۆشته‌وه سوود وه‌ربگرین له سه‌وزه و میوهیشەوە بە هەمان شێوە. هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك پیاوێك رۆچووه‌ته ناخیی خۆیه‌وه: باسی هه‌ندێك شت ده‌كات وەک: كوڵمه پووته‌كانی، رانه شل بۆوهكانی، رووخساره جوانیی له ده‌ستچووه‌كه‌ی… له راستیدا پیاوه‌كه، به‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و وه‌ك پیاوێك له خه‌می لاوازبوونی ژنهكهیدایه، له ئه‌و وایه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه مه‌رگ بینه‌قاقای ژنه‌كه‌ی دەگرێت. دواجار ئه‌م بڕیاره وا ده‌كات، پیاوه‌كه حه‌ز له خوشكی ژنه‌كه‌ی بكات وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان تۆڵه‌كردنه‌وه؟ باوكی ژنه‌كه به زۆر ده‌یه‌وێت گۆشته‌كه ده‌رخواردی کچەکەی بدات، ئه‌ویش زێده‌تر پێ‌داگر ده‌بێت له‌سەر نه‌خواردنی گۆشت و سوور دەبێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كەی و به بڕوا به‌خۆبوونێكی زۆره‌وه ده‌ڵێت: گۆشت ناخۆم.
(رووەکی)ی رۆمانێکی شیعرئامێزە و پڕە لە رازونیاز، چیرۆکێکی خەونئامێزی نزیکە لە “کافکا”وە، کە باسی ژیان و مەرگمان بۆ دەکات. “هان کانگ” لە رۆمانی (رووەکی)ی‌دا زۆر بە سەلیقەوە لەنێوان ریالیزم، سوریالیزم و سیمبۆلیزمدا کار دەکات. رۆمانەکە بێ ئەندازە جوانە، هاوکات چیرۆکێکی رەشە سەبارەت بە حەز و گۆڕانکاریی، دەستەڵات و بەرهەڵستیی، هەر لەم سۆنگەیەشەوە زۆربەی رەخنەگرەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووه‌تەوە کە رۆمانی (رووەکی)ی بیرکردنەوەی خوێنەر دەگۆڕێت. ده‌شێ مرۆڤ له تێكۆشان و به‌دیهێنانی خهونێكییهوه به دوای هه‌موو خه‌ونه‌كانی دیكه‌یدا بچێت، بێ باك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت، له‌به‌رده‌م خواسته‌كانی خۆیدا ملكه‌چ بێت و به‌قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵنه‌سووڕێت، واتە ئامانج و بڕیاردانی له‌پێش هه‌ر شتێكه‌وه بێت.
له رۆمانی (كتێبی سپی)دا خوێنەر هەست دەکات بەر دەقێک دەکەوێت له نێوان رۆمان و بیرەوەریی دایە. كتێبه‌كه پێكهاتووه لە کۆمەڵێک پەرەگرافی کورت، پێوه‌ندییەکی پێكه‌وه به‌ستراو کۆیان دەکاتەوە. نووسەر باس لە بیرەوەرییەکانی خۆی دەکات لە کاتی مانەوەی لە شاری وارشۆ. لەم گێڕانەوەیەدا بە شێوه‌یه‌كی شاعیرانە و پوخت باس لە شتە سپییەکانی دەوروبەری دەکات، وه‌ك: بەفر، سه‌گێكی سپی…و تاد. “هان کانگ” بە ستایلە ساکار و قووڵەکەی بە وردیی لە چواردەوری خۆی دەڕوانێت، مێژووی شوێنەکە، ستراکتورەکەی، بێگومان رەنگەکانیش، لە شارێکی ئەوروپیی داپۆشراو بە بەفردا، دوور لە ژینگە و وڵاتەکەی خۆی، دەبێتە چوارچێوەیەکی شیعرئامێز کە بە نێو قووڵاییەکانی خەمێکی قورس‌دا شۆڕ دەبێتەوە. ئه‌م سپێتییه پانتاییه‌كی زۆری له رۆمانه‌كه‌دا داگیركردووه. دەکرێت بڵێین (کتێبی سپی) رامانێکی قووڵە، رەهەندێکی فراوانە سەبارەت بە رەنگی سپی و ئەو شتە نادیارانەی لە نێوان ژیان و مردن‌دا هەن. له رێگه‌ی سپێتییه‌وه به هه‌موو مانایه‌كه‌وه قووڵ بووه‌ته‌وه له لە دایكبوون و مردن‌دا. ئەم کتێبە وردبوونەوەیە له وێنه ورد و ناسكه‌كان و وێنه ساده و راستەوخۆکانی نێو سپێتییه‌وه. رەنگی سپی دەبێتە ئەو دەروازەیە بۆ چوونە خوارەوە بە نێو ئازارەکانی مرۆڤێک، شارێک، ژینگە و رەنگە سپییەکەی سروشت، مانگ و باڵندەیەکی سپی و دەرگاکانی بۆ خەمێکی تایبەتیی دەکاتەوە. لێره‌دا گرنگ نییه باس كردنی ناوه‌ڕۆكی سپێتی، ته‌نانه‌ت مردنی خوشكێك و باسكردنی له‌لایه‌ن خوشكێكییهوه، بێگومان ئه‌م مردنه ته‌واوی چیرۆكی نێو كتێبه‌كه‌یه. ئایا گه‌ر ئه‌م خوشكه نه‌مردبا، ژیان هێنده‌ی ده‌هێنا ئه‌م خوشكه تێیدا بژی؟!.
لەم کتێبە سپییەدا مەسەلەکانی مەرگ، مێژوو، بیرەوەریی… وەک تەونی جاڵجاڵۆکە، لەنێو رەنگی سپی‌دا ورد دەچنێت. دنیابینین لە روانگەی سپێتییەوە، تەنیا سەرلەنوێ تاریکیمان بە شێوەیەکی تر بۆ ئاشکرا ناکات، بەڵکو هەموو ئەو شتە نادیارانەی لەنێو ژیاندا بە شاراوەیی ماونەتەوە، ئاشکرایان دەکات. (کتێبی سپی) جۆرێکە لە چوونەوە نێو خود، تا سنوورەکانی نێوان ئەو نهێنییە پڕ لە رازونیازەی نێوان ژیان و مەرگ، ببڕین.
لە کۆتایدا وەک پوختەیەکی ئەم رانانە کورتە، گه‌ر له هه‌ردوو رۆمانەکە ورد ببینه‌وه دەبینین باسكردنی خه‌مێكی قووڵی نێو خێزان و بڕیار و ژیانكردنیانه، لێره‌دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین “هان كانگ” زۆر به باشی له هه‌ردوو رۆمانەکەدا گرنگیی به خێزان داوه.
سه‌رچاوه:
_ رووه‌كی، هان كانگ، وه‌رگێڕانی هه‌ژار عوسمان. له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی غهزهلنووس۲۰۱۶
_ كتێبی سپی، هان كانگ، وه‌رگێڕانی سابیر شاكرمهلوول، ستار محەمه‌د قادر. ناوه‌ندی رۆشنبیریی ره‌هه‌ند،۲۰۲۱